ⓘ فەلسەفە

گۆڕان (فەلسەفە)

گۆڕان ، بە زمانێکی سادە و لە بەربڵاوترین مانای خۆیدا، فەرقکردن یا وەکخۆنەمانی تایبەتمەندییەکانی شتەکانە. بۆ نموونە، پلەی گەرمای ھەوا لە شوێنێکدا جیاوازە لەگەڵ پلەی گەرما لە شوێنێکی تردا، یا جیاوازە لەگەڵ پلەی گەرما لە ھەمان شوێن و لە کاتێکی تردا، لە وەھا حاڵەتێکدا ئەوترێ پلەی گەرما گۆڕانی بەسەردا ھاتووە. لێرەدا پرسیاری فەلسەفی ئەوەیە کە ئاوەھا ڕستەگەلێک کە باسی وەکخۆمان و وەکخۆنەمانی شتەکان ئەکەن چۆن لێک بدرێتەوە. ھیراکلیتوس یەکەم فەیلەسووفە کە ڕاستەوخۆ بابەتی گۆڕانی خستۆتە بەر باس و لێکدانەوە. ئەم قسە پاراوە ھیی ئەوە کە ئەڵێ "کەس ناتوانێ دوو جار پێ بخاتە ناو ھەمان ڕووبارەوە".ئیلیایییەکانی ...

فەیلەسووف

فەیلەسووف کەسێکە تامەزرۆی دۆزینەوەی وەڵام بۆ پرسیارەکانی فەلسەفەیە. ئەفلاتوون تایبەتمەندییەکانی فەیلەسووفی دەستنیشان کردووە: ئەوەی کە ئەوینداری گەڕان بە دوای ڕاستی، جوانی و باشی بێ.

ئەبووبەکر ڕازی

ئەبوبەکر ڕازی ناوی تەواوی ئەبوبەکر محەممەد کوڕی یەحیا کوڕی زەکەریا ڕازی زانایەکی فارسی موسوڵمان بوو و زانایەکی دیاری سەردەمی زێڕینی ئیسلام بوو. لە بوارەکانی فیزیا و کیمیا و فەلسەفەدا دەستێکی باڵای ھەبووە. ڕازی بەشداری گەورە و بنچینەیی کردووە لە بوارەکانی دەرمان و کیمیا و مۆسیقا و فەلسەفەدا کە لە زیاتر لە کتێبدا پێشکەشی کردوون لە چەندین بواری جیاواز لە زانستدا. زانیارییەکی باشی ھەبووە دەربارەی دەرمان سازی فارسی کۆن و یۆنان و ھیندستانی کۆن، چەندین پێشکەوتنی کردووە لە دەرمانسازیدا بەھۆی تاقیکردنەوە و دۆزینەوەکانییەوە.

فەلسەفەی ئیسلامی

فەلسەفەی ئیسلامی یان فەلسسەفەی عەرەبی بریتییە لە لێکۆڵینەوەیەکی ڕێکخراو بۆ ئەو کێشانەی کە پەیوەستن بە ژیان، گەردوون، ڕەوشت، کۆمەڵگا و ھەر شتێکی تریش کە پەیوەندی ھەبێت بە جیھانی ئیسلامەوە. دەروازەی ئیسلام دەروازەی ئێران دەروازەی فەلسەفە

سیمۆن دێ بۆڤوار

سیمۆن دێ بۆڤوار نووسەر و فەیلەسووفی خەڵکی فەڕانسە بوو. سیمۆن نووسەری چەندین کتێبی فەلسەفی و رۆمانە. بەناوبانگترین کتێبی ئەو "ڕەگەزی دووەم"کە لە ساڵی ١٩٤٩دا نووسراوە و باس لە دۆخی ژن دەکات لە ئەورووپای سەردەمی خۆیدا و ھەندێک ڕێگە بۆ چاککاری لە دۆخی ژناندا پێشنیار دەکات.

ھێز (فەلسەفە)

هێز هەندێ جار لە لایەن زانا ڕامیاریەکانە پێناسە دەکرێ بە توانای کاریگەرخستنە سەر هەڵسوکەوت و ئاکاری ئەوانی تر جا بەرگری لەگەڵ بێت یان نا. جیاوازی دەسەڵات لەگەڵ هێز لەوەدایە لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتییدا دەسەڵات هێزێکە کە بە یاسایی کراوە لە لایەن پێکهاتەی کۆمەڵایەتیەوە.

فەلسەفەی ئەخلاق

خدیک ، فەلسەفەی ئاکار یان فەلسەفەی ئەخلاق بەشێکە لە فەلسەفە کە ئەرکی وەڵام دانەوەی بە پرسیارە سەرەتاییەکانی ئەخلاقیی لە ئەستۆیە. دروست و نادروست، خێر و شەڕ و ناسینی چاکە لە ئەرکەکانی ئەم بەشە لە فەلسەفەیە.

زانستی بوون

زانستی بوون ، بوونناسی ، ھەبوونناسی یان بوونزانی دیراسەکردنێکی فەلسەفی بوون، بوونەشت، ھەبوون یان واقعە ھەروەھا پۆلێنکردنی بوونەوەران و پەیوەندیەکانیان. عادەتەن ڕیزکراوە وەک بەشێک لە لقی گەورەی فەلسەفە بەناوی مێتافیزیک ، زانستی بوون زۆر جار خەریکە لەگەڵ پرسیارەکانی پەیوەست بەوەی چ یەکەیەک بوونیان ھەیە یان نیانە، چۆن ئەو یەکانە گروپ بکرێن، پەیوەندیان ھەبێ لە ھەرەمێکدا یان دابەشکرێن بەپێی لێکچوونەکانیان یان جیاوازیەکانیان. دەروازەی فەلسەفە دەروازەی زانست

ئیبن خەوام

عەبدوڵڵا بن موحەممەد بن عەبدولڕەززاق حەربەوی، عیمادەددین یان جەمالەددین ئیبن خەووام ، پزیشکێکی عێڕاقی زانا بە ژمێریاری، سەرقاڵیش بوو بە فەلسەفە، خەڵکی بەغدادە و لەوێش مردووە.

لۆژیک

بیرسا یان لۆژیک ھونەر و زانستی بەکارھێنانی ئاوەزە. بیرسا لە زۆربەی چالاکییە ژیرانەکاندا بەکار دەبردرێ، بەڵام لە پلەی یەکەمدا لە بوارەکانی فەلسەفە، بیرکاری، و زانستی کۆمپیوتەردا تۆژینەوەی لەسەر دەکرێ. بیرسا ئەو شێوازانەی کە بیانووکان لەوانەیە وەربگرن تاوتوێ دەکا، و وەڵامی ئەوە دەداتەوە کە کام شێوازگەل دەگونجێن و کام شێوازگەل ھەڵەوێژین. دەکرێ بڵێین بیرسا چەشنێک بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەیە. بیرسا سەرەتاکانی لە چەندین ژیاری کەونارا وەکوو ھیندستان، چین، و یۆناندا دەبینێتەوە. بەڵام وەکوو گۆڕەپانێکی زانستی یەکەمجار ئەرەستوو لە فەلسەفەدا دایمەزراند. زیاتر بیرسا دەکرێتە دوو بەشەوە، ئیستیقرا و قیاس. یە ...

ئاپەیرۆن

ئاپەیرۆن وشەیەکی یۆنانییە بە مانای بێسنوور، بێکۆتایی، بێبڕانەوە. لە دوو پار پێک ھاتووە: ἀ- ئا- واتە بێ و، πεῖραρ پەیرار واتە کۆتایی، سنوور، کەوشەن، ھاوڕیشەی وشەی پیراموون -ی فارسی بە مانای دەوراندەورە. ئاپەیرۆن لە گەردوونناسیی ئاناکسیماندرۆسدا تێگەیشتەیەکی ناوەندییە. ئاناکسیماندرۆس فەیلەسووفێکی پێشسوقراتییە کە بەرھەمەکانی بەزۆری لەناوچوو و ونن. لەو وردەواڵەیە کە لێی ماوەتەوە وا دەر ئەکەوێ کە ئەو لەسەر ئەو بڕوایە بووە کە دەستپێک یان دوایین واقیع ultimate reality ھەتاھەتایی و بێکۆتایی، یان بێسنوور ئاپەیرۆن -ە. پیری و پرتووکان و داڕزانی بۆ نییە و ھەر خەریکە ماکی تازە بەرھەم دێنێت بۆ ئەوەی کە ...

ئاوەزمەندی

زاراوەی ئاوەزمەندی یان ئەقڵانییەت جیاوازانە لە بوارە جیاجیاکاندا بەکار دەبردرێ. لە فەلسەفەدا، ئاوەزمەندی بریتییە لە ڕاھێنانی ئەقڵ: ڕێگایەکی سەرەکی بۆ شیکردنەوەی زانیاریی بەدەستھاتوو لە ڕوانینگەلی ڕێکخراوانە لەپاڵیەکنراو. لە ئابوور، کۆمەڵناسی، دەروونناسی، و زانستی سیاسیدا، بڕیاری ئاوەزمەندانە ئاقڵانە، rational ئەو بڕیارەیە کە بە لەبەرچاوگرتنی زانیاریی لەبەردەست، بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی تایبەت، باشینە ئۆپتیماڵ بێ. ھەروەھا ئەگەر کەسێک یان ڕێخراوەیەک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی بڕیارگەلی ئاوەزمەندانە بدا ئەوە پێی دەوترێ "ئاوەزمەند". ئاوەھایە کە کەسێک بۆ نموونە باسی بەشینەوەی ئاوەزمەندانەی سەرچ ...

ئایدیا

لە فەلسەفەدا، ئایدیا دوو مانای تا ڕادەیەک لێکجیاوازی ھەیە: لە سەدەکانی حەڤدەیەم و ھەژدەیەم بەم لاوە، ئایدیا بەو وێنەیە ئەوترێ کە کاتێ مرۆڤ بیر بکاتەوە لە زەینیدا درووست ئەبێ. بەڵام، لە فەلسەفەی ئەفلاتووندا، "ئایدیاکان" یان "فۆرمەکان" زەینی نین، بەڵکوو بوونەوەری عەینی و نەگۆڕ و ناماددین کە زەین بە چەشنێ لیان تێ ئەگا و بۆ پۆلاندنی شتەکانی ناو ئەم دنیایە بە کاریان دێنێ؛ دنیایەک کە ئەفلاتوون پێی وایە گشت دیاردەکانی، لاسایییەکی زڕ و کز لەو ئایدیا و فۆرمانەن.

پاساو

بە شێوەیەکی زۆر گشتی، پاساو یا پاسا ڕوونکردنەوەیەکە کە نیشان دەدات کردەوە یا ھەڵوێستێک چەندە لەگەڵ ستاندارد و پرەنسیپدا تەبایە. پاساودان یا پاسادان واتە ڕوونکردنەوە و بەڵگەھێناوە لەسەر دروستی و ڕەوا بوونی کارێک، یا کۆشش بۆ بەڕێوجێ نیشاندانی ئەو کارە. بۆ وێنە کردەوەی تاوانکارانەی کەسێ لەوانەیە بەپێی یاسا پاساوی بێت ببینە). مەعریفەتناسان گرنگی دەدن بە تایبەتمەندییە مەعریفەتییەکانی باوەڕ، کە یەکێک لەوانە پاساوە. تیۆریی پاساو بە ئینگلیزی: Theory of Justification بەشێکە لە مەعریفەتناسی کە تێ دەکۆشێت لە پاساودانی قەزیەکان و باوەڕەکان تێ بگات. لە مەعریفەتناسیدا، پاساو ڕوونکردنەوەیەکە کە دەری دەخا ...

جوانی

جوانی تایەبەتمەندی کەسایەتییەک، ئاژەڵێک، شوێنیک، شتێک یان باوڕێکە کە ئەزموونێک لە خۆشی یان ڕازی بوون ئەبەخشێتە مرۆڤ. جوانی وەک بەشیک لە جوانیناسی، کۆمەڵناسی و دەروونناسی کۆمەڵایەتیدا ھەژمار دەکرێت.

ڕاستی

ڕاستی یان ھەقیقەت یان دروستی زیاتر بە مانای وێکھاتنەوە لەگەڵ فاکت یان واقیعە، یان وەفاداری بە پرەنسیپ یان ستانداردێک. پرسی دروستی یەکێکە لە پرسە سەرەکییەکانی فەلسەفە و، ھزرڤانان و قوتابخانە فیکرییە جۆربەجۆرەکان بە چەشنی جیاواز وەڵامیان داوەتەوە. ھێشتا زۆرینەی فەیلەسووفان و لێکۆڵەران لەسەر پێناسەیەک بۆ وشەکە ڕێک نەکەوتوون و ڕوانگە و تیۆریی ھەمەجۆرە ھەر وەک ھەبووە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت. یەکەم پرسیارێ کە سەر بەرز ئەکاتەوە ئەوەیە کە دروستی چییە؟ کاتێ باوەڕ یا وتەیەک بە دروست ئەزانین، خەریکین چ تایبەتمەندییەک ئەخەینە پاڵی؟ پێش وەڵامدانەوە، ئەبێ دوو جۆر پرسیار لە بابەت دروستییەوە لێک ھەڵاوێرین. ...

فەلسەفەی پێشسوقراتی

فەلسەفەی پێشسوقراتی فەلسەفەی یۆنانی کۆنە بەر لە سوقرات، وە ھەروەھا قوتابخانەگەلی ھاوسەردەمی سوقرات کە لە ژێر کاریگەریی ئەودا نەبوون. لە ئەورووپای کۆندا فەیلەسووفەکانی پێش سوقراتیان بە فەیلەسووفی فیزیکی یان سروشتی ناو دەبرد. پرس و کۆڵینەوەکانیان سروشت و کۆمەڵگا و ئەخلاق و دینی لەبەر دەگرت و، ھەوڵیان ئەوە بوو بنەڕەتی ڕوونکردنەوەکانیان لەسەر پرەنسیپگەلی سروشتییەوە بێ، نەک کردەوەی خواکان. بۆ ئەوان جیھان کۆسمۆس بوو، واتە شتێکی ڕێکوپێک کە لە ڕێگای لێپرسینەوەی ئاقڵانەوە شیاوی تێگەیشتنە.

لێھاتوویی و بەدیھاتوویی

لە فەلسەفەدا، لێھاتوویی و بەدیھاتوویی یان قووە و فیعل جووتێ بنەواشەی لە نزیکەوە لێکگرێدراون کە ئەرەستوو بۆ شیکردنەوەی بابەتگەلێک وەکوو جووڵە، ھۆدارێتی، ڕەوشت و، کارئەندامناسی لە بەرھەمەکانیدا بە کاری ھێناون. لێھاتوویی یا قووە، لەم تانوپۆیە، ئەگەڕێتەوە بۆ ھەر چەشنە "ڕێتێچوویی" و "بۆلواوی" یەک کە بۆ شتێ دەست بدات. بە زمانێکی تر، لێھاتوویی ئەوەیە کە نەھاتبێتە دی بەڵام لێی بوەشێتەوە یان بگونجێ کە بێتە دی. ئەرەستوو زۆرتر گرنگی بە ڕێتێچووییگەلێک ئەدا کە لە ھەلومەرجی گونجاودا بێ زۆرلێکردن و دەستتێوەردانی دەرەکی، خۆیان بێنە دی و ھیچ شتێ نەتوانێ ڕێگەیان پێ بگرێ. بە پێچەوانەی لێھاتوویی، بەدیھاتوویی ...

مێژوویەکی فەلسەفەی ڕۆژاوا

مێژوویەکی فەلسەفەی ڕۆژاوا کتێبێکی ١٩٤٥ی فەیلەسوف و بیرکاریزان بێرتراند ڕەسڵە. بریتیە لە چاوپیاخشاندنێک لە فەلسەفەی ڕۆژاوایی لە پێش سوقراتەوە بۆ سەدەی بیستەم. ڕەخنەی لێدەگیرێ بەوەی کەوا ڕەسڵ یەکجار گشتاندن ئەکات تیایدا، وە هەندێ شتی پەڕاندوە بە تایبەتی چاخی دوای دیکارتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پڕناوبانگ ماوەتەوە و سەرکەوتنێکی ئابووری گەورەبوو و بەردەوام لە چاپدا ماوەتەوە لە یەکەم بڵاو بوونەوەیەوە. کاتێک بێرتراند ڕەسڵ خەڵاتی نۆبڵی وێژەی وەرگرت لە ١٩٥٠ ناوی کتێبەکە هاتوە وەک یەکێ لەو کتێبانەی وایکردوە خەڵاتەکەی بدرێتێ. کتێبەکە سەرچاوەی ئابووری دوابەشی ژیانی ڕەسڵ بوو.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →