ⓘ سیاسەت

سیاسەت

سیاسەت یان ڕامیاری پرۆسەیەک یا شیوازێکی وەرگرتنی بڕیارە بۆ گروپەکان. ھەرچەند باوە کە ڕامیاری بە حکومەتەوە وابەستە بێ، بەڵام ڕامیاری لە ھەموو چاڵاکییەکانی مرۆڤدا و لە دامەزراوە ئەکادیمیایی و ئایینی و بازرگانیەکاندا بەدی دەکرێ. زانستی ڕامیاری بریتیە لە توێژینەوەی ھەڵس و کەوتی ڕامیاری و پشکنینی چۆنیەتی وەدەستھێنان و پێرەوکردنی دەسەڵاتە، بۆ نمونە توانای سەپاندنی ئیرادەی خۆت بەسەر کەسێکی تر. تیۆرزانێک بەناوی ھارۆڵد لاسوێڵ بەم شێوەیە پێناسەی ڕامیاریی کردووە "کێ چی وەدەست دێنی و کەی و چۆن".

سیاسەتوان

سیاسەتوان ، سیاسەتمەدار ، یان سەرکردەی سیاسی کەسێکە کە بەشدارە لە کاریگەرکردنی سیاسەتی گشتی و بڕیاردان. ئەمە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پۆستی بڕیاردان و حوکمییان ھەیە، و ھەروەھا ئەو کەسانەش کە بەدووی ئەو پۆستانەوەن، ئیدی بە ھەڵبژاردن یان بۆماوەیی یان کودەتا یان دیاریکردن یان داگیرکردن یان ھەر ھۆکارێکی تر بێت. سیاسەت سنووردار نییە بۆ ڕادەی حوکمکردن لە پۆستە گشتییەکاندا. دەشێت پۆستی گشتی بە ھەماھەنگی بێتە کایەوە. لە ڕاپەڕینە مەدەنییەکاندا، سیاسەتوانەکان دەشێت ناو بنرێن "جەنگاوەر لەپێناو ئازادیدا". لە کەمپینە میدیاییەکاندا، زۆربەی جار سیاسەتوانان وەک چالاکەوان ئاماژەیان پێ دەدرێت.

ئاڵای سوور (سیاسەت)

ئاڵای سوور لە سیاسەتدا زۆرتر ھێمایەکی بۆ سۆسیالیزم، کۆمۆنیزم، مارکسیزم، یەکێتیە بازرگانییەکان، سیاسەتی چەپگر و لە بار دیرۆکییەوە بۆ ئەنارکیزمە. ئاڵای سوور لە سەردەمی شۆڕشی فەڕەنسا لەگەڵ سیاسەتی چەپگر گرێدراوەتەوە. سۆسیالیستەکان لە شۆڕشەکانی ١٨٤٨ ئەم ھێمایان وەرگرتووە و ھەروەھا لە ئاکامی بە کار ھێنانی لە کۆمۆنی پاریس لە ساڵی ١٨٧١ بووەتە بە ھێمایەک بۆ کۆمۆنیزم. ئاڵای چەند دەوڵەتێکی سۆسیالیستی بریتی لە چین، ڤیێتنام و یەکێتیی سۆڤیەت بە ڕوونی لە بنەمای ئاڵای سووری سەرەکیدایە. ئاڵای سوور ھەروەھا وەکوو ھێمایەک لەلایەن بڕێک لە سۆسیالیستەکانی دیموکرات و سۆسیالدیموکراتەکان، بەسبار یەکێتیی سۆسیال دیم ...

فێمینیزم

فێمینیزم بریتیە لە چالاکی کۆمەڵایەتی، چالاکی سیاسی، ئایدیۆلۆجی کە ئامانج دەخاتە سەر پێناسەکردن و دامەزراندنی، سیاسەت، ئابوری، کەسایەتی، و کۆمەڵایەتی ، لە یەکسانی ڕەگەزەکان.

بڕیارنامەی ٨٩٢ی ئەنجومەنی ئاسایش

بڕیارنامەی ٨٩٢ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٢٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٣دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ ئەبخازیا، گورجستان. ئەم بڕیارنامەیە لە دوای کۆبوونەوەی ژمارەی ٣٬٣٢٥‌ەم، بە ١٥ دەنگی لەگەڵ، ٠ی دژ و ٠ی بێ‌لایەن پەسندکرا.

ئێمیل دورکایم

دەیڤد ئێمیل دورکایم فەیلەسووف و توێژەری کۆمەڵایەتی و سۆسیالیزمێکی فەڕەنسی بوو، و بەیاوەری کارل مارکس و ماکس ڤیبەر سۆشیالزانستییان دانا وەھەروەھا ئێمیل دورکایم بەیەکێ لە باوکەکانی سۆسیالیزم دادەنرێت، لەبەرھەمە بەجێماوەکانی بنەماکانی سۆسیۆلۆجی

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان حیزبێکی سیاسیی چەپی ڕۆژھەڵاتی کوردستانەو عومەر ئیلخانیزادە سکرتێری گشتیی حیزبەکەیە. ئەم حیزبە لە ئینشعاب لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران پێکھاتووە. دەروازەی سیاسەت

کۆما جڤاکێن کوردستان

کۆما جڤاکێن کوردستان ناسراو بە کەجەکە کەپێشتریش ناوی کۆما کۆمەڵێن کوردستانێ ، ڕێبەری کەجەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلانە وە سەرۆکی جێبەجێکاریشی موراد قەرەیلان ، دیموکراسی و کۆنفدرالیزم ئایدۆلۆژیای کەجەکەن. دەروازەی سیاسەت

بزاڤی سیاسی

بزاڤی سیاسی یا بزووتنەوەی سیاسی یا جووڵانەوەی سیاسی گرووپێکی کۆمەڵایەتییە لە بەرفرەھییەکی ناوچەیی، نەتەوەیی، یان ناونەتەوەییدا کە بۆ دەستخستنی ئامانجێکی سیاسی پێکەوە ھاوکاری دەکەن. بۆ بەرچاوخستن و بەرباسخستنی ئامانجە بنەڕەتییەکانی بزاڤی سیاسی، ئەبێ کەرەستەگەلی پێویست بەرھەم بھێنرێن و، پەرەیان پێ بدرێ و، ڕێک بخرێن و، ڕابگەیەنرێن و، لێک بدرێنەوە و، چاک بکرێنەوە. حیزب نموونەی بزاڤێکی سیاسییە. ئەوەی حیزب بۆی ئەگەڕێ، واتە ئامانجی سیاسیی حیزب، زاڵبوونە بەسەر سیاسەتەکانی حکوومەتدا، یا لانی کەم، دانانی کاریگەریی خۆیە لەسەر ئەو سیاسەتانەدا. ھەوڵ و تێکۆشانیشی ئەوەیە کە لە ڕێگەی ناودێرکردنی کاندیداکا ...

نازم دەباغ

نازم عومەردەباغ لە ١٩٤٧ لەشارۆچکەی کۆیەی سەربەپارێزگای ھەولێر لەباشوری کوردستان لەدایک بوە، لە‌‌‌راپەرینە مەزنەکەی بەھاری ١٩٩١ لەپارێزگای دھۆک رۆڵێکی بەرچاوی ھەبوو،لەدواێ راپەرینیش بوو بە نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دھۆک ،دوای ئەمە چەندین پۆستی تری وەرگرتوە وەک پۆستی ئەندامی نوسینگەی رامیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و جێگری وەزیری پەروەردەوفێرکردنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوە لە کابینەی یەکەم و دووەم ،بۆ سێ جار وەک نوێنەری تایبەتی مام جەلال بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە برۆکسڵ دیاری کراوە نازم دەباغ وەک نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆکاروباری ئابوری و بازرگانی لەئێران دیاری کرا ، ...

دۆکترینی جۆرج واشینگتن لەبارەی ھاوپەیمانییەتە ناجێگیرەکان

دۆکترینی جۆرج واشینگتن لەبارەی ھاوپەیمانییەتە ناجێگیرەکان ، ھەندێکجار بە ھۆشیاری لەبارەی ھاوپەیمانییەتە نێودەوڵەتییەکان یش ناو دەبردرێت، بریتی بوو لە ڕێبەرێکی واقعگەرایی بۆ سیاسەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان و چۆنییەتی مامەڵەکردنی وڵاتەکە لەگەڵ ھاوپەیمانەکان. بەپێی ناوەڕۆکی سیاسەتەکە بێت، ویلایەتە یەکگرتووەکان پێویستە ھاوپەیمانییەتەکانی وەک ڕێکارێکی کاتی سەیر بکات و ھەر کاتێک بەرژەوەندی وڵاتەکەی خواستی واز لەو ھاوپەیمانییەتە بھێنێت. لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا زۆرجار سیاسەتەکە بە renversement des alliances" کە بە واتای پشتکردنە لە ڕێکەوتنی نێوان دوو ھاوپەیمان و سیاسەتێک نییە کە تایب ...

دەستوور

دەستوور سیستەمێکە و زۆر جار بەڵگەیەکی نوسراوە کە ئەو یاسا و پرەنسیپە بنەرەتیانە دەسەپێنێ کە ڕیکخراوێک بەڕێوە دەبەن. لە حاڵەتی دەوڵەتانیش ئەم دەستەواژەیە ئاماژە بۆ دەستووری نیشتیمانی دەکات، کە پرەنسیپە سیاسییە بنەڕەتییەکانی وڵات دەستنیشان دەکات و، ئەرک و دەسەڵاتەکانی حکوومەت دیار دەکات. زۆربەی دەستوورە نیشتیمانییەکان ھەروەھا ژمارەیەک ماف بۆ ھاوڵاتیان مسۆگەر دەکات. لە ڕووی مێژووەوە و بەر لە ھاتنە کایەوەی دەستوورە نیشتیمانییە مۆدێرنەکان، ئەوە دەکرا دەستەواژەی بەھەموو یاسایەکی گرنگ بگوترێ. دەستوور لە جۆرەھا ڕێکحراودا ھەیە. بەڵام بەشێوەیەکی چڕش لە حکوومەتدا و لەسەر ئاستی سوپەرنیشتیمانی و نیشتیم ...

کۆمەڵە وتاری فێدڕالیست

کۆمەڵە وتاری فێدڕالیست کۆی ٨٥ وتارە کە بۆ هاندانی خەڵکی ویلایەتی نیویۆرک بۆ پاڵپشتی کردن لە واژۆی یاسای بنەڕەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نێوان ساڵی ١٧٨٧ هەتا ١٧٨٨ نووسراون.

                                     

بڕیارنامەی ٨٠٠ی ئەنجومەنی ئاسایش

بڕیارنامەی ٨٠٠ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ پەژراندنی ئەندامانی نوێی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان: سلۆڤاکیا. ئەم بڕیارنامەیە لە دوای کۆبوونەوەی ژمارەی ٣٬١٥٧‌ەم، پەسندکرا.

                                     

بڕیارنامەی ٨٠١ی ئەنجومەنی ئاسایش

بڕیارنامەی ٨٠١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ پەژراندنی ئەندامانی نوێی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان: کۆماری چێک. ئەم بڕیارنامەیە لە دوای کۆبوونەوەی ژمارەی ٣٬١٥٨‌ەم، پەسندکرا.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →