ⓘ ویکیپیدیاکان بەپێی زمان

ویکیپیدیای کوردی

ویکیپیدیای کوردی ئاماژەیە بۆ دوو وەشانی ویکیپیدیا کە بە ھەردوو شێوەی ستانداردی زمانی کوردی؛ کورمانجی و سۆرانی دەنووسرێن. ویکیپیدیا کوردییەکان وەک ھەموو ویکیپیدیایەکانی دیکە ھەمووان دەتوانن وتاری بۆ زیاد بکەن و دەستکاریی وتارەکان بکەن.

ویکیپیدیای عەرەبی

ویکیپیدیای عەرەبی یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی عەرەبی ئەنووسرێت، ویکیپیدیای عەرەبیش وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ویکیپیدیای عەرەبی ھەتا ئێستا ٢٬٠٧٢٬٩٧٦ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٢٧ بەڕێوەبەر و ١٬١١٥٬٤٣٣ وتاری ھەن. ھەروەھا ویکیپیدیای عەرەبی پلەی ١٥ھەمی لە نێوان ویکیپیدیاکاندا پێیە.

ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی

ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی یان ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا بە زمانی کوردی. ویکیپیدیای کوردیی سۆرانیش وەک ھەموو ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاریی پەڕەکان بکەن، جگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارە باوەڕپێکراوەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ھەتا ئێستا ٤٥٬٠٩٦ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٧ بەڕێوەبەر و ٣٠٬٦٣٥ وتاری ھەن.

پێڕستی ویکیپیدیاکان

بۆ ھەر وەشانێکی زمانەوانی لە ویکیپیدیادا کۆدێکی تایبەت دانراوە لەلایەن wikipedia.org ئەم کۆدانە بەپێی ڕێزبەندی پیتی ڕێزکراون ھەریەک لەم کۆدانە وەک نیشانەیەک بەکاردێت بەرامبەر زمانی بەکارھاتوو ئەمەش بەھۆی پێوەرەکانی ئایزۆ ٦٣٩–١ و ئایزۆ ٦٣٩–٣ تاوەکو بەردەوام نەگەڕێتەوە بۆ لیژنەی تایبەتی کۆمپیوتەری کەتایبەتە بە ناسینەوەی زمانەکان، ئەم ھێمایانە نیشانەی زمانەکانن، جگە لەمە چەندین کاری پۆلێنکردن و ناسینەوەی زمان دەکات بەشێوەی پۆل و تاک بەجۆرێک لەگەڵ زمان و سیستەمە جیھانیەکانی تر بگونجێت و تێکەڵ نەبێت ھەروەھا پۆلێنکاریەکی ورد ئەنجامدەدات لەشوێن و وڵات و کۆمەڵەزمانە سەربەخۆکان بێ ئەوەی جارێکی تر ب ...

ویکیپیدیای سوێدی

ویکیپیدیای سوێدی وەشانێکی ویکیپیدیایە بە زمانی سوێدی، لە ئایاری ٢٠٠١ دروستکراوە وەک سێیەم ویکیپیدیا، بەپێی ئامارەکانی ئابی ٢٠٠٥ دووەم گەورەترین ویکیپیدیا بووە کە ژمارەی وتارەکانی پتر لە دوو میلیۆن وتار بووە، زۆرینەوی وتارەکانی بەھۆی وەرگێری بۆت بووە، لەبەر ئەوەی ویکیپیدیاکان بەگوێرەی قوڵی ھەڵسەنگاندنیان بۆدەکرێت تێبینی کراوە ڕێژەی قوڵی وتارەکانی لە ٦٫٢١ تێپەری نەدەکرد. ژمارەی ئاخاوێنەرانی سوێدی ١١ میلیۆن کەس بووە. بەپێی ئاماری ٥ مەی ٢٠٢٠ ویکیپیدیای سوێدی ٣٫٧٣١٫٦٧٣ وتاری ھەیە لەگەڵ ٧٫٧٨١٫٢٠٦ لاپەرە و ٤٧٫٤٩٥٫٠٠٧ دەستکاری و ٧٢٥٫٨٩٥ بەکارھێنەر و ٦١ بەرێوەبەر.

ویکیپیدیای ھۆلەندی

ویکیپیدیای ھۆلەندی یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی ھۆلەندی دەنووسرێت، ویکیپیدیای ھۆلەندی وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ویکیپیدیای ھۆلەندی لە ڕێکەوتی ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٠١ دامەزرا. ئێستاکە ئەم ویکیپیدیایە بەپێی ژمارەی وتار شەشەمین ویکیپیدیایە. ویکیپیدیای ھۆلەندی ھەتا ئێستا ١٬١٤٠٬٥٧٠ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٣٥ بەڕێوەبەر و ٢٬٠٥٤٬٥٧٠ وتاری ھەن.

ویکیپیدیای پورتوگالی

ویکیپیدیای پورتوگالی یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی پورتوگالی دەنووسرێت، ویکیپیدیای پورتوگالی وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ویکیپیدیای پورتوگالی لە ڕێکەوتی ١١ی ئایاری ٢٠٠١ دامەزرا و لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١١، بە زیاتر لە ٦٨٤،٠٠٠ وتار بوو بە دەھەمین ویکیپیدیا. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢، ئەم ویکیپیدیایە بە زیاتر لە ٧٠٩،٠٠٠ وتار لە ڕیزی دەھەمی ویکیپیدیاکان جێی گرت. ویکیپیدیای پورتوگالی ھەتا ئێستا ٢٬٥٨٣٬٩٠٣ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٧١ ...

ویکیپیدیای ئەڵمانی

ویکیپیدیا ئەڵمانی یەکێکە لە زمانەکانی ویکیپیدیا کەبە زمانی ئەڵمانی ئەنووسرێت، ویکیپیدیای ئەڵمانیش وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکلۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە بە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ویکیپیدیای ئەڵمانی لە ١٦ی ئازاری ساڵی ٢٠٠١ زۆرکرا بە پاشگری ، ماوەیەک ویکی ئەڵمانی پلەی یەکەم بوو بەڵام دواتر ویکیپیدیای ئینگلیزی ھەڵکشا و پێشی ویکی ئەڵمانی دایەوە واتە لە ئیستادا ویکیپییدیای ئەڵمانی لە ڕیزبەندەکە لە پلەی دووەمە. ئێستاش ویکی ئەڵمانی زیاتر لە یەک میلیۆن وتار لە خۆ دەگرێت. ویکیپیدیای ئەڵمانی ھەتا٣٠ی نیسانی ٢٠٢ ...

ویکیپیدیای ئیتالی

ویکیپیدیای ئیتالی یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی ئیتالی دەنووسرێت، ویکیپیدیای ئیتالی وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ویکیپیدیای ئیتالی لە ڕێکەوتی ١١ی ئایاری ٢٠٠١ دامەزرا و بە یەکەم جار لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٠١ دەستکاری تێدا کرا. ویکیپیدیای ئیتالی بەپێی ژمارەی وتار ھەشتەمین ویکیپیدیایە. ویکیپیدیای ئیتالی ھەتا ئێستا ٢٬١٢٠٬٦٥٩ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ١١٤ بەڕێوەبەر و ١٬٦٩١٬٨٥٤ وتاری ھەن.

ویکیپیدیای پۆڵەندی

ویکیپیدیای پۆڵەندی یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی پۆڵەندی دەنووسرێت، ویکیپیدیای پۆڵەندی وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ویکیپیدیای پۆڵەندی لە ڕێکەوتی ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٠١ دامەزرا و ئێستا نزیکەی ١٬٤٧٢٬٦٤٣ وتاری ھەن کە دەبێتە دەھەمین ویکیپیدیا بەپێی ژمارەی وتار. ویکیپیدیای پۆڵەندی ھەتا ئێستا ١٬١٠١٬٨٠٣ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ١٠٢ بەڕێوەبەر و ١٬٤٧٢٬٦٤٣ وتاری ھەن.

ویکیپیدیای ئینگلیزی

ویکیپیدیای ئینگلیزی یەکێکە لە وەشاندنەکانی ویکیپیدیا کە پەڕە و بابەتەکانی بە زمانی ئینگلیزی دەنووسرێن، ویکیپیدیای ئینگلیزیش وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسکلۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارە تایبەتەکان دەتوانن دەستکاری بکەن، ویکیپیدیای ئینگلیزی یەکەمین زمانی فێرگەی ویکیپیدیایە، لە ١٧٪ ویکیپیدیا لەبابەتەکانی ویکیپیدیای ئینگلیزی پێکھاتووە، ویکیپیدیای ئینگلیزی لەڕۆژی ١٥ کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠١ دروست کرا، ویکیپیدیای ئینگلیزی لە ڕیزبەندی زمانەکانی ویکیپیدیا بە پلەی یەکەم دێت لە باشی وتار و زۆری وتارەکان لە ئابی ٢٠٠٩ و ...

ویکیپیدیای فارسی

ویکیپیدیای فارسی یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی فارسی ناوەندی ئەنووسرێت، ویکیپیدیای فارسیش وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن.

ویکیپیدیای ئیسپانی

ویکیپیدیای ئیسپانی یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی ئیسپانی دەنووسرێت، ویکیپیدیای ئیسپانی وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ویکیپیدیای ئیسپانی لە ڕێکەوتی ١١ی ئایاری ٢٠٠١ دامەزرا و لە ٨ی ئازاری ٢٠٠٦ بە ١٠٠،٠٠٠ وتار و لە ١٦ی ئایاری ٢٠١٣ بە ١،٠٠٠،٠٠٠ وتار گەیشت. ویکیپیدیای ئیسپانی بەپێی ژمارەی بەکارھێنەر لەدوای ویکیپیدیای ئینگلیزی دووەمین ویکیپیدیا و بەپێی ژمارەی وتار نۆھەمین ویکیپیدیایە. ویکیپیدیای ئیسپانی ھەتا ئێستا ٦٬٢١٢٬٦٩٣ ھەژماری بەکارھێنەرا ...

ویکیپیدیای تاجیکی

ویکیپیدیای تاجیکی یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی تاجیکی دەنووسرێت، ویکیپیدیای تاجیکی وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ئەم ویکیپیدیایە ھەتا ٢٢ی ئایاری ٢٠١١، بە زیاتر لە ٩،٣٠٠ وتار لە ڕیزی سەد و دووەمی ویکیپیدیاکان جێی گرتبوو. لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٢، لەگەڵ ویکیپیدیای گادێلیی سکۆتی لە سنووری ١٠،٠٠٠ وتار تێپەڕی و لە ڕیزی سەد و دەھەمی ویکیپیدیاکان جێی گرت. لە ڕێکەوتی ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣، بە زیاتر لە ٢١،٦٢٣ وتار لە ڕیزی نەوەد و پێنجەمی ویکیپیدیاکان جێی ...

ویکیپیدیای تورکی

ویکیپیدیای تورکی یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی تورکی ئەستەمبوڵی دەنووسرێت، ویکیپیدیای تورکیش وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ویکیپیدیای تورکی ھەتا ئێستا ١٬٢٩٧٬٤٦٩ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٢٦ بەڕێوەبەر و ٤٠٢٬٠٧٥ وتاری ھەن.

ویکیپیدیای تەبەری

ویکیپیدیای تەبەری یان ویکیپیدیای مازەندەرانی یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی تەبەری دەنووسرێت، ویکیپیدیای تەبەری وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ویکیپیدیای تەبەری ھەتا ئێستا ٢٥٬٤٣٩ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٣ بەڕێوەبەر و ١٣٬٢٨٠ وتاری ھەن.

ویکیپیدیای میسری

ویکیپیدیای میسری یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە عەرەبیی میسری دەنووسرێت، ویکیپیدیای میسری وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ئەم ویکیپیدیایە وەکوو جێگرێکی ویکیپیدیای عەرەبی بە بەکارھێنەرە میسرییەکان بەکاردێت. ھەتا ساڵی ٢٠٢٠، ویکیپیدیای میسری تەنیا ویکیپیدیایەک بوو کە بە زاری خۆماڵیی عەرەبی دەنووسرا. دووەمین دانە ویکیپیدیای مەغریبی بوو کە لە تەممووزی ساڵی ٢٠٢٠ دامەزرا. لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٠ بە ٩٦١،٠٠٠ دیتنی وتار، سێیەمین ویکیپیدیای میسر بەپێی دیتنی ...

ویکیپیدیای عیبری

ویکیپیدیای عیبری یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی عیبری دەنووسرێت، ویکیپیدیای عیبریش وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ویکیپیدیای عیبری لە تەممووزی ٢٠٠٣ دامەزرا و لە ٢٧ی تەممووزی ساڵی ٢٠٠٨ ژمارەی وتارەکانی لە ٨٠٫٠٠٠ وتار تێپەڕبوو. ئەم ویکیپیدیایە لە ١٨ی ئازاری ٢٠١١ زیاتر لە ١١٥٫٠٠٠ وتاری تێدا سازکرابوو. ویکیپیدیای عیبری ھەتا ١٥ی تەممووزی ساڵی ٢٠١٥ بە زیاتر لە ١٢٠٫٩٠٠ وتار لە جێگەی سی و یەکەمی ویکیپیدیاکاندا بوو. ویکیپیدیای عیبری ھەتا ئێستا ٨١٩٬ ...

ویکیپیدیای زازاکی

ویکیپیدیای زازاکی یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە کوردیی زازاکی دەنووسرێت، ویکیپیدیای تەبەریئ وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ئەم ویکیپیدیایە لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٣، بە زیاتر بە ٤٬٢٤٠ وتار لە جێگەی ١٥١مین ویکیپیدیاکاندا جێی گرتبوو. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٦، بە زیار لە ٦٬٥٠٠ وتار لە ڕێزبەندیی ویکیپیدیاکاندا ١٤٦مین وتار بوو و لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٧، بە زیاتر لە ٩٬٨٠٠ وتار، لە ڕێزبەندییەکان بە ١٣٧مین ویکیپیدیا گێشت. ویکیپیدیای کوردیی زازاکی لەچاو ویکیپیدیا کوردی ...

ویکیپیدیای گادێلیی سکۆتی

ویکیپیدیای گادێلیی سکۆتی یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی گادێلیی سکۆتی دەنووسرێت، ویکیپیدیای گادێلیی سکۆتی وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ویکیپیدیای لە ساڵی ٢٠٠٤دا دامەزرا و ھەتا ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١، بە زیاتر لە ٨،٤٠٠ وتار لە ڕیزی سەد و دوازدەھەمی ویکیپیدیاکان جێی گرت. لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٢، لەگەڵ ویکیپیدیای تاجیکی لە سنووری ١٠،٠٠٠ وتار تێپەڕی و لە ڕیزی سەد و دەھەمی ویکیپیدیاکان جێی گرت. ویکیپیدیای گادێلیی سکۆتی ھەتا ئێستا ٢٣٬٦٢٤ ھەژماری بە ...

ویکیپیدیای گیلەکی

ویکی‌پدیای گیلەکی یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی گیلەکی دەنووسرێت، ویکیپیدیای گیلەکی وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ئەم ویکیپیدیایە لە ١٩ی ئابی ٢٠١١ بە زیاتر لە ٥٫٩٥٠ وتار لە ڕێزبەندیی ویکیپیدیاکاندا جێگەی ١٢٦می پێ بووە، بەڵام لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە جێگەی ١٤٩م بووە. لە شوباتی ٢٠١٦، ژمارەی وتارەکانی ویکیپیدیای گیلەکی لە ٦٫٠٠٠ تێپەڕبوو و لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٦ ١٥٠مین ویکیپیدیا ھاتەوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠، ژمارەی وتارەکانی ویکیپیدیای گیلەکی بە ...

ویکیپیدیای چینی

ویکیپیدیای چینی وەشانێکی ویکیپیدیایە کە بە زمانی چینی ئەنووسرێت، ویکیپیدیای چیینیی لە ڕێکەوتی ١١ی ئایاری ٢٠٠١ درۆست بووە، لە حوزەیرانی ٢٠٠٩ دا زیاتر لە ٢٥٠ ھەزار وتاری ھەبوو و لە ئێستادا ژمارەی وتارەکانی نزیکەی ١٬٠٣٩٬٠٠٠ وتارە.

ویکیپیدیای ڕووسی

ویکیپیدیای ڕووسی وەشانێکی ویکیپیدیایە. لە ڕووی ژمارەی وتارەکانی ناو ویکیپیدیاوە ویکیپیدیای ڕووسی لە پلەی ١٠یەمە بەپێی ئاماری ئەلێکسا ئینتەرنێت مانگی ئازاری ٢٠٠٩، و ویکیپیدیای ڕووسی لە پلەی پێنجەمە لە ڕووی سەردانییەکان لە دوای ویکیپیدیای ئینگلیزی و ویکیپیدیای ژاپۆنی و ویکیپیدیای ئەڵمانی و ویکیپیدیای ئیسپانی. لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ وتارەکانی گەیشتە ١٬٦٧٩٬٤٦٩ وتار.

ویکیپیدیای ژاپۆنی

ویکیپیدیای ژاپۆنی بریتییە لە دەرچوونێکی زمانی ژاپۆنی لە ویکیپیدیا، ڕێکەوتی دەرچوونی لە ئەیلوولی ٢٠٠٢ بوو، لە کانوونی دووەمی ٢٠١٦ توانی ١٫٠٠٠٫٠٠٠ وتار تێپەڕێنێت و لە ڕووی ڕێزبەندیی قەبارەوە بە جێگەی پێنجەمی ویکیپیدیاکان بگات. ویکیپیدیای ژاپۆنی ھەتا ئێستا ١٬٧٨٤٬٤٦٠ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٤١ بەڕێوەبەر و ١٬٢٦٧٬٦٥٨ وتاری ھەن.

ویکیپیدیای فەڕەنسی

ویکیپیدیای فەڕەنسی وەشانێکی ویکیپیدیایە بە فەڕەنسی. لە ٢٣ی ئازاری ٢٠٠١ درست بووە، و لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ژمارەی وتارەکانی گەیشتە ٢٬٢٧٢٬١٧٤ وتار.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →