ⓘ گەردوون

گەردوون

گەردوون پێک ھاتووە لە ھەموو ئەو شتانەی کە بە شێوەی فیزیکی بوونیان ھەیە، گشت بۆشایی و کات، گشت فۆرمەکانی ماددە و وزە، و ھەموو ئەو یاسا و نەگۆڕە فیزیکییانەی زاڵن بە سەریاندا. ڕاڤەکانی ئێستای فەلەکناسەکان نیشان دەدەن کە تەمەنی گەردوون ١٣٫٧٣ میلیارد ساڵە و تیرەی گەردوونی بینراو لاینیکەم ٩٣ میلیارد ساڵی تیشکی یان ٨٫٨٠ × ١٠٢٦ مەترە.

تیشکی گەردوونی

تیشکی گەردوونی بریتییە لە تێکەڵێک لە ناوکی گەردیلە و تەنۆلکەی دیکە بە خێرایی نزیک بە خێرایی ڕووناکی بە گەردووندا گوزەر دەکەن، ھەندێکیان بە پلەیەکی وا لە زەوی نزیک دەبنەوە کە دەتوانرێت ئاشکرا بکرێن لە ڕێی ئەو ئامێرانەی لەسەر مانگە دەستکردەکان دانراون، ھەندێکی دیکەیان بەرگە ھەوای دەوری زەوی دەبڕن و لەگەڵ ناوکە ھایدرۆجین یان نایترۆجین بە یەکدا دەدەن و لە ئەنجامدا زنجیرەیەک تەنۆلکەی نانۆیی دروستدەبن و بەرەو زەوی دێن و دەگەنە سەر ڕووی دەریا و ھەندێجاریش دەگەنە قوڵایی ڕووی زەوی، ئا بەو زۆربوونەی تیشکی گەردوونی لەسەر زەوی دەوترێت ، بۆیە تیشکی گەردوونی دادەنرێت بە تیشکێکی یەکەمی و دووەمی، تیشکە یە ...

یاسای ڕاکێشانی گەردوونی

یاسای ڕاکێشانی گەردوونی نیوتن دەڵێت کە ھەر شتێک لە گەردووندا ھەر شتێکی تر لە ڕێگای ھێزێکەوە ڕادەکێشێت، کە ئەو ھێزە ڕاستەوخۆ ھاوڕێژەیە لەگەڵ بارستکانی ئەو دوو شتە و بە پێچەوانەوە ھاوڕێژەیە لەگەڵ مەودای نێوانیاندا دووجا. ئەمە یاسایەکی فیزیکی گشتییە کە لە ڕوانینە ئەزموونییەکان بە دەست ھاتووە، بە ھۆی ئەو شتەوە کە نیوتن پێی وتووە ھەڵھێنجان. ئەم یاسایە بەشێکە لە میکانیکی کلاسیک و لە پەڕتووکەکەی نیوتن، پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتیدا، کە یەکەمجار ساڵی ١٦٨٧ بڵاوبۆتەوە، فورمووڵرێژی کراوە. بە زمانی مۆدێرن، یاساکە ئەمەیە:- ھەر ھەرژەی نوقتەیییەک ھەر بارستی نوقتەیی‌یەکی تر لە رێگای ھێزێکەوە کە ...

کاتی گەردوونیی ھاوھەنگاو

کاتی گەردوونی ھاوھەنگاو یان یوو تی سی ستاندارێکی کاتە بۆ دیاریکردنی کات و سات و جیاوازەکانییان لە گشت زەوی. ئەم کاتە تەنیا ٠.٠٩ چرکە لەگەڵ کاتژمێری گرینویچ جیاوازی ھەیە. و بۆ زۆرتری کارە ڕۆژانەکان ئەم جیاوازییە لەبەرچاو ناگیرێ. ئەوکاتەی کورتکراوەiەکییان بۆ ئەم کاتە گەردوونییە دانا فەڕەنسییەکان پێداگرییان دەکرد کە دەبی بە زمانی فەڕەنسی بێت، لە کۆتایی دا بڕیار درا کە نە کورتکراوەکەی بە ئینگلیزی: CUT: coordinated universal time و نە بە فەڕەنسی: TUC: temps universel coordonné بەکار نەھێندرێن. ھەر بۆیە کاتەکە بە UTC ناونرا.

باڵانسی گەردوونی

باڵانسی گەردوون باڵانسی گەردوونی مەبەستی پێوانەیەکە لە نێوان دووری خۆر و زەوی وە کوورتکراوەکەی بە کوردی بە ئینگلیزی بە عەرەبی. باڵانسی گەردوونی بۆ زۆر بابەتی گەردوونی بەکاردێت و پێوانە دەکرێ بە دووری تەنێک لە تەنێکیتریش باڵانسی گەردوونی واتا دووریی زەوی لە خۆر ئەو پێوانەیەش دەکاتە ١٤٩٬٥٩٧٫٨٧٠٬٦٩١ کیلۆمەتر ١ باڵانسی گەردوونی = ١٤٩٬٥٩٧٫٨٧٠٬٦٩١ کیلۆمەتر =١٥٬٨١٣ × ١٠ −٦ ساڵی تیشکی ١٥٠ میلیۆن کیلۆمەتر ١ ساڵی تیشکی = ٦٣٢٤١ باڵانسی گەردوونی

ڕوانگەی گەردوون

ڕوانگەی گەردوونی پێکدێت لە تەلیسکۆب کە کارکردنی وەکوو مانگی دەستکردە ، بەکاردەهێنرێت بۆ ڕوانگەکردنی هەسارەکان و ئەستێرەکان و گەڕەستێرەکان وە ڕوانگە کردنی ئەستێرە و هەسارە و گەلەستێرە دوورەکان، ئەو ڕوانگان جیاوازیان هەیە لەگەڵ ئەو تەلیسکۆب و ئامێرانەی کە جاودێری زەوی دەکەن و لێکۆڵینەوە لەسەر زەوی دەکەن.

                                     

ئەساف ھۆڵ

ئەساف ھۆڵی سێیەم زانایەکی فەلەکی ئەمریکی بەناوبانگە بە ھۆکاری دیتنەوەی مانگەکانی ھەسارەی بارام کە فۆبۆس و دیمۆس لە ساڵی ١٨٧٧، لە ناوچەی گوشین وە کوری ئەساف ھۆڵی دوەم بوو وە دایکی ناوی ھانا بالمرە وە باپیری ئەساف ھۆڵی یەکەم.

                                     

ئەلفرێد وێگنێر

ئەلفرێد وێگنێر زانا و ئەستێرەناسی ئەڵمانی، کە کارە گرنگەکەی لێکۆڵینەوە لە فیزیایی زەوی و زانستی پێوانی کەش و ھەوا لە جەمسەری باکوور. لە ساڵی ١٨٨٠ لە شاری بەرلین لە وڵاتی ئەڵمانیا لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٣٠ لە گرین لاند کۆچی دوایی کردووە.

                                     

پیشەسازیی بۆشاییی ئاسمانی ڕووسیا

لە نێوانی گرێبەستی سۆڤیەتدا پیشەسازی بۆشایی ئاسمان گەیشتە گەورەترین ئاستیدا، ئەوەش ھەتا ساڵی ١٩٨٩ بەردەوام بوو و نزیکەی ٦٫٩ میلیارد رۆبڵی تێدا سەرفکرا کە دەکاتە ٪١٫٥ بوودجەی ساڵانەی سۆڤیەت، بەڵام دوای ئەوە لە ساڵی ١٩٩٢ دەزگای بۆشاییی ڕووسی دامەزرا کە ئەوە ستارتیژیەکی جیاوازی ھەبوو لەگەڵ سۆڤیەتی پێشوو.

                                     

تەمەئەستێرەی دەریاچە

تانەی گازی دەریاچە یاخوود بەناوبانگە بە تانەی گازی M8 یاخوود مسیە٨ ھۆکاری ناولێنانی بە دەریاچە دەگەرێتەوە سەر شێوەی کە شێوەیەکەی دەریاچەیی ھەیە، تانەی گازی دەریاچە گووزارشت لە تەمەئەستێرەیەکی گازیی دەکا و تیرەکەی ١١٠ ساڵی ڕووناکی دەبی و دوورییەکەی ٤٬١٠٠ ساڵی ڕووناکییە، ھەروەھا ئەو تانە گازییە ناسرایە بە لەبەر ئەوەی ئەستێرەیەکی زۆر لەو ناوچەیە دروست دەبن.

                                     

تیان وین-١

کەشتی ئاسمانی تیان وین١ ھەروەھا کەشتییەکە بەناوبانگە بە ناوی دووەمی پڕۆژەیەکی تایبەتی بواری بۆشایی ئاسمانە کە لەلایەن وڵاتی چینەوە سەرپەرشتی دەکرێ، کەشتییە ئاسمانییەکە بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لەسەر ھەسارەی بارام دروستکرا، ھەروەھا پێکدێ لە سێ بەش ، ئەو کەشتییە ئاسمانییە ھەڵدرایە دەرێی زەوی لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٠ بە مووشەکی قوڕسی لە ناوەندی ویشانگ لە دوورگەی ھاینان.

                                     

تیرۆس-١ (مانگی دەستکرد)

تیرۆس١ یەکەمین مانگی دەستکردی سەرکەووتو بوو کە تایبەت بوو بە چاودێریکردنی کەشوھەوا، وە ئەوەش یەکەمین مانگی دەستکردی پرۆژەی بوو، ئەو مانگەدەستکردە لە نیسانی ساڵی ١٩٦٠ لە ناوچەی کیپ کانیڤیرال لە فلۆریدا رەوەنەی دەرەوەی زەوی کراوە. کاری ئەو مانگی دەستکردە بریتی بوو لە ٧٨ رۆژ، دوای ئەوەی ئەو مانگە دەستکردە سەرکەووتوو بوو لە کارەکەی دوای ئەوە مانگی دەستکردی ڤانگوارد٢ رەوانەی دەرەوەی زەوی کرا.

                                     

خوڵگەی ڕێکەوتی نێونەتەوەیی

خوڵگەی ڕێکەوتی نێونەتەوەیی بریتییە لە ھێڵێک یان خوڵگەیەکی گریمانەیی زانستی کە لەسەر ڕووی زەوی کێشراوە، لەوھێڵەوە ڕۆژ دەست پێدەکات، لەو ھێڵەش کۆتایی پێ دێت، ھێڵەکە لە سەر ھێڵی درێژی ١٨٠ لە شاری گرینچ دەست پێدەکات، بەرەو دەستە ڕاست و دەستە چەپ؛ زەریای ھێمنی لەت کردووە بۆ دوو بەر: بەری خۆڕھەڵات و بەری خۆڕئاوا بەگوێرەی ڕەچاوکردنی دوورگەکانی ، ھەرکەسێک ئەم ھێڵە ببڕێت بە بەری خۆڕھەڵات و خۆڕئاوای ھەموو جارێک ڕێکەوت و ڕۆژی بۆ ماوەی ٢٤ کاژێر دەگۆڕدرێت کە دەکاتە ڕۆژێکی تەواو.

                                     

دەزگای توێژینەوەی بۆشاییی کۆریا

دەزگای توێژینەوەی بۆشاییی کۆریا ڕێکخراوەیەکی بۆشایییە لە کۆریای باشوور، نوسینگەی سەرەکیی لە شاری دایجونە. بەشدارە لە تەقاندنی مووشەکی بۆشاییی کۆریا، و پڕۆژەی پێشتری لە ساڵی ١٩٩٩ ناردنی مانگی دەستکردی ئەریرانغ بوو. ئەم دەزگایە لە ساڵی ١٩٨١، بەدیاریکراوی لە سەرەتای دروستبوونی کۆریا دامەزرا. دەروازەی گەردوون

                                     

زێنیت (مووشەک)

زێنیت مووشەکێکی ڕووسییە کە لە نێوان ساڵانی ١٩٧٦ و ١٩٨٥ وەک یەکەم ھەنگاو بەکارھاتووە. ھەتا ئێستا چەند جۆرێک لەو مووشەکە بەرھەمھاتووە ئەوانیش: زێنیت٣ زێنیت٢ زێنیت١

                                     

ڕوانگەی تیشکی گامای کۆمپتۆن

ڕوانگەی کۆمپتۆنی تیشکی گامایی تەلیسکۆبەکی فەزاییە لۆ پێوانی تیشکی گاما کە سەرچاوەی لە چەند تەنێکی گەردوونیە، ئەو ڕوانگەیە دووەم پشکێنەری گەورەیە لە چارچێوەی پرۆژەی ڕوانگەی گەورە کە دەزگای بۆشایی ئەمریکا ناسا ڕەوانەی دەرێی زەوی کردیە، یەکەم ڕوانگە لەو پرۆژەیە تەلیسکۆبی ھەبڵ بوو، ڕوانگەی کۆمپتۆن تایبەت بە تیشکی گاما بە ناوی زانای فیزیایی ئارتەر کۆمپتۆنەوە کرایە ھەروەھا ئەو زانایە خەڵاتی نۆبڵی فیزیای وەرگرت لە ساڵی ١٩٢٧ لە بواری تیشکی گاما.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →