ⓘ زانستی بەکاربراو

زانستی بەکاربراو

زانستی بەکاربراو بریتییە لە بەکاربەریی مەعریفەتی زانستی لە ئاقارێکی فیزیکیدا. بۆ نموونە، چارەسەرکردنی کێشەیەکی کردەیی بە کەڵکوەرگرتن لە زانستی سروشتی. لقەکانی ئەندازیاری زۆر لە نزیکەوە گرێدراوی زانستە بەکاربراوەکانن. زانستی بەکاربراو بۆ گەشەی تەکنۆلۆژی گرنگە.

زانست

زانست ، پێکھاتەیەکە بۆ بەرھەمھێنان و ڕێکخستنی زانیاری لە سەر جیھانی سروشت، بەشێوەی ڕاڤە، لێکدانەوە و پێشبینی ئەزموون لەبار. ئەرەستوو زانیاری زانستی بە کۆمەڵێک زانیاری دڵنیا و خاترجەم دەزانی کە لە باری ژیری و عەقڵانیدا لەوتن بێن. لە سەردەمی کلاسیکدا، زانست پێوەندی زۆرنزیکی لەگەڵ فەلسەفەدا ھەبوو. لە سەرەتاکانی سەردەمی نۆشدا ئەم دوو وشە زۆر لەجێی یەک بەکاردەچوون، لە چاخی ١٧ زایینیدا، فەلسەفەی سروشتی ھەمان زانستی سروشتی ئەمڕڕۆ خۆی لە فەلسەفە ھەڵبوارد. سەرەڕای ھەموو ئەمانە، زانست بەشێوەیەکی بەربڵاو ئەرکی لێکدانەوەی ھەموو زانیارییەدڵنیاکانی لەئەستۆگرت، بەڵام ھێشتاش بۆ بابەتی وەک زانستی پەرتووکدا ...

توانا (فیزیک)

توانا لە فیزیادا واتە ڕێژەی کردنی کارێک. ھێز یەکسانە بە وزەی بەکاربراو لە کاتێکی دیاریکراودا. بە پێی سیستەمی یەکە جیھانییەکان یەکەی توانا بریتییە لە جوول لەسەر چرکە کە دەکاتە یەک وات، کە لە ناوی جەیمز واتەوە ھاتووە کە یەکێکە لە زانا بەناوبانگەکانی سەدەی ھەژدەیەم و داھێنەر و پەرەپێدەری مەکینەی ھەڵمییە.

ئیبن مەلکا بەغدادی

ئیبن مەلکا لە ساڵی ٤٨٠ی کۆچی/١٠٨٧ی زایینی لە خێزانێکی جولەکە لەدایک بووە، بەڵام بووەتە موسڵمان و ھەوڵی بۆ دا تا بوو بە یەکێ لە زانایانی زانستی بەکاربراو، ئیبن مەلکا ھەر لە منداڵیەوە گرنگی بە پزیشکی داوە، ھەتا ئەو وایلێھاتبوو دادەنیشت لە دیار دەرگای گەورەی پزیشکان لە سەردەمەکەی الحسن سعيد بن هبة الله بن الحسين گوێی دەگرت لە شەرح بۆ قوتابیەکانی تا فێری پزیشکی بێت، الحسن لە گەورە پزیشکانی ئەو سەردەمە بوو، ژمارەکی زۆر قوتابی ھەبوو ڕۆژانە دەھاتن بۆ لای تا فێر ببن، پێی ناخۆش بوو کە جولەکەیەک لە مەجلیسەکەی دابنیشێت، ئیبن مەلکاش دەیویست کە لەو فێر ببێت، بە ھەموو ڕێگەیەک ھەوڵی بۆدا، بەڵام نەیتوانی، ...

ئەندازیاریی خۆراک

ئەندازیاریی خۆراک بریتییە لە بوارێکی ھەمەچەشنەی زانستە فیزیکییەکان کە بوارەکانی زانست و زانستی خۆراک و زانستی ئەندازیاری لەخۆدەگرێت بۆ خۆراک و ئەو پیشەسازییانەی کە پەیوەندییان بە خۆراکەوە ھەیە. لە ئەندازیاریی خۆراک، یاسا و بنەماکانی ئەندازیاریی کشتوکاڵ، ئەندازیاریی میکانیک و ئەندازیاریی کیمیا بەکاردەھێنرێن بۆ کەرەستە خۆراکییەکان.

فیزیک

فیزیا یان فیزیک زانستێکی سروشتییە؛ بریتییە لە تاوتوێکردنی ماددە و جووڵەی ماددە لە بۆشاییدا و ھەموو ئەو شتانەی لەوانەوە دەگیردرێن، وەکوو وزە و ھێز. بەرینتر، شیکارییەکی گشتیی سروشتە بە مەبەستی تێگەیشتن لە چۆنیەتیی ئاکاری جیھان و گەردوون. لە ڕابردووی دوورەوە ھەتا ئێستە فیزیک پەیوەندییەکی زۆری لەگەڵ زانستەکانی بیرکاری و کیمیا ھەبووە.

کەشناسی

کەشناسی لقێکی زانستەکانی تەوشکە کە کیمیای تەوشک و فیزیکی تەوشک لەخۆدەگرێت، و بەشێوەی سەرەکی تیشک دەخاتە سەر پێشبینیکردنی کەش. ئەو کەسانەی ئەم زانستە دەخوێنن و دەبنە شارەزای ئەو بوارە بە کەشناس ناودەبرێن. کەشناسەکان زانیارییەکانی پەستانی ھەوا، خێراییی با، ئاراستەی با، پلەی گەرمی، شێ، و زانیاریی دیکەش تۆمار دەکەن.

ماتماتیک

ماتماتیک یان بیرکاری پێکدێت لە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکانی وەک چەندێتی ، سترەکچەر ، بۆشایی ، و جیاکاری و تەواوکاری. ھیچ پێناسەیەکی قبووڵکراوی گشتی نییە. بیرکاران بەردەوام بۆ نەخشگەلی بنەڕەتی دەگەڕێن، گومانە تازەکان دەکەن بە ڕێسا، و بە ھەڵھێنجان لە پێناسەکان و بەڵگەنەویستەکان بە چەشنی گونجاو ھەڵبژێردراو بناغەی ڕاستی دادەنێن. لەسەر ئەوەی کە ئاخۆ شتانی بیرکارانە وەکوو ژمارەکان یان خاڵەکان سروشتین و خۆڕسکانە بوونیان ھەیە یان مرۆڤ خولقاندوونی ھێشتا باس و گفتوگۆ دەکرێت. بیرکار "بێنجەمین پێرس" ئەوھا بیرکاری دەناسێنێت: "ئەو زانستەی کە دەرەنجامە پێویستەکانمان بۆ گەڵاڵە دەکات". لە لایەکی ترەوە، ئەلبێرت ...

فیزیکی تیۆریک

فیزیکی تیۆری یان فیزیای تیۆری لقێکی فیزیایە، کە تیۆرییە ماتماتیکییەکان و دەرھەستکاری تەنە فیزیایییەکان و سیستەمەکان بەکاردەبات بۆ مەنتیق پێدان و ڕوونکردنەوە و ڕوونکردنەوەی دیاردە سروشتییەکان. ئەمە بە پێچەوانەی فیزیای تەجروبەکردن کە ئامرازە تەجروبەکراوەکان بەکاردەبات بۆ تێڕوانین لەو دیاردە سروشتییانە.

سپۆڕی ناوەکی

سپۆری ناوەکی یان ئێندۆسپۆر سپۆرێکی دەورە دراوە بە بەرگێکی پارێزەری ئەستوور کە لە ناویدا خانەیەکی بەکتریا پێکدەھێنرێ و بەرگری لە بارودۆخە سەختەکانی ژیان دەکات

ئەندازیاریی نەوت

ئەندازیاریی نەوت ئەو بوارەی ئەندازیارییە کە ئەو کار و چالاکییانە دەگرێتەوە کە پەیوەندی هەیە بە بەرهەمهێنانی ھایدرۆکاربۆن، کە ئەوانیش بریتین لە گازی سروشتی یان نەوتی خاو. دۆزینەوە و بەرهەمهێنان دوو بەشی سەرەکیی سەنعەتی نەوت و گازن.