ⓘ مێژووی ویکیپیدیا

ویکیپیدیا

ویکیپیدیا زانستنامەیەکی سەر تۆڕی ئینتەرنێتە و بە شێوازی ئازاد بڵاو دەبێتەوە. وتارەکان لە لایەن بەکارھێنەرانی خۆبەخشەوە پێکدێن، ھەربۆیە ھەموو کەس لە سەر تۆڕی جیھانی بۆی ھەیە دەستکاری بکات. وشەی ویکیپیدیا بۆخۆی پێکھاتەیەکە لە دوو وشەی "ویکی" کە وشەیەکی زمانی ھاوایییە، بە مانای خێرا دێت، لێرەدا مەبەست لە گەیشتنە بە زانیارییەکان بە شێوەیەکی خێرا. بڕگەی دووەمیش "پیدیا" لە وشەی ئینسایکڵۆپیدیا بە مانای زانستنامە لە یۆنانیەوە: وشەی ئینکیکلیۆس پیدیا کەواتە نوسینگەی پەروەردەیی وەرگیراوە. خانەخوێی سەرەکی ئەم ماڵپەڕە گەورە لە فلۆریدای ئەمەریکادایە. سەبارەت بە جێی بڕوا و متمانە بوونی ویکیپیدیا ھەمیشە ک ...

ویکیپیدیای ئازەربایجانی

ویکیپیدیای ئازەربایجانی یان ویکیپیدیای ئازەری یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی ئازەربایجانی دەنووسرێت، ویکیپیدیای ئازەریش وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ژمارەی وتارەکانی ویکیپیدیای ئازەربایجانی لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ لە ٢٠٫٠٠٠ وتار تێپەڕبوو، ھەتا تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٩ ژمارەی وتارەکان بە زیاتر لە ٢١٫٠٠٠ گێشت، ئەم ویکیپیدیایە ھەتا ٢٤ی شوباتی ٢٠٠٩ شێستومین ویکیپیدیا لەنەزەر ژمارەی وتاران بووە. ھەتا ٨ی ئابی ٢٠١١ ئەم ویکیپیدیایە بە زیاتر لە ...

مێژووی لوبنان

مێژووی لوبنان باسکردنە لە مێژووی وڵاتی لوبنان و ئەو ڕوودا و پێشھاتانەی لە سەدەکانی ڕابردوو لەم ناوچەیە ڕویداوە بەمەبەستی ئاشنا کردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم وڵاتە. خاکی لوبنان لە سەدەکانی ڕابردوو جێگای نیشتەجێ بوونی چەنیدن نەتەوەی جیاواز بووە ھەروەھا بە درێژایی مێژوو تووشی ھێرش و داگیرکاری بووەتەوە وەک داگیرکاری فینیقییەکان و بێزەنتینییەکان و ڕۆمانییەکان و فەتحکردنی لەلایەن ئیسلامییەکان و پاشان ئینتیدابی فەڕەنسییەکان و ھێرشی ئیسرائیل و سوریا بۆسەر ئەم ناوچەیە

مێژووی نژیاروانی

مێژووی نژیاروانی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمێک کە مرۆڤ بۆ ژیان و ھەروەھا پاراستنی خۆی لە سەرمای زستان و گەرمای ھاوین ناچار بە دروستکردنی سەرپەنایەک بوو و بۆ بنیاتنانی ئەم سەرپەنایە ئیھامی لە ئەشکەوتەکان یان سێبەری دارەکانەوە وەردەگرت. بە گشتی ژیانی مرۆڤ لە ئەشکەوتەکانەوە دەستی پێ کرد و نژیاروانی لە سەردەمی پێش مێژوودا بنەماییترین پێویستییەکانی مرۆڤی وەکوو دروستکردنی سەرپەنا و خانوو دابین کردووە. نژیاروانی بەپێچەوانەی درووستکردنی کەرەسەیەک وەکوو تەورەبەردینە یان دەفری گڵکار لانیکەم ھەمووکات بەیارمەتی و تێکۆشانی گشتی نەک تێکۆشانی تاکەکەسی پێک دێت، لەڕاستیدا شێوەی تێکۆشانی ئامانجدار و زانایانەی تاقم ...

مێژووی تایلەند

مێژووی تایلەند باسکردنە لە مێژووی وڵاتی تایلەند و ئەو ڕوودا و پێشھاتانەی لە سەدەکانی ڕابردوو لەم ناوچەیە ڕویداوە بەمەبەستی ئاشنا کردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم وڵاتە. پێشتر ناوی سیام بوو دواتر ناوەکەی گۆڕا بۆ تایلەند بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی بەردەست کەوتوون دەرکەوتووە کە ٤٠٠٠ ساڵ پێش زاین برونزییەکان ھاتوونەتە ئەم ناوچەیە و تێیدا نیشتە جێ بوون پاشان ھەردوو نەتەوەی تایون و سیامیون لە کیشوەری ئاسیا بەرەو خوار ھاتن و لە تایلاند نیشتەجێ بوون. دوای کۆتایی ھاتنی سەدەی سێزدەھەم حوکمی ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەیان دەکرد بە درێژایی مێژوو چەندین شەڕ لە نێوان نەتەوە جیاوازەکانی ئەم ناوچەیە ڕوویداوە. ساڵی ...

ویکیپیدیای کوردیی کورمانجی

ویکیپیدیای کوردیی کورمانجی یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی کوردی بە ئەلفوبێی لاتینی وتارەکانی دەنووسرێت. ئەم ویکیپیدیایە بە یەکەم ویکیی کوردی دێتە ھەژمار کە لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ سازکرا، و لە ڕۆژی ١٢ی ئابی ٢٠٠٩ ویکیپیدیای سۆرانی لەم ویکیپیدیایە جیابوویەوە. لە مانگی ئایاری ٢٠٢٠ ئەم ویکیپیدیایە ٢٧٫٧٨١ وتاری لەخۆگرتووە.

مێژووی تاجیکستان

مێژووی تاجیکستان باسکردنە لە مێژووی وڵاتی تاجیکستان تێدا باس لە ڕوودا و پێشھاتەکانی سەدەکانی ڕاردووی ئەم وڵاتە دەکاتە وە ھۆکارێکە بۆ ئاشناکردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم ناوچەیە. تاجیکستان پارچەیەک بووە لە ئیمقراتۆرییەتی ئەسکەندەری مەزن لە دوای سەدەی ھەشتی زاینی تاجییەکان کە خاوەن زەوی بوون و نیمچە سەربەخۆیان لە دەست دابوو لەژێر ئامۆژگاری ئۆزبەکییەکان دابوو لە ڕۆژاوا و پاش بڵاو بوونەوەی ئاینی ئیسلام لەم ناوچەیە بووە ئاینی ڕەسمیان. لە سدەی سێزدەھەم جەنگیزخان توانی ئەم ناوچەیە داگیربکات و بیخاتە ژێر دەسەڵاتی مەغۆلەکان تا ساڵانێکی زۆر لەژێر دەستی مەغۆلەکان پاشان لە ساڵی ١٨٦٠ بۆ ١٩٠٠ لەژێ ...

مێژووی تورکیا

مێژووی تورکیا باسکردنە لە مێژووی وڵاتێک بە ناوی تورکیا کە دەگەرێتەوە بۆ ھەزاران ساڵ پێش ئێستا ھۆکارێکە بۆ ئاشناکردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم وڵاتە

١٩٨٦ لە نەرویژ

٨ ی تشرینی یەکەم – کامەلا ھێرم، یاریزانی تۆپی دەست ١٠ی شوبات - جوکیم ھیکرود یاریزانی تۆپی پێ ١٠ی ئازار – جۆن ئارااس، یاریزانی بازدەری خلیسکێنەی سەر بەفر ٢٢ی حوزەیران - کریستیان سپۆنی یاریزانی تۆپی دەست

مێژووی ئوردن

مێژووی ئوردن باسکردنە لە مێژووی وڵاتی ئوردن کە تێیدا باس لە ڕوودا و پێشھاتەکانی ڕابردووی ئەم وڵاتە دەکات ھۆکارێکە بۆ ئەوەی نەوەی ئێستا ئاشنای ڕابردووی ئەم وڵاتە بن لەم وڵاتە چەندین زلھێز حکومڕانییان کردووە و کردوویانە بە بەشێک لە خاکەکەی خۆیان وەک ئیمپراتۆری ڕۆم و بێزەنتی و دەوڵەتی ئیسلامی بۆ ماوەیەکیش لە ژێر دەستی بەریتانییەکان بوو

١٩٣٧ لە نەرویژ

٢ی حوزەیران - گیر کیتسا ، پرۆفیسۆری مێژووی ئەدەبی ڕووسی و وەرگێڕ و نووسەر مردن ٢٠٠٨ ١٣ی نیسان – بێرگێ فورێ ، مێژووناس و ئاینناس و سیاسەتمەدار ٢٣ی تشرینی دووەم - توری Turi Widerøe ، یەکەم فڕۆکەوانی گواستنەوەی ئاسمانی مێینە لە نەرویژ ٤ی تەمموز – سۆنجا شاژنی نەرویژ

کورتەمێژوویەکی کات

کورتەمێژوویێکی کات: لە تەقینەوە گەورە تا کونی ڕەش پەتووکێکی زانستی گشتیفام سەبارەت بە گەردوونناسی لە فیزیکزانی بەریتانی ستیڤن ھۆکینگە کە بۆ یەکەمین بار لە ساڵی ١٩٨٨ لە چاپ دراوە. ئەم کتێبە بەناوی پڕخوێنترین و زۆرترین خوێندنەوە لە شاخەی گەردوونناسی ناسراوە. تاکوو ساڵی ١٩٩٣ ئەم پەرتووکە بە زیاتر لە ٣٣ زمانی جیھانی وەرگێڕاو و چاپ کراوە.

ستیڤن پرویت

ستیڤن پرویت زیاتر ناسراوە بەوەی کە زۆرترین دەستکاری لە ویکیپیدیای ئینگلیزی ئەنجام داوە. ستڤین لەکۆی ئەو ٦ ملیۆن وتارەی لە ویکیپیدیای ئینگلیزیدا ھەیە زیاتر لە ٣٥٬٠٠٠ وتاری نووسیوە و ڕێژەی ٣ ملیۆن دەستکاری تێیاندا ئەنجام داوە و لە پلەی یەکەمدایە بە ٩٠٠٬٠٠٠ دەستکاری لەپێش ئەو کەسەی پلەی دووەمە. ساڵی ٢٠١٧ گۆڤاری تایم ستیڤنی بە یەکێک لەو ٢٥ کەسە دانا کە کاریگەری زۆریان لەسەر ئینتەرنێت ھەبوو ھاوشان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و جەی کەی ڕۆڵینگ و کیم کارداشیان. ستیڤن لەژێر نازناوی Ser Amantio di Nicolao چالاکییەکانی ئەنجام دەدات و ئەم ئەکاونتەی ساڵی ٢٠٠٦ دروستکردووە بەڵام یەکەم دەستکاری بە ئەکاونتی دیکە و ...

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →