ⓘ کایەکان

کایەی ڤیدیۆیی

کایەی ڤیدیۆ یان کایەی ئەلیکترۆنی یان کایەی کۆمپیوتەر بریتییە لە کایەیەکی دروستکراو لەلایەن کۆمپیتەرەوە، وە بە گشتی کایەی پێدەکرێت بە سیستمی کایەی ڤیدیۆ کە پەخش دەکرێت لەسەر تەلەڤیزیۆن دوای گەیاندنی ئامێرەکە پێیەوە. ئامێری کارکردن لە کایەی ڤیدیۆییدا بە گشتی بریتییە لە دەستی کۆنتڕۆڵ، یان دوگمە ، یان مشک، وە چەندەھای تر. کایەی ڤیدیۆ دەکرێت کار بکات لەسەر ئامێری تایبەت کە دەگەیەندرێت بە تەلەڤیزیۆن یان ئامێری دەستی یان کۆمپیوتەر یان مۆبایل یان کۆمپویتەری گیرفانی.

کایەی دەروونناسانە

تیۆریی کایەی دەروونناسانە بەرھەمی کورت لەڤین ی زانای دەروونناسە. تیۆریی "کایەی دەروونناسانە" دەڵێ مرۆڤ ھەرگیز تەنھا نییە، ھەمیشە دەوری دراوە بە کایەیەکی دەرووناسانە و ڕەفتاری مرۆڤ بەرتاوی دوو جۆر ھۆکارە: جۆرێک سۆبژەکتیڤە زاتییە - لە نێو مرۆڤ خۆیدایە، بۆ نموونە: دەرک و لێکدانەوە و دیدی ئەو مرۆڤەیە بۆ "بارودۆخ" و ڕووداوی دەوروبەر. خۆبڕوا بڕوا بەخۆبوون و چاوەڕوانی و لێڕادیتن، "خۆدیتن" و "ئەودیتن" واتە - مرۆڤ چۆن لە خۆی و چۆن لە بەرامبەر دەڕوانێت، دیدی بەرامبەر ھەردوو لا چۆنە. مەیل و بەھاگیری - چەمکی "مەیل" ھەردەم ئاڕاستەی بابەت، دیاردە یان کەسێکی بەرانبەرە. بەستنەوەی ھۆکار بە دیاردەوە، بۆ نمو ...

پێڕستی کایە ڤیدیۆیییەکانی ناروتۆ

کایە ڤیدیۆیییەکانی ناروتۆ لەسەر چەند ئامێرێکی ڤیدیۆیی بڵاوکراونەتەوە وەک ئامێرە ڤیدیۆیییەکانی سەر بە نینتێندۆ، سۆنی، مایکرۆسۆفت. زۆربەیان کایەی شەڕکردنن، کە تێیدا کایەکەرەکە ڕاستەوخۆ کۆنتڕۆڵی یەکێک لە کەسایەتییەکانی ناو چیرۆکی ناروتۆ دەکات و بەرامبەر کەسایەتییەکی دیکە ڕکابەری دەکات کە لەلایەن ژیریی دەستکردی تایبەت بە کایەکە یان کایەکەرێکی ترەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت. ئامانج ئەوەیە کە لاکێشەی ژیانی ی ڕکابەرەکەت لەڕێگەی ھێرشی جەستەیی و تەکنیکی نینجای تایبەت بە کەسایەتییەکان کەم بکاتەوە بۆ سفر کە لەسەر بنەمای مانگا و ئەنیمێی ناروتۆ وەرگیراون. ناروتۆ: کۆنۆھا نینپۆچۆ یەکەم کایەی ڤیدیۆیی ناروتۆیە، کە ل ...

ڕێزدێنت ئیڤڵ ٢ (کایەی ڤیدیۆیی ٢٠١٩)

ڕێزدێنت ئیڤڵ ٢ کایەیەکی ڤیدیۆیی ترس و مانەوەیە کە لەلایەن کاپکمەوە پەرەی پێ دراوە و بڵاوکراوەتەوە و سەر بە زنجیرەی کایەکانی ڕێزدێنت ئیڤڵە. ئەوانەی یاری دەکەن کۆنترۆڵی کەسایەتییە سەرەکییەکانی یارییەکە، لیۆن ئێس کەنەدی و کڵێر رێدفیڵد دەکەن. چیرۆکەکە باسی لیۆن، کوڕێک کە یەکەم ڕۆژی کارکردنێتی وەک پۆلیس، لەگەڵ کڵێر، خوێندکارێکی کۆلێژ کە بە دوای براکەیدا، کریس رێدفیڵد، دەگەڕێت، دەکات. کایەکە دروستکردنەوەیەکی پێشکەوتووی وەشانە کۆنەکەی ١٩٩٨ە. کاپکم لە سەرەتادا لە ساڵی ٢٠٠٢ ویستی کایەکە دروست بکاتەوە، ئەویش دوای سەرکەوتنە بازرگانییەکەی یەکەم کایە دروستکراوەکەی زنجیرەکە، بەڵام ئەوان ھەرگیز دەستیان ب ...

بڵاوکەرەوەی کایەی ڤیدیۆیی

بڵاوکەرەوەی کایەی ڤیدیۆیی کۆمپانیایەکە کە کایەی ڤیدیۆ بڵاودەکاتەوە کە دەشێت بەشێوەیەکی ناوخۆیی پەرەی پێدرا بێت یان لەلایەن پەرەپێدەرێکی کایەی ڤیدیۆییەوە. ھەروەک بڵاوکەرەوەی کتێب یان دی ڤی دی، بڵاوکەرەوەی کایەی ڤیدیۆ بەرپرسە لە بەرھەمھێنانی بەرھەم و بازاڕبۆکردنی، لەنێویاندا توێژینەوەی بازاڕی و لایەنەکانی دیکەی ڕیکلامکردن.

پەرەپێدەری کایەی ڤیدیۆیی

پەرەپێدەری کایەی ڤیدیۆیی یان گەشەپێدەری کایەی ڤیدیۆیی پەرەپێدەرێکی نەرمامێرە کە تایبەتمەندە لە بواری پەرەپێدانی کایەی ڤیدیۆییدا کە بریتییە لە پرۆسەی بەرھەمھێنانی کایەی ڤیدیۆیی. پەرەپێدەری کایەی ڤیدیۆیی دەکرێت تاکەکەسێک یان گرووپێک بێت لە کارمەندی کۆمپانیایەکی دیاریکراو کە لەنێوان خۆیاندا ئەرکەکانیان دابەش کردووە بۆ چەند بوارێکی جیاواز، لەوانە بەرنامەسازی، شێوەسازی، ھوونەری، تێستکردن و ھتد. زۆرینە کۆمپانیاکانی پەرەپێدانی کایەی ڤیدیۆیی خاوەنی پاڵپشتی ماددیی و بەبازاڕکردنن لەلایەن بڵاوکەرەوەکانی کایەی ڤیدیۆیی. ئەو پەرەپێدەرانەی کە پاڵپشتی ماددی خۆیان بۆخۆیان دابین دەکەن پێیان دەگووترێت سەربەخ ...

ڕێزدێنت ئیڤڵ: ڕێڤەلەیشنز

ڕێزدێنت ئیڤڵ: ڕێڤەلەیشنز کایەیەکی ڤیدیۆییە لە چەشنی ترس و مانەوە کە لەلایەن کۆمپانیای کاپکمەوە بۆ نینتێندۆ تری-دی-ئێس بەرھەم ھێنرا لە ساڵی ٢٠١٢. کایەکە لە بەینی ڕووداوەکانی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٤ و ٥دا جێدەگرێت و کەسایەتییە سەرەکییەکانی کایەکە، کریس رێدفیڵد و جیڵ ڤالێنتاین ھەوڵی ڕاگرتنی ڕێکخراوەیەکی تیرۆرستی دەدەن کە دەیانەوێت ئۆقیانووسەکانی جیھان پڕ لە ڤایرۆس بکەن. کایەکە بە یەککەسی و دووکەسیش یاری پێ دەکرێت.

مستانی

مستانی ، شەڕەمشت ، یان شەڕەمست کایەیەکی تاکەکەسییە لە ڕیزی کایە ئۆڵەمپییەکانە. مێژووی کایەکە دەگەڕێتەوە بۆ ٦٨٨ ساڵ پێش زایین کە لەلایەن یۆنانییەکانەوە ئەنجام دراوە، وە لە ساڵی ١٩٢٧ خول و پاڵەوانییەتیی بۆ سازکرا، ئەم کایەیە لەلایەن دوو وەرزشکارەوەیە و ھەردوو وەرزشکارەکە بە مەبستی لێدان یان مست لە وەی تر کایە دەکات بۆ ئەوەی سەرکەوێ لە کایەکە، وە دەبێ لەکاتی کایەکە ھەردوو وەرزشکارەکە دەسکێشیان لەدەست کردبێت. دەروازەی وەرزش

لەپێ لەپێ

لەپێ یارییەکە لە هەندێ ناوچەی کورستاندا دەکرێ، زۆرتر بەهاران یان ڕۆژی خۆشی زستان، لە گوندەکاندا بەڕێوە دەچێت. لەم یارییەدا کۆمەڵێک لاو لە شوێنێکی بەرزی ڕوو بە ئاوایی ڕادەوەستن، دەبنە دوو دەستەی ڕاست و چەپ و یەکێکیش دەبێتە سەرمەلا ، سەرمەلا مەچەکی چەپی ڕووەو ماڵەکان درێژ دەکا، لەپی دەستی ڕاستی دەهێنێ بە سەر مەچەکی چەپیدا و لەو کاتەدا دەڵێ: "لەپێ لەپێ/ کەوشە چەپەکەی منت لە پێ/سەرسووری من دەرماڵی کێ؟" "لەپێ / دەمت تەپێ / هەڵسە بڕۆ بە دەست و پێ / لەمسەر گوندی، لەو سەر گوندی / وەبینە لۆم زۆر بەتوندی" یەک بە یەک لە دوو دەستەی لای ڕاست و چەپی دەپرسێ، هەر کام ماڵەکەی هەڵێنا، دەستەی دۆڕاو دەبێ بە ک ...

                                     

ئەمبرێلا کۆرپس

ئەمبرێلا کۆرپس یەکێکە لە کایە ڤیدیۆییەکانی زنجیرەی ڕێزدێنت ئیڤڵ. کایەکە لەلایەن کاپکم پەرەی پێ دراوە و لە ڕێکەوتی حوزەیرانی ٢٠١٦ خراوەتە بازاڕەوە. کایەکە بە گشتی ڕەخنەی خراپی لێ گیراوە و لەسەر وێبگەی مێتاکریتیک ٣٨/١٠٠ی بۆ داندراوە.

                                     

ڕێزدێنت ئیڤڵ: دە دارکساید کرانکڵز

ڕێزدێنت ئیڤڵ: دە دارکساید کرانکڵز یەکێکە لە کایە ڤیدیۆییەکانی زنجیرەی ڕێزدێنت ئیڤڵ، سەر بە زنجیرەی دە ئەمبرێلا کرانکڵز. کایەکە لەلایەن کاپکم و کاڤیا پەرەی پێ دراوە و لە ڕێکەوتی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ خراوەتە بازاڕەوە. کایەکە بە شێوەیەکی سەرەکی بە دەوری چیرۆکە کارەساتاوییەکانی کەسایەتییەکانی کایەکە دەسووڕێتەوە.

                                     

ڕێزدێنت ئیڤڵ ئاوتبرەیک فایل ٢

ڕێزدێنت ئیڤڵ ئاوتبرەیک فایل ٢ یەکێکە لە کایە ڤیدیۆییەکانی زنجیرەی ڕێزدێنت ئیڤڵ، سەر بە زنجیرەی ئاوتبرەیک. کایەکە لەلایەن کاپکم پەرەی پێ دراوە و لە ڕێکەوتی ٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٤ لە ژاپۆن، ٢٦ی نیسانی ٢٠٠٥ لە ئەمریکای باکوور و ٢٦ی ئابی ٢٠٠٥ لە ئەورووپا خراوەتە بازاڕەوە. دوای ئەوەی ڕێزدێنت ئیڤڵ ئاوتبرەیک سەرکەوتوو بوو، کاپکم لە پاییزی ساڵی ٢٠٠٤ بانگەشەی ئەوەی کرد کە بەشی دووەمی کایەکە دروست دەکەن. کەسایەتییەکان ھەمان ٨ کەسایەتیی کایەی یەکەمن و ڕووداوەکانیش ھەر لە ڕاکوون سیتین.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →