ⓘ ماتماتیک

جیاکاری (ماتماتیک‌)

لە زانستی بیرکاریدا جیاکاری بریتییە لە بەهایەکی پاژەکی و زۆر بچووک. بۆ دیاریکردنی ماوەیەک کە درێژایەکەی بە چووکەیی ئێپسیلۆنە، لە جیاکاری کەڵکوەردەگرن. ڕێسای جیاکاری لە ڕاستیدا هەمان ڕێسای گرتە بە پێی گۆڕەکێکی دیاریکراوە، هەر وەک لە خوارەوە ڕوون کراوەتەوە f ′ x. d x {\displaystyle fx.dx} = D f {\displaystyle Df}

ماتماتیکزان

کارڵ فریدریش گاوس پیتاگۆرس دەیڤد هیلبێرت ئوقلیدوس لیۆنارد پاول ئویلێر ئیساک نیوتۆن کۆچەر بیرکار ئەرەشمیدوس لیۆنارد ئۆیلەر دەروازەی ماتماتیک دەروازەی زانست

ڕۆز (ماتماتیک)

لە ماتماتیکدا، ڕۆز یان گوڵ یان چەماوەی ڕۆدۆنا شەپۆلێکی ساینە لە سیستمی پۆتانی جەمسەریدا دەنوێنرێت. چەماوەی ڕۆز لەلایەن ماتماتیکزانی ئیتالیایی گۆدۆ گراندی کە توێژینەوەی لەسەر ئەم جۆرە چەماوانە ئەنجام دەدا لە نێوان ساڵانی ١٧٢٣ و ١٧٢٨ ناونراوە.

ماتماتیک بە کایە

ماتماتیک بە کایە یان ماتماتیکی کایەیی زاراوەیەکە ئاماژە دەکات بە ئەنجامدان و بەکارھێنانی ماتماتیک بۆ ڕابواردن و کات بەسەربردن بە خۆشی و بۆ کایە، نەوەک بۆ کاری توێژینەوەیی و چالاکیی زانستی و پیشەگەری. زۆربەی بابەتەکان لەم بوارەدا پێویستیان بە زانینی ماتماتیک لە ئاستێکی پێشکەوتوودا نییە و زۆر جار کایە ماتماتیکییەکان، سەرنجی مناڵان و لاوان ڕادەکێشیت بۆ زیاتر خوێندنەوەی بابەتەکە. لەو کەسانەی لە بواری، ماتماتیک بە کایەوە پێشەنگ بوون دەکرێ ئاماژە بکرێت بە لویس کارۆل، جان ھورتۆن کانوێی، بۆ کایەی ژیانی کانوێی، مارتین گاردنێر، سام لۆید و یاکۆڤ پێرێلمان. ھەندێک لە ناسراوترین نموونەکان، بۆ ماتماتیکی ...

خاڵی قەیرانی (ماتماتیک)

لە ھەژماری جیاکاری و تەواوکاریدا خاڵی قەیرانی یان خاڵی شلۆق بۆ فانکشنێک بە گۆڕەکی ڕاستەقینە، خاڵێکە لە بواری فانکشنەکەدا، کە گرتەی فانکشنەکە لەو خاڵەدا پێناسە نەکراوە یان گرتەی فانکشنەکە یەکسانە بە سیفر. بە بەھای فانکشن لە خاڵی قەیرانیدا بەھای قەیرانی دەوترێت. ئەم پێناسەیە بۆ فانکشنە فرەگۆڕەکییەکان، ئەو نەخشانەی توانای گرتەیان ھەیە، نێوان R m و R n و مەنیفۆڵدەکانیش دەگشتێنرێت.

سەلماندن (ماتماتیک)

سەلماندن ، لە بیرکاریدا بەڵگەھێنانەوەیە بۆ ڕاستیی دەستەواژە یان وتەیەکی ماتماتیکی، بە دەستەواژەیەکی تر سەلماندن دەبێت ئەوە دەربخات کە ڕستەیەکی ماتماتیکی لە ھەر بارودۆخێکدا و بەبێ ھیچ حاڵەتێکی ئاوارتە، ھەمیشە ڕاستە. سەلماندنە ماتماتیکییەکان لە لۆژیک بەھرە وەردەگرن، بەڵام زۆر جار زمانی سروشتییش بەکار دێنن. لە ماتماتیکدا بە ڕستەیەک کە ڕاستبوونی سەلمێندراوە دەوترێت تیۆرم. زۆر جار بۆ سەلماندنی دەستەواژەیەکی ماتماتیکی، کەلک لە تیۆرمەکانی تر وەردەگرن کە ڕاستبوونیان سەلمێندراوە. لە بیرکاریدا بە دەستەواژەیەک کە ھێشتا ڕاستبوونی نەسەلمێندراوە و وای بۆ دەچن ڕاست بێت دەوترێت مەزندە.

مێژووی ماتماتیک

مێژووی ماتماتیک یان مێژووی بیرکاری بوارێکە لە توێژینەوەکانی بیرکاری و لە پلەی یەکەمدا سەرچاوەی دۆزراوەکان لە بیرکاریدا و لە پلەکانی خوارتر دەچێتە سەر لێکۆلێنەوە و توێژینەوە لەسەر ڕێکارەکانی بیرکاری و نووسراوە تۆمارکراوەکانی پێشوو. بەر لە سەردەمی مۆدێڕن و گەشەی جیھانیی زانیاری، پەرەسەندنی نموونەگەلی بیرکاری بە شێوەی نووسراوە، تەنیا لە چەند بواری تایبەتدا بووە. لەمێژینەترین دەقە بیرکارییەکان وا لە بەردەست دان: پاپیروسی مۆسکۆ بیرکاری میسر ١٨٩٠ پێش زایین. پلیمپتۆن ٣٢٢ بیرکاری بابل ١٩٠٠ ساڵ پێش زایین ، پاپیروس ڕایند بیرکاری میسر ١٨٠٠-٢٠٠٠ پێش زایین. ھەموو ئەم دەستەواژانە تیشک دەخەنە سەر تیۆرمی ...

شیکاریی ماتماتیکی

شیکاریی ماتماتیکی یان شیکاریی بیرکارییانە لقێکە لە زانستی بیرکاری. شیکاری یا تاوتوێکاریی بیرکاری بەو بەشە لە بیرکاری پێناسە دەکرێت کە پەیوەندی ھەیە بە چەمکەکانی ڕادە و لێکنزیکبوونەوە. لقی شیکاری لە زانستی بیرکاریدا بڕێک بابەت وەکوو بەردەوامی ، تەواوکاری، گرتە یا داتاشراو و فانکشناڵی ناجەبری شرۆڤە دەکات. ئەم بابەتانە بەگشتی لە ھەرێمی ژمارە ڕاستەقینەکان یان ژمارە ئاوێتەکاندا تاوتوێ دەکرێن، بەڵام دەتوانرێت ئەم چەمکانە بۆ ھەر بۆشایییەکی ماتماتیکی کە تێیدا چەمکی نزیکبوونەوە، یان دووری پێناسە کراوە، بەکار ببردرێن. شیکاریی ماتماتیکی لە وردبوونەوە لە باسەکانی جیاکاری و تەواوکاریدا سەری ھەڵداوە. شی ...

جیاکاری و تەواوکاری

جیاکاری و تەواوکاری یان کالکیولس بە ئینگلیزی: calculus یەکێک لە لقە سەرەکییەکانی بیرکارییە، و لە گۆڕانکارێکانی دوو لقی جەبر و ئەندازە دێتە ئاراوە. لایبنیتس و ئیساک نیوتۆن ھاوکات لەگەڵ یەک لەم بوارەدا لێکۆڵینەوەیان کردووە و بە جیا ھەردووک داھێنەری کالکیولسن، بەڵام لایبنیتس داھێنەری ئەو ھێمایانەیە کە ئەمڕۆکە بۆ ھەژماری جیاکاری و تەواوکاری بەکار دێن. ھەژمارکردنی جیاکاری و تەواوکاری بریتییە لە بیرکاری گۆڕان خێرایی و تاودان، ھەروەھا بریتییە لە بیرکاری ڕاستەھێڵی لێکەوت و لێژی و ڕووبەر و قەبارە و زۆر لە چەمکەکانی تر. ئەم لقە یارمەتی زانایان و ئەندازیاران و ئابووریناسەکانی دا بۆ دروستکردنی نموونە ...

فانکشن (ماتماتیک)

فانکشن یان نەخشە یەکێک لە چەمکەکانی تیۆریی کۆمەڵەکان و ھەژماری جیاکاری و تەواوکارییە. بە دەستەواژەیەکی تر، ڕێسایەکی دیاریکراوە کە ھەر بەھایەک یەک و تەنیا یەک ئەنجامی دەبێت. ھەر بەھایەکی ژمارەیی لە فانکشن بەکار ھات پێی دەوترێت دانە ، ئەو بەھای فانکشن کە پێدەردەچێت پێی دەوترێت وێنە. دەتوانرێت پێناسەی فانکشن بە ڕێگای جیاواز بکرێت بۆ نموونە بە شێوەی ھاوکێشەیەکی جەبری، یان کۆمەڵە جووتەڕێکخراوێک بنووسرێت.

مەیدان (ماتماتیک)

لە ماتماتیکدا، مەیدان یان بوار کۆمەڵەیەکە، چوار کردەی کۆکردنەوە، لێدەرکردن، لێکدان و دابەشکردن، لەسەری پێناسە کراون. ئەم چوار کردەیە لە مەیدانەکاندا ڕەفتارێکی ھاوشێوەی چوار کردەی سەرەکییان ھەیە لە ژمارە ڕاستەقینەکان و ژمارە ڕێژەیەییەکاندا. مەیدان پێکھاتەیەکی جەبرییە، بە فرەوانی لە جەبر، تیۆریی ژمارەکان و زۆربەی لقەکانی تری ماتماتیک بەکار دەھێنرێت. نموونەیەک لە ناسراوترین مەیدانەکان، مەیدانی ژمارە ڕێژەیییەکان، مەیدانی ژمارە ڕاستەقینەکان و مەیدانی ژمارە ئاوێتەکانن. زۆرێک لە مەیدانەکانی تر لە ماتماتیکدا، وەکوو مەیدانی فانکشنە جەبرییەکان، مەیدانی ژمارە جەبرییەکان و مەیدانی p-adicـەکان بە گشتی ...

ژێ (ماتماتیک)

ژێ درێژترین لای سێگۆشەیەکی گۆشەوەستاوە. بەپێی تیۆرمی پیتاگۆرس درێژایی ژێ لە ھاوکێشەی خوارەوە بەدەست دێت: دووجای ژێ = ئەنجامی کۆکردنەوەی دووجای دوو لاکەی تری سێگۆشە لە سێگۆشەیەکی گۆشەوەستاودا، ژێ بریتییە لەو لایەی بەرامبەر بە گۆشەی وەستاوە. ژێ لە بازنەدا، جیاوازە لەگەڵ ژێ لە سێگۆشەی وەستاودا.

تانجێنت (ماتماتیک)

تانجێنت لە سێگۆشەی گۆشەوەستاودا تانجێنت تێکڕای درێژی لای بەرامبەر بۆ درێژی لای تەنیشتت دەداتێ. لە سێگۆشەی بەرامبەر تانجێنتی گۆشەی تیتا یەکسانە بە B C A C {\displaystyle {\frac {BC}{AC}}}.

جەبری پەتی

لە زانستی جەبردا کە لقێکی بەربڵاوی ماتماتیکە جەبری پەتی یان جەبری ڕووت ھەندێک جار جەبری مۆدێرنیشی پێ دەوترێت، بریتییە لەو بەشەی جەبر کە پێکھاتەگەلی جەبری وەکوو گرووپ، ئەڵقە، مودول، بۆشاییی ئاڕاستەبڕەکان و مەیدانەکان شرۆڤە دەکات. یەکەم پێناسەی ئەم چەشنە پێکھاتە دەگەڕێتەوە سەدەی نۆزدەھەمی زایینی. زاراوەی "جەبری پەتی" لەبەرانبەر "جەبری سەرەتاییدا" بەکار دێت. پۆلینکردنی گرووپ و ئەڵقەکان لە بابەتە سەرەکییەکانی جەبری پەتی دێتە ئەژمار. ھەندێک لە لقەکانی ئەندازە پەیوەندییان بە جەبری پەتی ھەیە. جەبری سەرەتایی، جەبری پەتی و جەبری ھێڵی سێ لقی سەرەکی جەبر پێکدێنن.

جیاوازیی چەقی (ئەندازە)

لە بیرکاریدا، جیاوازیی چەقی ھێما دەکرێ بە e یان ε {\displaystyle \varepsilon } ، پارامەترێکە پەیوەندی بە بڕگە قووچەکییەکانەوە ھەیە و جۆری بڕگەیەکی قووچەکی دیاری دەکات. جیاوازیی چەقی بڕگەی زیاد گەورەترە لە یەک. جیاوازیی چەقی بڕگەی ناتەواو گەورەتر لە سیفر و بچووکترە لە یەک. جیاوازیی چەقی کەوانەبڕ بریتییە لە یەک. جیاوازیی چەقی بازنە بریتییە لە سیفر.

ژمارەی خەیاڵی

ژمارەی خەیاڵی ڕەگی دووجای ژمارەیەکی نەرێنییە دەتوانرێت ھەموو ژمارەیەکی خەیاڵی لەسەر شێوەی b i {\displaystyle bi} بنووسرێت کاتێک b {\displaystyle b} ژمارەی ڕاستی و i {\displaystyle i} یەکەی خەیاڵی بێت. دووجای ھەر ژمارەیەکی خەیاڵی دەکاتە ئەو ژمارەی نەرێنییەی بۆ پێناسەکردنی بەکارھاتووە.

کۆکردنەوە

کۆکردنەوە یەکێ لە چوار کارە سەرەکییەکانی بیرکارییە. پڕۆسەی تێکەڵکردنی چەندێتییەکانە. نیشانەی کۆ ئەمەیە: +. بۆ نموونە، لەم وێنەیەدا، ٢ + ٣ سێو، واتە سێ سێو و دوو سێوی تر کە دەبێتە ٥ سێو بوونیان ھەیە. کەوایە: ٥ = ٢ + ٣.

مەزندە

مەزندە لە بیرکاریدا قەزییە یان دەرئەنجامێکە پشت بە ھەندێک زانیاری ناتەواو دەبەستیت و دروست یان ھەڵەبوونی نەسەلمێندراوە. مەزندەکان لەوانە، مەزندەی ڕیمان یان دوا تیۆرمی فێرما بەشێکی بەرینی مێژووی بیرکارییان لەخۆ گرتووە و ھەوڵەکان بۆ سەلماندنیان لە پەرەپێدان و پێشخستنی ژێرلقەکانی بیرکاریدا کاریگەرییەکی بەرچاوی ھەبووە.

ھاوڕێژەیی

لە بیرکاریدا، دوو بڕ پێیان دەوترێ ھاوڕێژە ئەگەر گۆڕانیان بە چەشنێکە کە یەکیان لێدراوەیەکی نەگۆڕ لە ئەوی دیکەیە. ئەمە وەکوو ئەوە وایە کە بڵێین ڕێژەی ئەو دوو بڕە قەت ناگۆڕێت. ھەروەھا، ھاوڕێژە ئاماژە بە یەکسانبوونی دوو ڕێژەش دەکا.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →