ⓘ کۆمپیوتەرەکان

کۆمپیوتەر

کۆمپیوتەر یان پێژمێر یان بژمێر ئامێرێکە بۆ زۆر مەبەست بەکاردێت، دەکرێت پرۆگرام بکرێت تا ڕیزە کردارێکی ژمێرەیی یان ژیربێژی ئەنجام بدات. بەکارھێنەر دەتوانێت لە ڕێگای مشک و تەختەکلیلەوە داواکاریەکانی خۆی ئاڕاستەی کۆمپیوتەر بکات وە کارەکان لەڕێی شاشەی کۆمپیوتەرەکە پێشان دەدرێ. کۆمپیوتەر بە گشتی دەکرێتە دوو بەش: سەختامێر و نەرمامێر

تەختەکلیلی کۆمپیوتەر

تەختەکلیل ئامێرێکە بەستراوە بە کۆمپیوتەرە کە کارئاسانی بۆ بەکارھێنەرانی کۆمپیوتەر دەکات بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵە فرمانێک لەسەر کۆمپیوتەر ئەویش بەھۆی کۆمەڵێ دوگمەی تایبەتەوە کە ھەریەکیان فرمانیان لەوەی تری جیاوازە.

تۆڕی کۆمپیوتەری

تۆڕی کۆمپیوتەری ، بە کورتی: تۆڕ. پەیوەندیی نێوان دوو یان چەند سیستمێکە کە توانای گواستنی زانیارییان لە نێوان خۆیاندا ھەیە. تۆڕی کۆمپیوتەری دەبێتە ھۆی ئاسانکاریی پەیوەندییەکان لە نێوان بەکارھێنەراندا و ڕێگە دەدات کە بەکاربەران سەرچاوەکانی خۆیان ھاوبەشی پێ بکەن.

کۆمپیوتەری ترانزیستەر

کۆمپیوتەری ترانزیستەر ، ئێستاکە بەزۆری پێی دەوترێت نەوەی دووەمی کۆمپیوتەر ، کۆمپیوتەرێکە کە ترانزیستەری جیاواز بەجێگەی ڤاکیووم تیووبەکان بەکاردەھێنێت. نەوەی یەکەمی کۆمپیوتەرە ئەلیکتڕۆنییەکان ڤاکیووم تیووبەکانیان بەکار ھێنا، کە بڕێکی زۆری گەرمییان دروست دەکرد، قەبە و، پشت پێ نەبەستراو بوون. نەوەی دووەمی کۆمپیوتەر، لە کۆتایییەکانی ١٩٥٠کان و١٩٦٠ەکان تایبەتمەندیی خەریتەی پڕکراو لە ترانزیستەرە تاکەکان و بیرگە ناوکییە موگناتیسییەکانیان بۆ زیاد کرا. ڕێڕەوی گشتیی دیزایینی ئەم ئامێرانە تا کۆتاییی ١٩٦٠ەکان، کە سێرکتە یەکخراوەکان دەستیان بە دەرکەوتن کرد و بوونە ھۆی دروستبوونی نەوەی سێیەمی کۆمپیوتەر و ...

نەرمامێر

نەرمامێری ئەپلیکەیشن بە ئینگلیزی: Application Software نەرمامێری سیستم بە ئینگلیزی: System Sotfware نەرمامێری ئەپلیکەیشن، ئەو پرۆگرامانەن کە بۆ بەکارھێنەر بەسوودن و نەرمامێری سیستمیش ئەو بەرنامانەن کە کەمپیوتەر بەڕێوە دەبەن. گرنگترین نەرمامێری سیستم، سیستم ڕێخەرە Operating system.

ڤایرۆسی کۆمپیوتەر

ڤایرۆسی کۆمپیوتەر پرۆگرامێکی دەرەکی زیان بەخشە، کە کاردەکاتە سەر فایل و داتاکان و گۆرانکاری لە جێبەجێ کاریەکان دەکات ھەر پرۆگرامێکی ڤایرۆسیش لە پێناو مەبەست و ئامانجێک دادەرێژرێ لەلایەن پرۆگرامسازەکانەوە بۆ لەناوبردنی داتا و زانیاری و دەست بەسەرداگرتنی ئامێر و بەدەست ھێنان و دزینی زانیاری.

تێپەڕگەی کۆمپیوتەر

لە نژیاروانیی کۆمپیوتەردا، تێپەڕگە بنسیستەمێکە کە دراوەکان لە پێکھێنەیەکەوە بۆ پێکھێنەیەکی تر یان لە کۆمپیوتەرێکەوە بۆ کۆمپیوتەرێکی تر ئەگوازێتەوە. تێپەڕگە بریتییە لە کۆمەڵێک تەل کە دراوەکانی پێدا تێ ئەپەڕن؛ بۆ ئەوەی کە لە بەشێکێ کۆمپیوتەرەکەوە بگەن بە بەشێکێ تری. وەکوو شاڕێیانێک وایە کە دراوەکان بەسەریدا ھاتوچوو ئەکەن. تێپەڕگە لە کۆمپیوتەرە سەرەتایییەکاندا بریتی بوو لە ژمارەیەک تەلی ئەلەکتریکیی ھاوبەر کە پارچەکانی ناو کۆمپیوتەریان پێکەوە گرێ ئەدا، بەڵام ئێستا زاراوەکە بۆ ھەر ڕێکخراوییەکی فیزیکی کە ھەمان ئەرک جێبەجێ بکا بەکار ئەبرێ. سایز یان پانیی تێپەڕگەش شتێکی گرنگە چونکوو نیشاندەری ئەوە ...

بیرگەی کۆمپیوتەر

لە کۆمپیوتەر یا دەزگا دیجیتاڵەکانی تردا، بیرگە بەو کەرەستە فیزیکییانە ئەوترێ کە بۆ کۆگاکردنی ھەمیشەیی یا کاتیی بەرنامەکان یا دراوەکان سوودیان لێ وەرئەگیردرێ. بەگشتی دوو جۆر بیرگە ھەیە: بیرگەی لاوەکی secondary memory، کە خیڕا نییە بەڵام ئەتوانێ زانیارییەکی زۆر لە خۆیدا جێ بکاتەوە. بیرگەی سەرەکی یا بیرگەی سەرتایی primary memory، کە زۆر خێرایە بۆ نموونە RAM، ھەندێ جار بەڵام نە ھەمیشە بۆ بیرگە لاوەکییەکان وەکوو نەوار و دیسک زاراوەی "کۆگە" storage بەکار ئەبردرێ؛ ھەروەھا زاراوەی "بیرگە" memory -ش ھەندێ جار بەڵام نە ھەمیشە بۆ بیرگە سەرەکییەکان کە لە نیمچەگەیێنەر دروست بوونە بەکار ئەبردرێ. دوو جۆر ...

ماوس

ماوس یان مشک ئامێرێکی وەک مشک وایە کە لە رێزی کەل‌وپەلی تێچووی کۆمپیوتەر دەژمێردرێت. ماوس، وەک تەختە کلیل، نێوانجی بەکارھێنەریەکی رەقەکاڵا‏یی دێتە ھەژمار. ئەم ئامێرە زۆرتر دوو پشکۆژی ھەیە و بە کابڵ بە کۆمپیوتەرەوە گرێ دەدرێت. لە نەرمەکاڵاکانی ئەوڕۆییدا ماوس بەشی زۆری ئەرکەکانی تەختە کلیلی لە ئەستۆ گرتووە.

کۆگەی دراوەی کۆمپیوتەر

کۆگەی دراوەی کۆمپیوتەر کە ھەندێ جار تەنها پێ ئەوترێ کۆگە یا بیرگە ، تەکنۆلۆژیایەکە پێکهاتوو لە پارچەکانی کۆمپیوتەر و ئامێرەکانی تۆمارکردن، کە بۆ ھەڵگرتنی دراوەگەلی دیجیتاڵ بەکار دێ. یەکێکە لە پارچە گرنگ و بنچینەییەکان لە کۆمپیتەرەکاندا. لێکدانەوە و یاریکردن بە دراوەکان کاری یەکەی پێوەئاژۆتنی ناوەندی یا CPU -ە. لە کردەوەدا، کۆگەگەلی خێرا بەڵام گرانبەھا و بچووک لە نزیک و کۆگەگەلی ‌ھێواش بەڵام گەورەتر و ھەرزان لە دوورەوەی CPU -وە دائەنرێن. زۆر جاران بە تەکنۆلۆژیا خێرا و زووبفڕەکان ئەوانەی لەگەڵ کوژانەوەی کۆمپیتەردا دراوەکانیان ون ئەبێ ئەوترێ "بیرگە"، لە کاتێکدا کە بە تەکنۆلۆژیا ھەمیشەیی و ھێو ...

پەڕگەی کۆمپیوتەر

پەڕگەی کۆمپیوتەر یان بە کورتی پەڕگە ، سەرچاوەیەکەی پایەدار و بەردەوامە بۆ ھەڵگرتنی ئەو زانیارییانە کە بەرنامەیەکی کۆمپیوتەری بە کاری دەھێنێت. لە کوردیدا بە "پەڕگە" و "دۆسیە" لە فەڕەنسییەوە: dossier وەرگێڕراوەتەوە.

بەرنامەسازی

بەرنامەسازی بریتییە لە پرۆسەی دیزاین و دروستکردنی پرۆگرامێکی "وەگەڕخراو" بۆ جێبەجێکردنی ئەلگۆریتمێکی کۆمپیوتەر، دیاریرکردنی ئاستی دروستیی ئەلگۆریتمێک و وەگەڕخستنی سەرچاوە و جێبەجێکردنی ئەلگۆریتمەکە بە زمانێکی پرۆگرامکردنی تایبەت. لە زمانی ئینگلیزیدا وشەی coding باوترە و لە کوردی سۆرانیشدا بڵاوە. مانای بەرنامەسازیی کۆمپیوتەر لە زاراوەی گشتیدا دەتوانرێت بە ھەموو پرۆسەی پەرەپێدانی نەرمامێر بە ئینگلیزی: Software Development بوترێ کە بریتییە لە چالاکیگەلێکی جیاواز وەکوو تاوتوێکردن، پەرەپێدان، فامکردن، داڕژتنی ئەلگۆریتم، جێبەجێکردن، تاقیکردنەوە، ھەڵەدۆزی و پاراستنی نەرمامێرەکان. کۆدی ژێدەری ھەر ...

                                     

ڕاسپاردە (ئەولەھیی کۆمپیوتەر)

ڕاسپاردە لە کۆمپیوتەرزانیدا بە یەکەیەک ئەوترێ کە ڕەسەنایەتییەکەی لە لایەن سیستەمێکی کۆمپیوتەرییەوە شیاوی ھەڵسەنگاندن بێ. سەنگاندنی ڕەسەنایەتی بریتییە لە پرۆسەی ئەرێدان لە پێناسەی وەھا یەکەیەک. ڕاسپادەکان، جگە لەوەی کە ڕەسەناتییان شیاوی سەنگاندنە، بۆشیان ھەیە کە سەرپشکایەتی و مافیان بەسەر کەرەستەکانی ناو تۆڕەکەدا بۆ دیاری بکرێ. ئەمە پێ ئەوترێ دەسەڵاتپێدان. دوو جۆری ڕاسپاردە کە لەچاو جۆرەکانی تر بڵاوەیان زۆرترە بریتین لە بەکارھێنەران و کۆمپیوتەرەکان.

                                     

ئینیاک

ئینیاک - یەکەم کۆمپیوتەری ئەلیکتڕۆنی بوو کە لەساڵی ١٩٤٣ درووستکرا و لەلایەن و کاری دیزاینی بۆکرابوو، کۆمپیوتەرەکە نزیکەی ١٧.٥٠٠ ڤاکیوم تیوب تێدابەکارهاتبوو. قەبارەکەی بە قەد ژوورێک گەورە بوو وە کێشی نزیکەی ٣٠ تەن بوو. ئینیاک بەزۆری بۆکارووباری سەربازی بەکاردەهات بەتایبەتی بۆ ژمێریاری سەربازی و ژمێریاری وزەی ئەتۆمی هتد. دەروازەی کۆمپیوتەر

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →