ⓘ زانست و تەکنۆلۆژیا

تەکنۆلۆژیا

تەکنۆلۆژیا یان فەنیاری بریتییە لە فەن، ڕێکار و بەکارھێنانی ئامێر، دەزگا و ڕەوتانێک بۆ ڕەواندنی ئاریشەکانی مرۆڤ. تەکنۆلۆژیا چالاکیی مرۆڤە، ھەر بۆیە لە زانست و ئەندازیاری کۆنترە.

تەکنۆلۆژیای زانیاری

بە گوێرەی لێکدانەوەی "ئەنجومەنی فەنیاری زانیاری ئەمریکا" ITAA، فەنیاری زانیاری دەپەرژێتە سەر: "لێکۆڵینەوە، داڕشتن، پەرەپێدان، جێبەجێ کردن، پشتیوانی و بەڕێوەبردنی سیستەمگەلی زانیاری بەستراو بە کۆمپیوتەرەوە، بە تایبەت نەرمامێر و سەختامێر". بە کورتی فەنیاری زانیاری بە کۆمپیوتەر و نەرمامێرەوە گرێدراوە تا زانیاری بە شێوەیەکی دڵنیا و ھێمن ئاڵوگۆڕ بکرێت. فەنیاری زانیاری زۆر بەربڵاوتر لە زانستی کەمپیوتەرە، لە ڕاستیدا زانستی کەمپیوتەر بە ھەموو بەشەکانییەوە لە خزمەتی ئەودایە. ئەوڕۆکە لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا زۆر بایەخ بە تەکنەلۆژیای زانیاری دەدەن و ھەوڵ دەدرێ خەڵک لەم تەکنۆڵۆجییە زیاتر نزیک بێتەوە، ...

زانستی کۆمپیوتەر

زانستی کۆمپیوتەر بریتییە لە زانستی ناسینی پێکھاتەی کۆمپیوتەر، داڕشتنی کۆمپیوتەر و ناسینی ئەلگۆریتمەکان. زانستی کۆمپیوتەر پەیوەندییەکی زۆری لەگەڵ بیرکاری و ئەندازیاریی کۆمپیوتەردا ھەیە. زانای کۆمپیوتەر لێکۆڵینەوە لە تیۆری ھەژماردن دەکات، ھەروەھا بەرپرسە لە داڕشتن بۆ دانانی نەخشەی سیستمی نەرمەواڵە. بوارەکانی زانستی کۆمپیوتەر دابەش دەبن بەسەر بەشەکانی تیۆری و پراکتیکیدا. تیۆری ئاڵۆزی ژماردن زیاتر ئاستەم و واتاییە، لە کاتێکدا ھێڵکاری کۆمپیوتەر بایەخ دەدات بە چارەسەرکردنی بەرەنگارییەکانی ڕۆژانە.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →