ⓘ سروشتی مرۆڤ

تابلۆی بەتاڵ

تابلۆی بەتاڵ: کەلەڕەقی مۆدێرن لە سروشتی مرۆڤدا کتێبێکی زانای دەرووناسی و نووسەری کەنەدی-ئەمریکی ستیڤن پینکەرە، کە پڕفڕۆشترین کتێبی ساڵی ٢٠٠٢ بوو. تێیدا نووسەر ھەڵدەستێت بە وروژاندنی بابەتی ئەوەی کە مرۆڤ وەک لاپەڕەیەکی سپی لەدایک دەبێت لە ڕاونگەی زانستە کۆمەڵایەتیەکانەوە، پەرەسەندنی ڕەوشتی مرۆڤ بە شێوەیەکی بەرچاو سەرچاوەدەگرێت لە خۆگونجاندنی ساکۆلۆژیای پەرەسەندوو. کتێبەکە لە ساڵی ٢٠٠٣ دا ھەڵبژێردرابوو بۆ خەڵاتی ئەڤینتز خەڵاتی کۆمەڵەی شاھانەیی بۆ کتێبی زانستی وە یەکێک بوو لە کۆتاییەکانی خەڵاتی پیوڵیتیزەر.

مافەکانی مرۆڤ

مافەکانی مرۆڤ کۆمەڵێک بنچینە یان ڕێسای ڕەوشتین ڕەوا دەکرێت، ئەمەش لەسەر کۆمەڵێک پێوانەیی ئاکاری مرۆڤەکان کە بە گوێرەی یاسای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی پارێزگاریان لێ دەکرێت. بەگشتی ئەم بنەمایانە مافی ڕەوای ھەموو مرۆڤێکن و شیاوی گۆڕین و دەستکاریی نین. کە بە یەکسانی بەھۆی مرۆڤبوونی کەسەکەوە پێی ڕەوا بینراوە. بێ گوێدانە تەمەن، نەتەوە، ئایین، زمان، ڕەنگ و ڕەگەز، ھەموو وەکو مرۆڤ ھاوتاین. ئەم مافانە لە ھەموو شوێنێک و لە ھەموو کاتێکدا جێبەجێ دەبن بەسەر مرۆڤەکاندا، لە ھەر کوێیەک بن لە جیھاندا، بێ جیاوازی. لە سایەی سەروەریی یاسا و سۆزی مرۆڤانەوە چاوەڕوان دەکرێت کە ھەموو پێڕەوی ڕێزگرتنی مافەکانی مرۆڤی ھەب ...

پێواژۆکردنی زمانی سروشتی

پێواژۆی زمانی سروشتی لقێکی زانستی کۆمپیوتەرە کە تێیدا زمانناسی و ژیریی دەستکرد بە کار دەھێنرێت تا کۆمپیوتەر بتوانێت لە زمانی ئاسایی تێ بگات. مەبەست لە زمانی سروشتی، زمانی ئاسایی خەڵکە بۆ نموونە زمانی کوردی یاخود ھەر زمانێکی دیکە کە مرۆڤ بە کاری دەھێنن. بەشێکی گرنگی زانستی کۆمپیوتەرە کە تێیدا مەکینە فێر دەکرێ لە زمانی ئاسایی مرۆڤ تێ بگات.

مافنامەی مرۆڤ

مافنامەی مرۆڤ یان جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە مافی مرۆڤ ، پەیمانێکی نێونەتەوەییە کە لە ١٠ی دیسەمبری ساڵی ١٩٤٨ی زایینی لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەبارەت بە مافە بنەڕەتییەکانی ھەر مرۆڤێک پەسەند کرا. ئەم مافنامەی ئاکامی ڕووداوەکانی شەڕی جیھانیی دووەم بوو و بۆ یەکەم جار باسی لە تەواو ئەو مافانەی دەکرد کە ھەر مرۆڤێک لە ھەر شوێنێک لە جیھان خاوەنی ئەوانە.

سەرچاوەی سروشتی

سەرچاوەی سروشتی بە گشتی ئەو شوێن و ژینگەیە دەگرێتەوە کە لە دەستی مرۆڤ دوورە و بە شێوەیەکی سروشتی ماوەتەوە. سەرچاوە سروشتییەکان لە ژینگەکانەوە وەردەگیرێن. هەندێک لەم سەرچاوانە زۆر گرنگن و دەبنە سەرچاوەی ژیانی ئێمە بۆ نموونە لە کاتێکدا هەندێکیان تەنها ویست و داواکارییەکانمان بۆ پڕ دەکەنەوە. سەرچاوە سروشتییەکان پۆلێن کراون بۆ چەندین جۆری جیاواز.

مافی یاسایی و سروشتی

مافی یاسایی و سرووشتی دوو جۆرە مافن. مافی سرووشتی ئەم مافەیە کە پەیوەندی بە ھیچ جۆرە یاسایەکی حکوومەتی یان نەریتەکانی کولتوورێکی تایبەت نییە، ھەروەھا گشتییە و زەوت ناکرێت. مافی یاسایی ئەم مافەیە کە لەلایەن سیستەمێکی شەرعی و یاسایی دەدرێت بە کەسێک. چەمکی یاسای سرووشتی پەیوەندی بە چەمکی مافەکانی سرووشتییە. یاسای سرووشتی یەکەم جار لە فەلسەفەی یۆنانی کۆن وەدیھات.

مافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستانی عێراق

مەبەست لە کوردستانی سەر بە وڵاتی عێراق، یان هەرێمی کوردستان یان باشووری کوردستان ئەو ناوچەیەیە کە دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. مافەکانی مرۆڤ لەو ڕووەوە ڕاستەوخۆ لە ئەستۆی حکومەتی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستانە بە پلەی یەکەم و حکومەتی عێراق بە پلەی دووەم. لە ساڵی ١٩٩٢ بەدواوە لە پەرلەمانی کوردستان لیژنەی تایبەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ پێکهێنراوە، بەڕێوەبەری گشتیی یاسایی و مافی مرۆڤ دامەزراوە و کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ نوێنەرایەتی هەیە و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە، بێ لەمانە چەند کۆمەڵەیەکی تایبەتیش بە مافەکانی مرۆڤ دامەزراون کە ساڵانە ڕاپۆرت لەسەر ڕەوشی م ...

ڕۆژی مافەکانی مرۆڤ

ڕۆژی مافەکانی مرۆڤ یان ڕۆژی جیھانیی مافەکانی مرۆڤ لە ڕێکەوتی ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٨، ڕۆژی جیھانیی مافەکانی مرۆڤ ڕاگەیەندرا. ھەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا ئەم یادە لە زۆربەی وڵاتانی جیھان دەکرێتەوە. مرۆڤەکان بە ھەموو ڕەنگ و ڕەگەز، ئایین، ھزری سیاسی، زمان، سامان، ڕەچەڵەک، نەتەوە، کۆمەڵایەتی بەبێ جیاوازی لەدایکبوون، ھەموو یەکسانن و دەبێت بەبێ جیاکاری لە یاسا و مافەکانی دەوڵەتدا بەشدار بن. جاڕنامەی جیھانیی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ زۆرترین زمان وەرگێڕدراوە، کە زیاترە لە ٥٠٠ زمان. جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ خۆی لە سی ماددە دەبینێتەوە، مافەکانی مرۆڤی لە ڕووی سیاسی و شارستانی و ئابووری و کۆمەڵا ...

زمانی سروشتی

زمانی سروشتی یان زمانی خوەزایی واتە ئەو زمانەی کە مرۆڤەکان بۆ پێوەندیکردن بەکاریدێنن وەکوو زمانی کوردی و ئینگلیزی کە لە بەرامبەری constructed language دا بەکاردێت وەک زمانی بەرنامەنووسین بە کۆمپیوتەر.

مافەکانی مرۆڤ لە عێراقی سەددام حوسێن

ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە سەردەمی دەسەڵاتی سەرۆک کۆماری عێراق، سەددام حوسێن لە ساڵەکانی ١٩٧٩ تا ٢٠٠٣ بە سەردەمێکی ڕەش و خراپدا تێپەڕی، کە بە خراپترین دۆخی مافەکانی مرۆڤ ھەڵسەنگێنراوە. سەددام حوسێن لەھەموو ڕوویەکەوە، دەسەڵاتەکانی بۆ سەرکوت کردن و لەناوبردنی نەیارەکانی بەکار ھێنا. ئەگەر چی عێراق لە جاڕنامەی جیھانیی مافەکانی مرۆڤی لە ساڵی ١٩٤٨ دا پەسەند کردبوو، بەڵام ڕژێمی سەددام حوسێن ئەوانەی ھەموو پشتگوێ خستبوو، چاپ و بڵاوکردنەوەی سێ لاپەڕەکەی جاڕنامەی جیھانیی مافەکانی مرۆڤ قەدەغەکرابوو، کە باسیان لە مافەکانی ئازادیی و سیاسی دەکرد. دەنگی ناڕەزایی ھاونیشتمانیانی کورد لە باکوور و شیعە مەزھەبەکان ...

پەرەسەندنی مرۆڤ

پەرەسەندنی مرۆڤ پێکدێت لە ڕێکارێکی پەرەسەندوو کە بۆتە ھۆی سەرھەڵدان و دەرکەوتنی مرۆڤی خاوەن لەشی نوێ کە دەست پێدەکات لە مێژووی پەرەسەندووی جۆرە مەیمونی و دواتر دەرکەوتنی ەکان وەک جۆرێکی ناوازە لە خێزانی مەیمونەکان. ئەم ڕێکاری پەرەسەندنە گەشەسەندنێکی قۆناغیی خەسڵەتەکان لەخۆدەگرێت وەک توانای ڕۆیشتن لەسەر دوو پێ و فێربوونی زمان، ھەروەھا زاوزێ کردن و زۆربوون لەگەڵ جۆرەکانی دی دا، ئەمە دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە پەرەسەندنی مرۆڤ کردەیەکی ھێڵی ڕێکی نەگۆر نەبووە بەڵکو شێوازێکی فرە ڕەھەندی شێوە تۆری ھەبوو. لێکۆڵینەوە لە پەرەسەندنی مرۆڤ چەند بوارێکی زانستی دیکەش لەخۆدەگرێت وەک: مرۆڤناسی جەستەیی، مەیمو ...

فەلسەفە

فەلسەفە بریتییە لە کۆڵینەوەی پرسە گشتی و بنەڕەتییەکانی دەوروپشتی بابەتگەلێک وەکوو بوون، زانین، بەھاکان، ئاوەز ، زەین، و زمان. جیاوازیی فەلسەفە لەگەڵ ڕێگاکانی تری وەڵامدۆزینەوەی بۆ پرسیارە بنەڕەتییەکان پشتبەستنیە بە ئەقڵ. وشەی "فەلسەفە" لە وشەی یۆنانیی φιλοσοφία -وە ھاتووە کە ڕێک بە واتای "خۆشویستنی حیکمەت" یا "خۆشەویسی دانایی"دێتەوە.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →