ⓘ چاندەکان

چاند

چاند ، فەرھەنگ یان کولتوور کۆیێک لە زانست، باوڕ، ھونەر، قانوون، ئەخلاق، عادەت و ھەر شتێکی ترە کە مرۆڤ وەکوو ئەندامێکی کۆمەڵگا فێری دەبێت. ھەر بەشێک لە وڵاتێک دەتوانێت چاندێکی تایبەت بە خۆی ھەبێت. چاند لە ڕێگا فێرکارییەوە بە نەسڵەکانی دەھاتوو فێر دەکرێت.

گۆکول چاند موکرجی

گۆکول چاند سەنکەر چاند گۆکول موکرجی شۆفێر و میکانیکیی و مامۆستای شۆفێریی بوە. سەرباز بوە لە سوپای بەریتانییدا، دوابەدوای جەنگی جیھانیی یەکەم لەگەڵ سوپای بەریتانییدا ھاتۆتە عێڕاق. یەکەمین کەس بوە ئوتومبێلی ھێناوەتە شاری سلێمانییەوە و یەکەمین مامۆستای شۆفێریی بوە لە شاری سلێمانی. خاوەنی ڕەگەزنامەی ھیندیی-بەریتانیی بوە. لە ساڵی ١٩٣٢ بۆتە خاوەنی بڕوانامەی تەجەنوسی شانشینی عێڕاقیی. دواتر لە ساڵی ١٩٣٦دا بۆتە خاوەنی دەفتەری ڕەگەزنامەی عێڕاقیی. لە مانگی ٣ی ١٩١٩دا لەسەر داوای مێجەر سەون کە حاکمی سیاسیی سلێمانی بوە دەنێردرێت بە شوێنیدا و لە بەغداوە دێت بۆ سلێمانی. لەو ڕۆژەوە ھەتا مردنی لە ١٨/١٢/١٩٨٠ ...

چاندی پێچەوانە

چاندی پێچەوانە پێکھاتووە لە وردەفەرھەنگێک کە بەھا و خووڕەوشت و بیروباوەڕە گشتییەکانیان جیاوازە لە کۆمەڵگەی باو، زۆرجار لەبەر بەرپەرچدانەوەی خووڕەوشتە باوکراوەکانی کۆمەڵگە. جووڵانەوەی چاندی پێچەوانە یارمەتی لە دەربڕینی بۆچوون و باوەڕ و ئاوەتەکانی کۆمەڵەیەکی دیاریکراو دەدات. زۆرجار چاندی پێچەوانە دەتوانێت گۆڕانی دراماتیکی لە کۆمەڵگەدا بێنێتە بوون، نموونەی ئەو گۆڕانە مەزنانەی بەھۆی چاندی پێچەوانەوە ھاتوونەتە بوون پێکھاتوون لە: ڕۆمانتیزم ، بۆھیمیانیزم ، بەرەی بیت ، ھیپییەکان ، لەگەڵ وردەفەرھەنگی پەنکی ١٩٧٠ و ٨٠کان.

چاندی کوردی

چاندی کوردی یان کەلتووری کوردی کلتورێکە تایبەتە بە کوردەکان. چاندی کوردی کەلەپورێکی دێرینە. کوردەکان کۆمەڵە خەڵکێکن لە ڕۆژاوای ئاسیا دەژین، لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەناو چیای زاگرۆس و چیای توروس، ئێستا بەشێکی باکوری ڕۆژھەڵاتی عێراق و باکوری رۆژئاوای ئێران و باکوور ڕۆژھەڵاتی سوریا و باشوری رۆژھەڵاتی تورکیا. جگە لەئەم ڕووبەرانە کوردەکان ئێستا لە چەندین ژمارە پێکدێن لە ئەرمەنستانی باشوور-ڕۆژاوا و ھەندێک ڕووبەری ئازەربایجان و لوبنان. کوردەکان یەکێکن لە گەورەترین گرووپی نەژادی کە دەوڵەتێکی سەربەخۆیان نییە.

نووسەر

نووسەر بەو کەسە دەوترێ کە بەرھەمێکی نووسراو یان چاپکراوی ھەبێت ، نووسەریش چەند لایەنێک دەگرێتەوە لەوانە نووسەری مێژوویی ، نووسەری چیڕۆک ، نووسەری چاند و ھونەر ، نووسەری وێژە، نووسەری فەلسەفی ، نووسەری ئایینی ، نووسەری سیاسی و ھتد.

کەریم کەریمپوور

کەریم کەریمپوور نووسەر، فەرھەنگنووس، لێکۆڵینەری کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو. ئەو بەھۆی توێژینەوەکانی سەبارەت بە چاند و زمانی کوردەکانی ناوچەی کرماشان ناسراوە. یەکێک لە بەرھەمەکانی فەرھەنگی خوەرھەڵاتە کە لە گرینگترین فەرھەنگۆکەکانی شێوەزاری باشووری لە زمانی کوردییە.

شۆڕشی چاندیی چین

شۆڕشی چاندی چین گۆڕانکاریگەلێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی مەزن بوو لە کۆماری گەلی چیندا کە بە دەستی ماو تسی تۆنگ بەڕێوە چوو و دەسەڵاتی کۆمۆنیستەکانی لە چیندا بە ھێزتر کرد.

قەزای دەشتی ھەولێر

قەزای دەشتی ھەولێر یەکێک لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێرە کە دەکەوێتە ٧ کیلۆمیتری ڕۆژھەڵاتی ناوەندی ھەولێر. ناوچەیەکی گرنگی کشتوکاڵە و گەورەترین ناوچەی چاندی دانەوێڵەیە. لە ساڵی ٢٠١٠دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم قەزایە ٢٠٣٬٠٧٢ کەس بووە.

ئینستیتیوتی کوردیی پاریس

ئینستیتیوتی کوردیی پاریس ڕێکخراوێکە کە لە سەر زمان و چاند و مێژووی کورد کار دەکات. ساڵی ١٩٨٣ لە پاریس دامەزراوە. گۆڤاری کورمانجی یەکێک لە بەرھەمەکانی ئینستیتیوتی کوردیی پاریسە کە ساڵێ دوو جار چاپ دەکرێ. پەیمانگاکە لەلایەن دەرھێنەر یەڵماز گونەی و جگەرخوێنەوە لە ساڵی ١٩٨٣ دامەزرا.

پاریس

پاریس پایتەختی وڵاتی فەڕەنسایە، کەوتۆتە نزیک ڕووباری سێینی. ئەم شارە لەلایەن ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی جولیان فڕانکلین ەوە دروستکراوە کە سەرەتا پێیان وتووە لوتێتیا ، پاریس گەورەترین شارە لە وڵاتی فەڕەنسا کە ڕووبەرەکەی ١٠٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە ، نزیکەی ٢.٥١ ملیۆن ھاووڵاتی لەو شارە دەژین ، پاریس بە ناوەندی سەرەکی دادەنرێت بۆ مەبەستی گەشتیاری و چاند و ئابووری و سیاسەت و مێژوو و مۆزەخانەی ھوونەری لە وڵاتی فەڕەنسا ، لەوڵاتەکە چەندین ھۆی گواستنەوە ھەن لەوێنەی دوو فڕۆکەخانە و میتڕۆ چەندینی تر ، شارەکە بەفرە چاند دادەنرێت بەوەی زۆرتر لە ٢٠٪ دانیشتووی پاریس خەڵکی دەرەوەی فەڕەنسایە ھەربۆیەش لە پاریس جۆرەکانی ...

                                     

چاندی مایکۆپ

چاندی مایکۆپ یا کولتوری مایکۆپ چاندێکی سەردەمی برۆنز بوووە لە باشووری رووسیا، نیمەگراوەی تامان ھەتا تەنگاوی کێرچ. ئەم چاندە لە ٣٥٠٠ ھەتا ٢٥٠٠ ساڵ بەر لە زایینی مەسیح بەرێوە بووە. دەروازەی چاند

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →