ⓘ ماددە

دەزگای نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان

دەزگای نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ، دەزگایەکی یاسایی سەر بە بەشی دادە لە ئەمەریکا بۆ یاسای ماددە هۆشبەرەکان. ئەم دەزگایە تاکە دەزگایە کە بەرپرسیارەتیی ماددە هۆشبەرەکانی خراوەتە ئەستۆ. هەروەها زۆرجار لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی ئێف بی ئای بەهەماهەنگی ئۆپەراسیۆنەکان ئەنجام دەدەن. جگە لەوەش ئەم دەزگایە ڕێی پێدراوە لە چەندان وڵاتی تر کاری لێکۆڵینەوە بکات. بەناوبانگترین کاری ئەم دەزگایە لەناوبردنی پاشای ماددە هۆشبەرەکان پابلۆ ئیسکۆبار بوو لە کۆڵۆمبیا کە لەساڵانی ٨٠ەکان %٩٠ی ماددە هۆشبەرەکانی ئەمەریکا لەلایەن ئەوەوە ڕەوانەی ئەمەریکا دەکران.

زانستی ماددە

وەک ھەر زانستێکی تر، ماددە زانی یان زانستی ماددە مێژوێکی دورو درێژی ھەیە و لە ھەر سەردەمێک و لە ناوچە جیاجیاکان پەرەی سەندوە. لە سەدەی ڕابردوەوە بەتایبەت بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندوە و پۆلێن کراوە بەسەر چەند تاقمێک کە بریتین لە کانزا، سێرامیک، پۆلیمەر و مادەی پێشکەوتوو. بە شێوەیەکی گشتی مادە کانزاییەکان گشت ئەو توخمی کیمیایی، ئاوێتە و داڕشتە کیمیاییانە دەگرێتەوە کە توانای گەیاندنی کارەبایی و گەرمی باشیان ھەیە. بە ھەر ماددەیەک کە لەگەڵ کاربۆن ، نایترۆجین و ئۆکسیجن کارلێکی کیمیایی کردبێت، دەگوترێ ماددەی سیرامیکی. ئەم ماددانە بە شێوەیەکی بەرفراوان لەدەوروبەری خۆمان دەیان بینین وەک: شوشە، ب ...

خزینی ماددە

خزینی ماددە بریتییە لە گۆڕانی شێوەی ماددە بە ھێواشی و بەردەوام لەژێر کاریگەری فیشارێکی نەگۆڕ. لێرەدا کات، پلەی گەرمی، و بڕی فشار سێ پارامیتەری گرنگن، بە جۆرێک کە چەند پلەی گەرمی و بڕی فیشار بەرزتر بێت، ئەوەندە خزینی ماددە زیاد دەکات. ھەروەھا چەند فاکتەرێکی تریش ڕۆڵیان ھەیە لە تێکشکانی ماددە، بۆ نموونە: شێوەی و قەبارەی دەنکۆڵە، پەیکەری مایکڕۆیی و ھتد.

ماددە کانزاییەکان

بە شێوەیەکی گشتی مادە کانزاییەکان گشت ئەو توخمی کیمیایی، ئاوێتە وداڕشتە کیمیاییانە دەگرێتەوە کە توانای گەیاندنی کارەبایی و گەرمی باشیان ھەیە. ھەروەھا ماددەیەکی نەرمن و توانای چەمانەوەی باشیان ھەیە. جگەلە جیوە گشت توخمە کانزاییەکانی تر لە پلەی گەرمی ژووردا لە دۆخی ڕەقی دان. ڕێژەیەکی بەرچاو لە ماددە کانزاییەکان لە پەیکەری کریستاڵی ئەڵماس پێک ھاتونە.

نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە ھۆشبەرەکان و تاوان

نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە ھۆشبەرەکان و تاوان نووسینگەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە لە ساڵی ١٩٩٧ ھەروەک نووسینگە بۆ کۆنترۆڵی ماددەی ھۆشبەرە و پێشگیریی تاوان بە یەک خستنی بەرنامەی کۆنترۆڵی دەرمانی نێودەوڵەتی و بەشی پێشگیریی تاوان و دادوەریی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان لە بنکەی ڤیەننای نەتەوە یەکگرتووەکان دا مەزرێنرا.

گەرد

گەرد یەکێک لە بچووکترین تەنۆچکەی یەک ماددەی کیمیاییە کە تایبەتمەندی ھەمان ماددەی ھەیە. یەک گەرد پێکھاتووە لە دوو یان چەند گەردیلە کە بە بەنەکی کیمیاییەوە پێکەوە پەیوەستن. ھەڵبەتە گەردی ھەندێک لە توخمەکان تەنھا لە یەک گەردیلە پێکھاتوون. گەردیلەکانی پێکھێنەری یەک گەرد، ڕەنگە لە یەک توخم بۆ نموونە لە ئۆکسجین دا یا چەند توخم وەکوو ئاو پێکھاتبێت. ڕێژەی گەردیلەکان لە گەردێکی دیاریکراو دا ھەمیشە نەگۆڕە. بۆ نموونە لە گەردێکی ئاو دا ڕێژەی گەردیلەکانی ھایدرۆجین بە ئۆکسجین ھەمیشە ٢ە. ژمارەی گەردیلەی بوونراو لە گەردێک دا لەڕێگەی ڕێسای کیمیاییەوە پیشان دەدرێت. ھەڵبەت دەبێت ئاگاداری ئەوە بیت کە ڕێسای کی ...

                                     

تەسلیمبوونی ماددە

تەسلیمبوونی ماددە یان خاڵی تەسلیم بوون خاڵێکی دیاری کراوە لە ھێڵکاری فشار-جیفشار. ئەم خاڵە سنوری تەواو بوونی تایبەتمەندی لاستیکی ماددە و دەست پێکردنی پلاستیکی ماددەیە.