ⓘ یاسا

یاسا

یاسا واتایەکی یەکگرتووی جیھانی نییە. چونکە ڕۆژ بە ڕۆژ لە گۆڕانکاری دایە، زوو ھەموار دەکرێنەوە بەڵام یەکێک لە واتاکانی یاسا، سیستەمێکە لە دەستوور و ڕێساکان کە بە دەستی ڕێکخراوێکی دەوڵەتی یاخود کۆمەڵایەتی بۆ ڕێکخستنی ڕەفتارەکانی کۆمەڵگا و ئەندامانی کۆمەڵگا بەکار دەبرێت بە شێوەیەکی یەکسان.

سەروەریی یاسا

سەروەری یاسا یەکسانی و یاسا مافی یەکسانبوون لەبەرامبەر یاسادا، یان پارێزگاریکردنی یەکسان لە لایەن یاساوە وەک ئەوەی کە زۆر جار بەم شێوەیە دایدەڕێژن. بۆ ھەر کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی دادپەروەر شتێکی بنچینەیی و سەرەکیە. جا دەوڵەمەند بیت یان ھەژار، نەتەوەی زۆرینە بێت یان کەمینەیەکی ئایینی بیت، ھاوپەیمانێکی سیاسی دەوڵەت بێت یان رکابەربێت. ھەموو شایستەی پارێزگاریکردنی یەکسانن لەبەرامبەر یاسادا. دەوڵەتی دیموکراتی ناتوانێت زامنی ئەوە بکات کە ژیان بەیەکسانی مامەڵە لەگەڵ ھەموو کەسێک دەکات، و دەوڵەت ھیچ لێپرسراویەتیەکی بەسەر نیە تا ئەنجامی بدات. ھەرچۆنێک بێت، شارەزا لەبواری یاسای دەستووری جۆن پز فرانک نو ...

یاسای مافی بڵاوکردنەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان

یاسای مافی بڵاوکردنەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان کۆمەڵە یاسایەکە کە بە ئامانجی پشتیوانی لە کارە خولقێنەر و ھونەرییەکان دروست بووە و لە ویلایەتە یەکگرتووەکان پێویستە جێبەجێ بکرێت. یاسای مافی بڵاوکردنەوە لە ویلایەتە یەکگرتووکان بەشێک لە یاسای فیدراڵە، و لەلایەن یاسای بنەڕەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕێپێدراوە.

یاسای ھەڵبژاردن

یاسای ھەڵبژاردن دیسپلنێکە دەکەوێتە سەر خاڵی بەیەک گەیشتنی یاسای دەستوری و زانستی سیاسی. یاساکە لە بواری "سیاسەتەکانی یاساو یاسای سیاسەت" دەکۆڵێتەوە. بەتایبەتیش لە دوای ھەڵبژاردنە بەناوبانگەکەی ٢٠٠٠ ی بوش – ئال گۆر گرنگی ئەم یاسایە پەرەی سەند و ئێستا لە زۆربەی قوتابخانە یاساییەکان لەسەرتاسەری وڵاتە یەکگرتووەکان ، وڵاتانی دەرەوە بە وانە دەگوترێتەوە. ئەمانەی خوارەوە ھەندێ پرسن کە یاسای ھەڵبژاردن چارەسەریان دەکات: کێنە ئەوانەی مافی دەنگدانیان لە ھەڵبژاردن ھەیە مەرجەکانی: تەمەن، شوێنی دانیشتن یان مەرجەکانی فێرکردن یان باجی دەرامەت ھەروەھا رێورەسمی تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانە بۆ دەنگدان و بەڵگە و ...

یاسای فیزیکی

یاسای فیزیکی یان یاسای زانستی یان یاسای سروشتی گشتی کردنەوەیەکی زانستییە لە سەر بناغەی ڕوانینە ئەزموونییەکانی ئاکاری فیزیکی. یاسا ئەزمونییەکان دەرەنجامی ئەزموونە زانستییە دووپاتبووەکانن لە درێژەی زۆر ساڵاندا، کە لە لایەن ئەنجومەنە زانستییەکانەوە بە شێوەی جیھانی پەسەند کراون. ئامانجی سەرەکی زانستیش بەرھەمھێنانی ڕاڤەیەکی پوختەیە بۆ سروشت بە فۆرمی ئەم یاسایانە.

یاسا دانراوەکان

یاسا دانراوەکان دەستە وشەیەکە کە لە فەلسەفەی یاساکان و بە یاسایەک دەوترێت کە بە بڕیاری مرۆڤەکانی کۆمەڵگایەک و نە بە پێی پێویست بە سەر ھەڵسووکەوتەکانی شەریعەت یان یاساگەلی سروشتی دانرابن. بە واتایەکی تر، کۆمەڵە یاسا و ڕێساگەلێک کە لە یەک کات و شوێنکی یەکساندا زاڵە بەسەر پەیوەندی کۆمەڵایەتی خەڵکدا؛ بە شێوەیەک کە حکوومەت وەکوو ھێزی زاڵتر، دانەر، دەستەبەرکەر و بەڕێوەبەری ئەم بنەماتە. ئەم دەستەوشەیە زۆرتر لە ھەمبەری یاسا سروشتییەکان کەڵکی لێ وەر ئەگیرێت. ئەوەھا تێڕوانینێک یاساکان بە وەرگیراو لە ئێرادەی زاڵ و دەسەڵات دەزانێت و ھەروەھا کە لە نێوەکەیی دەر دەکەوێت، یاسا دەبێ دانرا بێت و بکرێ بسلمێن ...

سکووڵی یاسا و ڕامیاری زانکۆی سلێمانی

لە ساڵی لە شاری سلێمانی بە فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بە فەرمانی زانکۆیی ژمارە لەڕۆژی دامەزرا.ئامانجەکانی دامەزراندن: بەگەڕ خستنی توانای زانستی و سەرچاوە مرۆییەکان لەپێناو بەشداری کردن لەپرۆسەی داڕشتنی بنەما یاساییەکانی دەوڵەتی یاساو کۆمەڵگای مەدەنی لەکوردستاندا، وەبەشداری پێکردنی لەپرۆسەی بنیاتنانەوەی ناسنامەی مرۆیی، ونەتەوەیی، ونیشتیمانی گەلی کوردستاندا. بەگەڕخستنی ھەوڵی زانستی و لۆجیکی بۆ بڵاوکردنەوەی ڕوناکبیری یاسایی لەناو کۆمەڵگادا. ھەوڵدان بۆ بەیاسایی کردن وزانستی کردنی شێوازی ژیانی سیاسی و کارگێڕی فەرمانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، وەبەرتەسککردنەوەی ڕواڵەت و شێوازەکانی بەرێ ...

یاسای یەکەمی تێرمۆداینامیک

یاسای یەکەمی تێرمۆداینامیک:- بریتیە لە یاسای پاراستنی وزە کە دەڵێت وزە نە دروست دەکرێت نە لەناو دەبرێت، بەڵام دەتوانرێت لە شێوەیەکەوە بگۆردرێت بۆ شێوەیەکی تر" ، بە شێوەی ماتماتیکی بەم شێوەیە دەردەبڕێت. Δ U = Q − W {\displaystyle \qquad \Delta U=\mathbf {Q} -\mathbf {W} } یاخود Δ U = Q + W {\displaystyle \qquad \Delta U=\mathbf {Q} +\mathbf {W} } کە لە هەر سەرچاوەیەو بە جۆرێک نووسراوە بەڵام، راستیەکەی ئەوەیە ئەگەر ئیشەکە کشان یان پەستاوتن بوو ئەوا یاساکە ئەوەی یەکەمیانە بەڵام، ئەگەر ئیشەکە بە هەر هۆکارێکی تر بوو ئەوا ئەوەی دووەمیان بەکاردەهێنرێت. دەروازەی فیزیک

یاسا (خواردن)

یاسا چێشتێکی تیژە کە لەگەڵ پیاز یان ماسی تەڕ ئامادەدەکرێت. بە ڕەسمی کە سینیگالییە، یاسا لە ناوچەی ئەفریقای ڕۆژاوا بەناوبانگ بووە. یاسای مریشک ، کە لەگەڵ پیاز، لیمۆ یان خەردەل ئامادەدەکرێت، تایبەتمەندیێکە لە ناوچەی کاسامانس لە باشووری سینیگال.

یاسای ئۆم

بەپێی یاسای ئۆم ، تەزووی کارەبا کە بەناو گەیێنەرێک دا تێدەپەڕێت ڕاستەوانەدەگۆڕێت لەگەڵ ڤۆڵتیە. لەم یاسایەدا ھاوکۆلکەیەک ھەیە کە پێی دەگوترێ بەرگری کارەبایی: لەم یاسایەدا بەرگری ڕەھایە و بەگۆڕانی تەزووی کارەبایی گۆڕانی بەسەر نایەت. گەرچی زۆرێک لە مەواد کە بە ماددە ئۆمیەکان ناسراون پەیڕەوی لەم یاسایە دەکەن، بەڵام ھەندێ ماددەی تر ھەن کە ئەم یاسایە لەسەریان جێبەجێ ناکرێ و پێیان دەگوترێ: نائۆمی. ئەم یاسایە بەناوی زانای ئەڵمانی جۆرج ئۆم کراوە، کە لە ساڵی ١٨٢٧ز ھەوڵی داوە کە پەیوەندی نێوان بەرگری کارەبا، توزووی کارەبا و ڤۆڵتیە بدۆزێتەوە. ھەڵبەت ئەو یاسایەی ئەو بوکاری دێنا ھەندێ ئاڵۆز بوو، وە جیاو ...

یاسای ھاوسەرگیریکردن لەگەڵ کەسی دەستدرێژیکەر

یاسای ھاوسەرگیریکردن لەگەڵ کەسی لاقەکەردا یان یاسای ھاوسەرگیری لاقەکەر یاسایەکە دەربارەی لاقەکردن کە ھەڵدەستێت بە رزگارکردنی ھێرشکەر لە رێکاری دادگای کردن و بێ تاوان کردنی لە کردەکانی: لاقەکردن، دەستدرێژی سێکسی، فڕاندن و کردە ھاوشێوەکانی ئەگەر کەسی ئەنجامدەر ھەستێت بە ھاوسەرگیریکردن لەگەڵ قوربانییەکەدا و لە ھەندێک دەسەڵاتی یاسایی دا ئەگەر بەس پێشنیاری ھاوسەرگیری بۆ بکات. ئەم جۆرە یاسایە ڕێگایەکی یاساییە کە لاقەکەرەکە خۆی دەربازبکات لە دادگایکردن و سزادانی. سەرەڕای بوونی یاساکە لە چەند دەسەڵاتێکی یاسای دا بە درێژایی مێژوو کە ھەتا ئێستا لە چەند کۆمەڵگەیەک دا بەردەوامی ھەیە بە چەندەھا شێوازی ...

یاسای کۆساینەکان

یاسای کۆساینەکان لە زانستی سێگۆشەزانیدا ھاوکێشەیەکە پەیوەندیی نێوان لایەکانی سێگۆشە و یەکێک لە گۆشەکانی ناوەوەی سێگۆشە دەردەبڕێت، بەپێی ئەم یاسایە ئەگەر a {\displaystyle a} و b {\displaystyle b} و c {\displaystyle c} درێژی لایەکانی سێگۆشەیەک بن ئەوا:

بەڵێن

وشەی بەڵێن لە زمانی کوردیدا وەک ناو و ھاوەڵناو و کار بەکاردێت. وەک ناو: بەڵێن. ئەم ناوە لە وشەیەکی سادەی واتادار پێکھاتووە و ھیچ زیادەیەک پێشگر یان پاشگر ی پێوەنییە. نموونە: بەڵێن زۆر زیرەکە. وەک ھاوەڵناو: بەبەڵێن. ئەم ھاوەڵناوە پێی دەوترێت ھاوەڵناوی داڕژاوبەپێشگر، کە لە پێشگرێک و ناوێک پێکھاتووە بە+بەڵێن نموونە: ئەو کەسێکی بەبەڵێنە. وەک کار: بەڵێندەدەم. ئەم کارە لە چاوگی بەڵێندانەوە دروست بووە، کە لە بەڵێن+دان دروست بووە. نموونە: بەڵێندەدەم دڵسۆزبم لە کارەکەمدا. وشەی بەڵێن وەک ناو بەکاردەھێنرێت و زۆرینەی ئەو کەسانەی ناویان بەڵێنە، کوڕن. بۆیە دەتوانین بڵێین ئەم ناوە ناوێکی کوڕانەیە.

پاسپۆرت

پاسپۆرت بریتییە لە پەڕاوێکی فەرمی بۆ گەشتکردنی ھاوڵاتیان، کە بۆ دەرەوەی سنووری وڵاتەکەیان بەکاری دێنن. لەو وڵاتەی گەشتی بۆ دەکەن لە بڕی ناسنامە یاخود ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان بەکاری دێنن. پاسپۆرت پەڕاوێکە ئەوە نیشان دەدات کە لەلایەن وڵاتەکەیەوە کە ناوی لەسەر نوسراوە پشتگیری کراوە. بەھۆیەوە دەتوانێت بچێتە ئەو وڵاتەی کە ڕێگەی پێدراوە بە گوێرەی ئاماژەی پاسپۆرتەکەی. گەشتنامە پێک دێت لە نامیلکەیەکی بچووک کە وێنەی ھەڵگری پاسپۆرتەکەی لەسەرە لەگەڵ واژوو و ڕێکەوتی لەدایکبوون و تایبەتمەندییەکانی کەسی ھەڵگر. لە ھەندێک وڵات پەنجەمۆر و چاومۆری کەسی ھەڵگری لەسەرە ئەمەش بۆ زیاتر دڵنیابوونە لە دروستی پاسپۆرت ...

ڕێکەوتنامەی نێودەوڵەتی لەپێناو پاراستنی مافەکانی کرێکارە کۆچکردووەکان و خێزانەکانیان

پەیماننامەی نێودەوڵەتی لەپێناو پاراستنی مافەکانی کرێکارە کۆچکردوەکان و هەموو ئەندامانی خێزانەکانیان لە ١٨ی ئەیلولی ساڵی ١٩٩٠ دا واژۆ کرا لە نەتەوە یەکگرتووەکان. ئامانج لێی پاراستنی مافەکانی کرێکار و کۆچکردووەکان و خێزانەکانیان بوو. ئەم پەیماننامەیە لە ١ی تەمموزی ساڵێ ٢٠٠٣ ەوە لە بواری جێبەجێبووندایە. لیژنەی کرێکارە کۆچکردووەکان CMW چاودێری جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ناو ڕێکەوتنامەکە دەکات. هیچ وڵاتێک لەوانەی کە پێشوازی لە کۆچکەران دەکەن لە ڕۆژئاوای ئەوروپا یان ئەمەریکای باکوور واژۆیان لەسەر ئەم ڕێکەوتنامەیە نەکردوە. وڵاتانی تری وەکو ئوستورالیا، وڵاتە عەرەبیەکان لە کەنداوی فارسی، هیندستان و باش ...

سکاڵا

سکاڵای یاسایی ئەوەیە کە لەلایەن کەسێک یان لایەنێک داوایەک پێشکەشی دادگا دەکرێت لە دژی کەسێک یان لایەنێکی دیاریکراو، بۆ ئەوەی داوای وەرگرتنەی ماف و قەرەبوو بکات لە دەزگایەک یان کۆمپانیایەک یان کەسیێک، لایەنی داوا لەسەر تۆمارکراویش دەبێت پابەندی بڕیاری دادگا بێت.

سەربەشایەتی (یاسا)

لە یاسادا سەربەشایەتی مافێکی تایبەتە کە دەوڵەت یا دەسەڵات بە کەسێ، کۆمەڵێ، یا چینێ ئەیدا و ھاووڵاتیانی تری لێ بێبەش ئەکا. ھێزێکی پێبەخشراوی نائاسایی یا ئاوارتەیە کە خاوەنەکەی لە بەدواداچوونی یاسایی ئەپارێزێ. بۆ نموونە، لە زۆربەی وڵاتانی جیھاندا ئەندامانی پارلەمان لە پەیھاتە یاسایییەکانی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان پارێزراون. واتە نە لە ماوەی ئەندامەتییاندا و، نە لە دواییشدا، کەس بۆی نییە بە ھۆی کردوەیان لە کاتی ئەندامەتیدا تاوانباریان بکا یا بانگھێشتی دادگایان بکا.

سێ وەچەی مافی مرۆڤ

دابەشکردنی مافی مرۆڤ بۆ سێ وەچە ، یەکەم جار لە ساڵی ١٩٧٩ی زایینی لە ئەنستیتۆی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ لە ستراسبۆرگ و لەلایەن کاڕناسی دادوەری و مافناسی چیکی کارڵ ڤاساک پێشنیار کرا. تیۆرییەکانی ڤاساک بە شێوەی گشتی لە یاسای ئەورووپا سەرچاوەی گرتووە. دابەشکارییەکانی ڤاساک درێژە بە سێ دەستەواژەی شۆڕشی فەرەنسە ئەدات: ئازادی، یەکسانی، برایەتی. سێ وەچە لە ناو ھەندێک لە بەشەکانی جاڕنامەی مافی بنەڕەتی یەکێتی ئەورووپا دەرکەوتووە. ھەروەھا جاڕنامەی جیھانی مافی مرۆڤ ئەم مافانە لە خۆ ئەگرێ کە وەک وەچەی دووەم و ھەوەھا وەچەی ھەوەڵ ئەناسرێن، بەڵام ئەم جیاوازییە لە ناو جاڕنامەکەدا نابینرێ مافە لیستکراوەکان بە ...

ماف

ماف یان ھەق ڕێساگەلێکی یاسایی، کۆمەڵایەتی یان ئەخلاقییە بۆ ئازادای. ماف ئەم یاسا گونجاوە بنەڕەتییانە کە بەپێی ھەندێک سیستەمی یاسایی، نەریتی کۆمەڵایەتی یان تیۆریی ئەخلاقی ئیزن بە خەڵک دەدات سەبارەت بە ھەندێک شت. ماف زۆرجار بۆ شارستانیەت بە پێویست لە قەڵەم دەدرێت، چوون ماف وەک بناغە و بنەمای کۆمەڵگا و کولتوور ڕەچاو دەکرێت، ھەروەھا مێژووی تێکھەڵچوونە کۆمەڵایەتییەکان دەتوانرێت لە بەسەرھات و مێژووی ھەر مافێک‌دا و لە پەرەستاندنەکەی ببینرێت.

مافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری

مافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری مافەکانی مرۆڤی تایبەت بە ئابووری-کۆمەڵایەتین وەک: مافی خوێندن، مافی ماڵ، مافی ستانداردی پێویستی ژیان، مافی تەندوورستی، مافی تۆمەتبار و مافی زانست و کولتوور. مافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری لە بەڵگەنامە نێونەتەوەیی و ناوچەییەکانی مافی مرۆڤ ناسراون و ئەپارێزدرێن. وڵاتانی ئەندام ڕێسایەکی یاساییان ھەیە بۆ ڕێزگرتن، پاراستن و دەستەبەرکردنی ئەم مافانە و چاوەڕێ ئەکردرێ کردەوەیەکی پێشکەتنخوازانە بۆ دەستەبەرکردنی ئەم مافانە بگرترێتە پێش.

مافی ئەرێنی و نەرێنی

مافی ئەرێنی و نەرێنی جۆرە مافگەلێکی زۆرلێکراون بۆ کردەوە و چالاکی یان بێ‌کردەوەیی و ناچالاکی. ئەم پابەندبوونانە لەوانەیە کارەکتەرێکی یاسایی یان ئەخلاقی بێت. چەمکی مافی ئەرێنی و نەرێنی لەوانەیە بگات بە مافی ئازادی. ئەم مافانەی کە وەک مافی نەرێنی دەستنیشان ئەکرێن لەوانەیە مافی مەدەنی و سیاسی لەخۆبگرێ وەک ئازادیی قسەکردن، ژیان، خاوەندارێتی تاکەکەسی، ئازادی لە تاوانە تووندوتیژییەکان، ئازادی دین و ئایین، دادوەری دادپەروەرانە، ھەروەھا ئازادی لە کۆیلایەتی. ئەم مافانەی کە وەک مافی ئەرێنی دەستنیشان ئەکرێن، بە ھەمان شێوە کە لە ساڵی ١٩٧٩ی زایینی دا لەلایەن مافناس و کارناسی دادوەری کارڵ ڤاساک پێشنیار ...

مافی تاکەکەسی و گرووپی

مافی گرووپی کە ھەروەھا بە مافی ھاوبەش و گشتیش ئەناسرێ، مافێکە کە گرووپێک خاوەندارێتی ئەکات بە جێگای ئەوەیکە ئەندامانی ئەم گرووپە بە شێوەی جیا ببنە خاوەنی. لە بەرامبەر ئەم مافی گرووپییەدا، مافی تاکەکەسی یان کەسەکی مافێکە کە لەلایەن تاکەکانەوە خاوەندارێتی ئەکردرێ؛ تەنانەت ئەگەر گرووپێکی جیاواز بن، کە زۆربەی مافەکان بەم شێوەیە، ئەمانە مافی کەسەکی دەمێننەوە ئەگەر خاوەن مافەکان خۆیان تاک بن. مافی گرووپی لە ڕووی مێژووییەوە بۆ ھەر دوو مەبەستی پێشێل کردن و ئاسانکاری مافی تاکەکەسی بەکار دێت و ئەم چەمکە ھەروا مشتومڕی لەسەرە.

مافی داواکراو و مافی ئازادی

ھەندێک لە فەیلەسووفان و زانایانی سیاسی لە نێوان دوو دەستەواژەی مافی داواکراو و مافی ئازادی جیاوازی دائەنێن. مافێکی داواکراو ئەم مافەیە کە بەرپرسیارێتییەکان، ئەرکەکان یان پێویستییەکانی لایەنانی تر سەبارەت بە خاوەن ماف لەخۆ ئەگرێ. لە بەرامبەر ئەمەدا، مافی ئازادی مافێکە کە ئەم پێویستیانە بۆ لایەنانی تر لەخۆ ناگرێ، تەنیا ئازادی یان ئیزنێکی تایبەت بۆ خاوەن ماف دیاری ئەکات. مافی ئازادی و مافی داواکراو پێچەوانەی یەکن: کەسێک کە مافی ئازادی ھەیە، ئیزنی پێ ئەدرێت کارێک ئەنجام بدات تا ئەم کاتە کە کەس یان لایەنێکی تر مافی داواکراوی نەبێت کە پێش لەم کەسە بگرێت بۆ ئەنجام دانی کارەکە؛ ھەروەھا کەسێک کە ما ...

مافی زوانی

مافی زوانی ، مافەکانی مرۆڤ و مەدەنی سەبارەت بە مافی تاکەکەسی و گشتییە بۆ ھەڵبژاردنی زوان یان زوانگەلێک لە ناو شوێنێکی کەسین یان گشتی. پاڕامێترەکانی تر کە بۆ شیکردنەوەی مافی زوانی بەکار دێت ئەمانەیە: پلە و ئاستی نیشتمانی‌بوون، بڕ و ئاستی ئەرێنی‌بوون، لایەنگری لە بواری ئاسمیلە یان پاراستن، و ئاشکرایی. مافی زوانی ئەمانە لەخۆ ئەگرێ: مافێک بۆ خاوەن زوانەکە لە کردەوەکانی یاسایی، بەڕێوبەرایەتی و دادوەری، فێرکاری زوان، ھەروەھا میدیاکان بە زوانێک کە شیاوی تێگەییشتن بێت و کەسەکان ئازاد بن بۆ ھەڵبژاردنی. مافی زوانی لە یاسای نێونەتەوەیی‌دا زیاتر ئەڕواتە ناو چوارچێوەیەکی بەرینتر وەک مافەکانی کولتووری و ...

مافی مناڵان

مافی مناڵان ، مافی مرۆڤی تایبەت بە مناڵانە بە ئاوڕدانەوەیەکی تایبەت بە مافەکانی پاراستن و چاودێری کەسانی خوار تەمەن یاسایی. بەڵێننامەی ١٩٨٩ی مافەکانی مناڵ مناڵێک بەم شێوەیە پێناسە ئەکات: "ھەر مرۆڤێکی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ، مەگەر بەپێی یاسای تایبەت بە مناڵ، گەییشتن بە تەمەنی یاسایی زووتر بگات. مافی مناڵان ئەم مافانە بۆ مناڵان لەخۆ ئەگرێ کە لە پەیوەندیدا بێت بە دایک و باب، پێناسەی مرۆڤ و ھەروەھا پێویستییە سەرەتاییەکانی پاراستنی جەستەیی، خواردن، فێرکاری گشتی، چاودێری تەندوورستی، یاساکانی سزادانانی شیاو بۆ تەمەن و پێگەییشتنی مناڵ، پاراستنی بەرامبەر لە مافەکانی مەدەنی مناڵ، ھەروەھا ئازادی لە ھەڵاو ...

مافی مەدەنی و سیاسی

مافی مەدەنی و سیاسی جۆرێک مافن کە پارێزگاری ئەکەن لە ئازادی تاکەکان لە بەرامبەر پێشێلکارەکان وەک دەوڵەتەکان، ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان و کەسەکان. ئەم مافانە گرەنتی و دڵنیایی ئەدەن بە تاکەکان کە بتوانن لە ناو کۆمەڵگا یان وڵاتێکدا و بێ ھیچ جیاوازیدان و پێشێلکارییەک، ژیانی مەدەنی و سیاسی خۆیان بەرنە سەر. مافی مەدەنی ئەمانە لە خۆ ئەگرێ: گرەنتی تەندورستی جەستەیی و دەروونی، ژیان، ئاسایش، پاراستن لە جیاوازیدان بەپێی نەژاد، ڕەگەز، ڕەچەڵەک نەتەوایەتی، ڕەنگ، تەمەن، پێوەندی سیاسی، قەومیەت، ئایین و کەم ئەندامێتی. ھەروەھا مافەکانی تاکەکەسی وەک ژیانی نائاشکرا و ئازادی بیرکردنەوە، قسە کردن، دین، ڕۆژنامەگە ...

مافی نووسەر

مافی نووسەر دەستەواژەیەکە کە بە شێوەی پەیتاپەیتا لە پەیوەندی بە یاساکانی تایبەت بە خاوەندارێتیی ھزری بەکار دێت. ئەم دەستەواژەیە وەرگێڕانێکی ڕاستەوخۆیە لە وشەی فەڕەنسیی droit d’auteur. لە ڕاستیدا یەکەم جار ئەم دەستەواژەیە ساڵی ١٧٧٧ لە وڵاتی فەڕەنسا و لەلایەن پیەر بوومارشیە کە پەیوەندی نزیکی لەگەڵ بێنجامین فرانکلین ھەبوو بەرز بوویەوە. مافی نووسەر بە گشتی لە پەیوەندی بە یاساکانی مافی کۆپیکردن لە ناو یەکێتیی ئەورووپا و ھەروەھا وڵاتانی خاوەن یاسای مەدەنی بەکار دێت. مافی نووسەر لە دوو بەشی جیاواز پێک دێت: مافی ئابووریی بەرھەمەکە و مافی ئەخلاقی نووسەر. مافی ئابووری مافێکی خاوەندارییە کە لە کات و ...

یاسای بازرگانی

یاسای بازرگانی کۆمەڵێک بنەمایە کە لە سەر پەیوەندیەکانی بازرگانەکاندا و کردەوەبازرگانییەکانیاندا فەرماندەدات. بەپێچەوانەی مافی ژیاری کە پێوەندییەکانی ھەموو تاکەکانی کۆمەڵگە لەخۆ ئەگرێت، یاسای دانوستان بەدانانی بنامەگەلێکی تایبەت بە بازرگان و کردوەی بازرگانییەکانیاندا سەرقاڵ دەبێت. ھەر لەبەر ئەمەیە کە لە نموونەگەڵێکدا کە ڕێگەچارەیەکی ڕوون لە یاسای دانوستان لەبەرچاو نەگیرابێت، ئەگەڕێنەوە بۆ بنەماکانی مافی شارستانی.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →