ⓘ مێژوو

بۆ مێژوو

کتێبەکە بەکورتی باسی مێژووی کوردستان دەکا و چۆن دابەشکراوە، دواتر بە کورتی باسی شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی کورد دەکا لە باشووری کوردستان دژی دەسەڵاتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق ھەر لە شۆڕشی یەکەمی بارزان و شۆڕشی شێخ مەحموود و شۆڕشی دووەمی بارزان و شۆڕشی ئەیلوول وگوڵان. تا دەگاتە باسی ڕاپەڕین لە ساڵی ١٩٩١. دواتر کتێبەکە باسی دووبارە بنیاتنانەوەی عێراق دەکا و چۆن کورد ڕۆڵی سەرەکی لە بنیاتنانەوەی عێراقی نوێدا بینیوە.

سێکس و شەرع و ژن لە مێژووی ئیسلامدا

سێکس و شەرع و ژن لە مێژووی ئیسلامدا کتێبی نووسەر مەریوان ھەڵەبجەییە کە بوو بە ھۆی ناڕەزایی ھەندێک لە زانایانی ئایینی کوردستانەوە و لە لایەن ئەوانەوە چەندین خۆپیشاندان سازکرا. چەند کەسیش فتوای کوشتنی نووسەری ئەم کتێبەیان دەرکرد. لە دوای ئەم ڕووداوانە لە چەندین شوێنی جیھان خەڵکی بەشدار لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و چەندین ناوەندی دیکەی کولتووری ناڕەزایەتیان دەربڕی سەبارەت بە ئەم فتوایە و دواتریش مافی پەنابەرییان بە مەریوان ھەڵەبجەیی دا. ئەم کتێبە تا ئێستا وەریانگێڕاوەتە سەر سێ زمانی: ئینگلیزی، نەرویجی و فارسی

مێژووی جووەکان لە کوردستان

جووە کوردەکان یان کوردە جووەکان یان جووە کوردستانییەکان سەر بە کۆمەڵگا دێرینەکانی جووە ڕۆژهەڵاتیەکانن، نیشتەجێی ئەو هەرێمەی باکوری مێزۆپۆتامیان کە بە کوردستان ناسراوە. کلتور و جلوبەرگیان هاوشیوەی کوردە موسوڵمان و ئاشووریە کریستیانەکان دەچێ کە هاوسێیانن. جووەکانی کوردستان وەک کۆمەڵگای ڕەگەزی داخراو دەژیان هەتا کۆچکردنیان بۆ ئیسرائیل لە ١٩٤٠کان و سەرەتای ١٩٥٠کاندا. کوردە جووەکان بە شێوەیەکی بەرچاو ئارامیان بەکاردەهێنا و هەندێکیان زاراوەکانی کوردی دەدوان. بۆ نموونە، لە کوردستانی عیراقدا، بە هەردوو زمانی ئارامی و زاراوەی کورمانجی دەدوان. دوای هاتنیان بۆ ئیسرائیل ئەوانەی کورمانجی دەدوان گۆڕییان ...

مێژووناس

مێژووناس ، کەسێکە کە سەبارەت بە مێژوو دەخوێنێتەوە و دەنووسێت و شارەزایەتی. مێژووناسان لە ڕووداوەکانی ڕابردوو دەکۆڵنەوە. ئەگەر مێژووناس گرنگی بە ڕووداوەکانی پێش مێژووی نووسراو بدات، ئەوە پێیدەوترێت پێشمێژووناس یان مێژووناسی پێشمێژوو. لە کۆتاییی سەدەی نۆزدەھەمدا مێژووناسی بوو بە پیشەیەک.

مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

مێژووی ویلایەتە یەکگرتوەکان بە شێوەکی فەرمی ساڵی ١٤٩٢ و کۆلۆمبوس دەست پێدەکات ئەمە لەگەڵ بوونی زانیاری پێشمێژووی خەڵکە رەسەنەکەی. بە شێوەیەکی رەسمی ویلایەتە یەکگرتوەکان سەربەخۆی راگەیاند لە ٤ی تەممووز ی ١٧٧٦. ئەوروپیەکۆلۆنیستەکانگەیشتنە کەنداو و کەنارەکانی ئەتلەنتی بەڵام زۆرینەی نیشتەجێ بونەکان لە لایەن ئینگلیزەکانەوە بوو لە ساڵی ١٦٠٧، لە سەرەتای ١٧٧٠کان ھەر ١٣ کۆلۆنی ەکە دەگەیشتنە ٢ میلیۆن و نیو کەس. ئەو کۆلۆنیانە دەستیان کرد بە گەشەی خۆیان لە رووی سیستەمی یاسای و ڕامیاریەوە، ھەڕەشەکانیحکومەتی بەریتانی بۆ خۆبەڕێوەبردنی کۆلۆنیەکان بوە ھۆی ھەڵگیرسانی جەنگ لە ١٧٧٥ و ڕاگەیاندنی سەربەخۆی لە ١٧ ...

مێژووی سووریا

مێژووی سوریا دەگەڕێتەوە بۆ ھەزاران ساڵ پێش زاین ئەم وڵاتە لە پێشدا بە شام ناسراوبوو کە چەندین ناوچەی و وڵاتی دەگرتەوە ئەم ناوچەیە شوێنی پێکدادان و شەری چەندین نەتەوە و زلھێزەکانی مێژوو بوون بەھۆی شوینە جوگرافییەکەی لەلایەن چەندین نەتەوەوە داگیرکراوە و خاکەکەی بەرێوەبراوە کە ھەریەکە لە میسرییەکان وکلدانی و ئاشووری و فارسەکان و پاشان یۆنانییەکان و ڕۆمانییەکان کە ھەریەکەیان بۆ ماوە و کاتی جیاواز فەرمانڕەواییان تێداکردووە.

مێژووی جیھان

مێژووی جیھان بریتییە مێژووی مرۆڤ کە لە سەردەمی پالیۆسیتیکەوە دەست پێدەکات. ئەم مێژووە جیاوازە لەگەڵ مێژووی زەویدا کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانی زۆر کۆنتر. لەکاتێکدا مێژووی زەوی تەمەنی ملیارد ساڵیی ھەیە، مێژووی جیھان، واتە مێژووی پەیدا بوونی یەکەمین مرۆڤەکان دەگەڕێتەوە بۆ چەن سەد ھەزار ساڵ لەمەو پێش. پەیدا بوونی مێژوو تەقریبەن لەگەڵ پەیدا بوونی خەتدا بووە و سەردەمانی پێش دروست بوونی خەت بە پێش مێژوو ناو دەبرێن. ھەرچەن پێش دروست بوونی خەت و نووسینیش مێژووی زارەکی لە ناو کۆمەڵگاکاندا بوونی بووە و لە قاڵبی ھۆنراوە و حیماسەدا خۆی دەر خستووە.

مێژووی ھەولێر

مێژووی شاری ھەولێر کۆنە و تائێستا دیار نییە بۆکەی دەگەڕێتەوە بەپێی گێڕانەوەکانبێت مێژووەکەی بۆ نزیکەی ساڵ بەر لە زایینەوە نشینگەیەکی ئاوەدان دەگەڕێتەوە و تا ئەمرۆش ھەر بەردەوامە.

تەواوی مێژوو (پەرتووک)

تەواوی مێژوو ، پەرتووکێکی مێژوویی کلاسیکی ئیسلامیە کە لەلایەن ئیبن ئەسیری جزریـەوە نوسراوە. لە دەوروبەری ١٢٣١ز/٦٢٨هـ دا تەواوکراوە، یەکێ لە گرنگترین کارە مێژوویە ئیسلامیەکانی دنیایە. ئیبن ئەسیر بۆخۆی هاوسەردەمی سەلاحەدینی ئەیووبی بوە.

مێژووی کازاخستان

مێژووی کازاخستان باسکردنە لە مێژووی وڵاتی کازاخستان و ئەو ڕوودا و پێشھاتانەی لە سەدەکانی ڕابردوو لەم ناوچەیە ڕویداوە بەمەبەستی ئاشنا کردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم وڵاتە. کازەخستانییەکان لە سەرەتادا وەک ھەر نەتەوەیەکی دیکە ڕەوەند یاخود کۆچ بەر بوونە خەریکی بەخێوکردنی ئاژەڵ بوون پاشان وردە بەرەو نیشتەجێ بوون چوون لە مێژووی خۆیدا چەندین جار توشی داگیرکاری و ھەڵمەتی ھێرشی نەتەوەکانی دیکە بووەتەوە لە سەردەمی دەسەڵات دارییەتی مەغۆلەکان ناوچەکەیان بوو بە بەشێک لە ئیمپڕاتۆرییەکەیان لە سەدەی سێزدەھەم ھەروەھا کەوتنە ژێر دەستی تەتەرەکان بۆ ماوەیەکی زۆر پاشان دەکەوێت دەست ڕووسەکان. لە ساڵی ١٩١٦ ...

مێژووی قرغیزستان

مێژووی قرغیزستان باسکردنە لە مێژووی وڵاتی قرغیزستان و ئەو ڕوودا و پێشھاتانەی لە سەدەکانی ڕابردوو لەم ناوچەیە ڕویداوە بەمەبەستی ئاشنا کردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم وڵاتە لە سەدەی سێزدەھەم و چواردەھەم پارچەیەک بووە لە ئیمپڕاتۆرییەتی مەگۆلی بەڵام لە ساڵی ١٧٨٥ کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئیمپڕاتۆرییەتی چینی میللی لە ساڵی ١٨٧٦ تێکەڵ بوو بە ئیمپڕاتۆرییەتی قەیسەری ڕووس. لە سەدەی بیست و بەتایبەت بەھۆی جەنگی جیھانیی یەکەم بەشێکی زۆری گەلی قرغیزس ڕوویان لە چینی میللی کرد دواتر بەھۆی شۆرشی ناوخۆی سوپای سووری ڕووسیای نوێ زۆربەی شۆرشگێرەکانی قرغیزستان ڕووبەروویان بوونەوە. لە ساڵی ١٩١٧ تا ١٩٢٤ قرغیزستان ب ...

ئیمپراتۆریەتیی ئاڵمانی

ئیمپراتۆری ئەڵمانی لە ساڵی ١٨٧١ دامەزراوە و ساڵی ١٩١٨ ڕووخاوە و بووە بە کۆماریی فیدڕاڵی، ئەمەش دوای ئەوەی کە شکستی ھێنا لە جەنگی جیھانی یەکەم و لە ژێر فەرمانڕەوایی ئیمپراتۆر ویلھێڵمی دووەم.

پێش-کۆڵومبس

سەردەمی پێش-کۆڵومبس باس لە مێژوو و پێش-مێژووی ئەمەریکاکان پێش کاریگەرییە گرینگەکانی ئەورووپییەکان لەسەر کیشوەری ئەمەریکای دەکات. وشەی پێش-کۆڵومبس بۆ سەردەمی پێش کریستۆفەر کۆڵومبس دەگەڕێتەوە. ھەروەھا پێش-کۆڵومبس دەتوانێت باس لە کەلتووری ھەر کام لە شارستانییەتە گەورەکانی ئەمەریکا وەک: ئەزتێکەکان، مایاکان و ھەروەھا ئینکاکان بکات.

کورد لە سەردەمی ئەمەوییەکان

دووەم: ناوچەی جزیرە و شارەزووریان وەکو بنکەیەک بۆ زۆرربەی چالاکییەکانیان لە دژی دەسەلاتی ئەمەوی ھەڵبژارد. چوارەم: ھەندێ لە کوردەکان پاڵپشتی خەلیفەی ئەمەوییەکانیان دەکرد لە چەسپاندنی بنەماکانی دەسەلاتی خۆیان، لەوانەش یارمەتیدانیان لە دامرکاندنەوەی بزووتنەوە تەرەفی کوری مغیرە، لە ساڵی ٧٦ی کۆچی. سێیەم: کوردەکان یارمەتی بزوتنەوە ئۆپزسیۆنەکانیان دەدا کە دژی دەولەتی ئەمەوی ھەستابوونەوە بۆ نموونە بزووتنەوەی عەبدولڕەحمان کوڕی ئەلئەشعەف. یەکەم: کورد یارمەتی زۆری ئەو بزوتنەوە و کۆمەڵە سیاسیانەی دەدا کە دژی دەوڵەتی ئەمەوی وەستابوون، وەکو بزووتنەوەی خەواریج کە ژمارەیەکی زۆری کورد چوونە ریزی ئەم بزووتن ...

مێژووی پۆڵەندا

مێژووی پۆڵەندا باسکردنە لە مێژووی وڵاتی پۆڵەندا و ئەو ڕوودا و پێشھاتانەی لە سەدەکانی ڕابردوو لەم ناوچەیە ڕویداوە بەمەبەستی ئاشنا کردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم وڵاتە لە ساڵی ١٠٢٥ خرۆبەری وەک یەکەم پاشای وڵات، دەسەڵاتی پۆڵەندای گرتەدەست، زۆرینەی بەشەکانی پۆڵەندا لە ساڵی ١١٦٣ خرایە سەر ئیمپراتۆرییەتی پیرۆزی ڕۆمان، ساڵی ١٢٤١ ئەم وڵاتە ڕووبەڕووی دوژمنکارییەکی سەخت بووەوە کە ئەویش ھێرشی مەغۆلەکان بوو بۆسەر پۆڵەندا بە سەرکردایەتی باتۆخان، مەغۆلەکان میرنشینەکانی باشووریان خاپوورکرد. ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای ئەڵمانی - پۆڵەندی لەگەڵ مەغۆلەکان سوودی نەبوو لەشەڕی لیکنیتچادا، دوای ئەو کێشانەی کە پ ...

مێژووی زانایانی کورد (کتێب)

کتێبەکە باسی ژیانی ٢٠٩٦ زانای کوردی کردووە. بەشێوەی پیتی ئەبجەدی ڕیزکراوە. ھەر لە سەدەی یەکەمی کۆچی تا سەدەی پازدەی کۆچی باسی ژیاننامەی ئەو زانایانەی کردووە کە بەردەست کەوتوون. ساڵی ٢٠١٠ لە ھەولێر لە کتێبخانەی ئاراس چاپکراوە. لە چاپی یەکەم باسی ژیانی ١٧٧١ زانای کوردی تێدا کراوە، و بۆ دووەم جار لەلایەن نووسینگەی تەفسیر لە ساڵی ٢٠١٦ چاپ کراوەتەوە و ژیانی چەند زانای دیکەی بۆ زیاد کراوە. نووسەر زیاتر لە ٣٥٠ سەرچاوەی بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، و فارسی بەکارھێناوە. ھەروەھا کەڵکی لەو نامانە وەرگرتووە کە لەلایەن کەسانێکەوە نێردراون کە ئاشنابوون بە ژیانی ئەو زانایانە.

مێژووی ڤیێتنام

مێژووی ڤێتنام باسکردنە لە مێژووی وڵاتی ڤێتنام و ئەو ڕوودا و پێشھاتانەی لە سەدەکانی ڕابردوو لەم ناوچەیە ڕویداوە بەمەبەستی ئاشنا کردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم وڵاتە لە ساڵانی ١١١ پێش زاین بۆ ٩٣٩ زاینی لەژێر دەستی چینییەکان بوو لە سەدەی یانزەھەم ڤێتنام یەکی گرت و بوونە یەک پارچە بەڵام لە ناوەڕاستی ساڵی١٩٤١ ئەو یەکگرتنە تێکشا و لە دوای سەدەی نۆزدەھەم فەڕەنسییەکان دەسەڵاتیان لەم ناوچەیە توند کرد بە تایبەت لە ساڵی ١٨٨٤ کە ئەم وڵاتەی دابەشی سێ ناوچەی سەرەکی کرد. لە ساڵی ١٨٧٨ بووە بەشێک لە یەکێتی ھیندی چینی. فەڕەنسا و کەمبۆدیاو لاوسیش گرتە خۆی. لە ساڵی ١٩٣٠ کەسایەتییەک بەناوی ھۆچی مین کە کە ...

مێژووی کەنەدا

مێژووی کەنەدا باسکردنە لە مێژووی وڵاتی کەنەدا و ئەو ڕوودا و پێشھاتانەی لە سەدەکانی ڕابردوو لەم ناوچەیە ڕویداوە بەمەبەستی ئاشنا کردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم وڵاتە. توێژینەوە بۆماوەیی و شوێنەوارییەکان پاڵپشتی بوونی ئادەمیزاد دەکەن لەباکوری یۆکۆن بۆ ٢٦٫٥٠٠ساڵ پێش زاین، وە لەباشوری ئۆنتاریۆ پێش ٩٥٠٠ساڵ بەر لەزاین مرۆڤی لێ ژیاوە. بلۆڤیچ کیڤز ئەوەی سەلماندووە کە مرۆڤی لە زۆڕکۆنەوە لەم نیشتمانە ژیاون. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگا ڕەسەنەکانی کەنەدا ئەوەبووە کە بەشێوەی ھەواری ھەمیشەیی ژیاون و خەریکی کاری کشتوکاڵی بوون بۆیە خاوەنی بنچینەیەکی کۆمەڵایەتی بەھێز بوون کە بەشێوەی قوچەکێکی ئا ...

نەبتییەکان

ناوچەی نەبتیەکان کەوتۆتە باشووری ئوردەن، ھاوسنوور بوون لەگەڵ نیمچە دوورگەی عەرەبی لەباشوور وە لە باکووریش لەگەڵ کەنعانیەکان ھاوسنوور بوون لەسەدەی شەشەمی بەر لە زایین یەکیان گرت، نەبتیەکان بە زمانی ئارامی دەدوان، پەیوەندی پتەویان ھەبوو لەگەڵ عەرەبەکانی نیمچە دوورگەی عەرەبی، پاشماوەکانیان لەشاری پێترا لە ئوردەن ماوەتەوە. نەبتیەکان لە ھونەری تەلارسازی و ئاوەڕۆدا دەست ڕەنگین بوون لە پێترا ئەم بەھرەیان بەدی دەکرێت وەک درووستکردنی بەنداو و ئاوەڕۆکانیان، ناوی نەبتیەکان لەلای ئاشووریەکان تۆمارکراوە کە لەسەدەی چوارەمی پێش زایین ئاشوورپانیباڵ لەچوارچێوەی ئیمپراتۆریەتەکەی نیمچە سەربەخۆییەکیان پێ دەدا ...