ⓘ چاندی پێچەوانە

ھۆت تۆپیک

ھۆت تۆپیک پێکھاتووە لە فرۆشگەیەکی ئەمریکی کە پۆشاک و شمەکی جوانکاری و مۆسیقای چاندی پێچەوانە دەفرۆشێت. کۆمپانیاکە تیشک دەخاتە سەر ئەوانەی ئارەزوو بە مۆسیقای ڕۆک دەکەن و زۆرینەی کڕیارەکانیان ھەرزەکاران یان پێگەیشتووانی گەنجن. بەپێی سەرچاوەکان، ٤٠٪‏ی داھاتی ھۆت تۆپیک بە فرۆشتنی تیشێرتی گرووپە مۆسیقییە ڕۆکەکان دەست دەکەوێت.

دووڕەگەزخوازی

دووڕەگەزخوازی بە پێوەندیی ھەستی و سێکسی دێت لە لایەن کەسێکەوە بۆ ئەندامانی ھردوو زایەند. واتە پیاوێک ھەستی خۆشەویستی بەرامبەر بە پیاوێک و ژنێکیش ھەبێت، و بە پێچەوانەوە. ئەو کەسانەی دووڕەگەزخوازن بە بێ جیاوازی ھەستی ئەوینیان بۆ ھەردوو جێندەر و زیاندەکان ھەن.

ڕۆژژمێری کۆچی

ڕۆژژمێری کۆچی یان ڕۆژژمێری کۆچیی هەیڤی بەشێکە لە ڕۆژژمێری ئیسلامی ئەویش ڕۆژژمێری هەیڤی ە، و بە گشتی بە ڕۆژژمێری کۆچچ ناسراوە، پشت بە خولی مانگ ئەبەستێت بۆ دیاریکردنی مانگەکان، و موسڵمانان لە هەموو شوێنێک بە کاری دەهێنن بەتایبەت بۆ دیاریکردنی بۆنە ئاینییەکان، ئەم ڕۆژژمێرە لەلایەن خەلیفە عومەری کوڕی خەتابەوە دانراوە و کۆچی پێغەمبەری ئیسلام لە مەککەوە بۆ مەدینە لە ی ٢٢ی ڕەبیعولئەوەل بەرامبەر ٢٤ی ئەیلولی ٦٢٢ز کراوەتە یەکەم ساڵی ڕۆژژمێرەکە، لەبەر ئەوە ناونراوە بە کۆچی مانگی. لەگەڵ ئەوەی ڕۆژژمێرەکە لە سەردەمی موسڵماناندا دروستکرا بەڵام ناوی مانگەکان و ڕۆژژمێری مانگی لە سەردەمی نەزانیەوە بەکارهات ...

نەورۆز

نەورۆز داب و نەریتێکی زۆر کۆن و دێرینە کە لە لایەن کورد و فارس و نەتەوەی دیکەوە، بە شێوەی جۆربەجۆر پەیڕەو دەکرێت. ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ کەونارایەکی پێش لە مێژوو. ھەندێ پێیان وایە زاڵبوونی کاوە بە سەر زوحاک سەرچاوەی نەورۆزە، بەڵام نەورۆز زۆر لە ئەفسانەی زوحاکیش کۆنترە. شارەزایانی نەورۆز، بڕوایان وایە جەمشێد کە یەکێک لە پاشاکانی پێشدادییەکان بووە، نەورۆزی داھێناوە. ژیانی ئەو پاشایانە لە ئەفسانە بەدەر نییە و بە سەرھاتەکانیان زۆر خەیاڵین و سەردەمەکەشیان پێش لە چاخی مێژووە. کەوا بێت بنەمای نەورۆز دەگەڕێتەوە بۆ چاخە دێرینەکان. کەوناراییەکان پێیان وا بووە کە لە مانگی نەورۆزدا "گیانە پاکەکان" ...

ھاوڕەگەزخوازی

ھاوڕەگەزخوازی بریتییە لە پەیوەندییەکی ڕۆمانتیکی و سێکسی لە نێوان ئەندامانی ھەمان زایەنددا. ھاوڕەگەزخوازی "نەخشێکی ھەتاھەتایی سەرنجی سۆزداری و سێکسیی و ڕۆمانسییە" لە نێوان ئەندامانی ھاوڕەگەز. ھەروەھا "ئاماژەیەکە بۆ ھەستی شوناسی کەسێک لەسەر بنەمای ئەو سەرنج و ڕەفتارە پەیوەندیدارانە و ئەندامیەتی لە کۆمەڵگەیەک کە ھەمان ھەست تیایاندا ھاوبەشە." لە پاڵ جیاڕەگەزخوازی و دووڕەگەزخوازیدا، ھاوڕەگەزخوازی یەکێکە لە سێ پۆلە سەرەکییەی خواستی ڕەگەزی زاناکان ھۆکاری سەرەکیی خواستی ڕەگەزی نازانن، بەڵام پێیان وایە بەھۆی کاریگەرییەکی دوولایەنەی بۆماوەیی و ھۆرمۆنییەوە دروست دەبێت، لە پاڵ ئەوانیشدا، کاریگەری کۆمە ...

لیبرالیزم

وشەی لیبرالیزم لە لاتینی لیبر، واتە سەربەخۆ، ئازادەوە ھاتووە و بۆچوونێکی کۆمەڵایەتی و ئیدئۆلۆژییەکی سیاسییە کە ھەڵگری باوەڕ بە ئازادی تاک وەک بایەخێکی بنەمایی. وشەکە لە کەون و مەکانی جێواز مانای جێواز ھەڵدەگرێ ھەر بۆیەشە مانایەکی ڕوون و دیاریکراو لەو چەمکە بەدەستەوەدان ھێندێک دژوارە. دەکرێ بڵێین لیبرالیزم واتایەکی نیزیک بە یەکێتییەک کە بەھەڵگری ناوەرۆکی ئازادی تاک. مافی مرۆڤ، ئازادی ڕادەربڕین و دیموکڕاسی یە لێکبدرێتەوە. بوونی ژیانی کار وکاسبی دڵخوازانە دە بازاڕێکدا کە بە شێوەی ئابووری ئازاد بەڕێوە بچێ و مافی خاوەندارییەتی خسووسی کە خۆی ھەڵگری زۆر لێکدانەوەی جێوازە، بۆ ھەموو دانیشتوان. وەک ...

ھیچخوازی

ھیچخوازی بیر و باوەڕێکی فەلسەفییە کە پێشنیاری باوەڕنەکردن بە یەک یان زیاتر لە لایەنە واتادارەکانی ژیان دەدات. بە گشتی، ھیچخوازی بە شێوازی ھیچخوازیی ھەبوونی دەبیندرێت، بیردۆزەیەکی فەلسەفەیی کە دەڵێت ژیان ھیچ واتا و نرخێکی نییە و مرۆڤەکانیش بێبایەخ و بێ ئامانجن. ھیچخوازە ئاکارییەکان دووپاتی ئەوە دەکەنەوە کە ھیچ ڕەوشتێکی خۆیی بوونی نییە، ھەروەھا ئەو پێوەرە ڕەوشتیانەی کە بە پەسەند داندراون بە تەواوی و واتایی داھێندراون. ھیچخوازی لەوانەیە بە شێوازەکانی مەعریفەتناسی، زانینناسی، یان مێتافیزیکی ببینرێن، واتا لە ڕووی ھیچخوازییەوە، لە ھەندێک لایەنەوە زانین لە توانادا نییە، یانیش واقیع بوونی نییە. ئە ...

خوێنمژ

خوێنمژ بوونەوەرێکە لە فۆلکلۆردا ھەیە کە لەسەر ھێزی ژیانی زیندووان، کە بە گشتی لەسەر شێوەی خوێنە، گوزەران دەکات. لە فۆلکلۆری ئەورووپیدا، خوێنمژەکان بوونەوەری نەمردوو بوون کە بە زۆری سەردانی کەسە نزیک و خۆشەویستەکانیان دەکرد و دەبوونە ھۆکاری ئازار و مردن لەو گەڕەکانەی کە لە کاتی زیندووبوونیان نیشتەجێی ببوون. خوێنمژەکان کفنیان لەبەر دەکرد و بە گشتی بە ڕووکارێکی ئاوساوی سوور یاخود تاریک دەناسران، بە پێچەوانەی ئەو تایبەتمەندییە ھاوچەرخەی کە بۆ خوێنمژەکان داندراوە لە سەدەی ١٩ تاوەکوو ئێستا، کە گوایە لاواز و ڕەنگ کاڵن. خوێنمژەکان لە زۆرێک لە چاندەکاندا بوونیان ھەبووە و تۆمارکراون؛ دەستەواژەی "ڤام ...

دەسەڵاتخوازی

ئۆتۆریتاریانیزم یان ئۆتۆریتاریزم سیستمێکە لە حکوومەت کە بە ھێزێکی ناوەندی بە توانا و ئازادیگەلی سیاسی سنووردار تایبەتمەند کراوە. ئازادییە تاکە کەسییەکان پاشکۆی دەوڵەتە و لەژێر سێبەری ڕژێمی پاوانخواز وەڵامدانەوەی یاسایی بوونی نییە. پێناسەکردنێکی ڕوونی ڕێژیمە ئۆتۆریتەرەکان دژوارە، چونکە چەمکەکە کۆمەڵێکی زۆر و جۆراوجۆر لە فۆڕمەکانی دەسەڵات لە خۆ دەگرێ. ئۆتۆریتاریزم بە چەندین جۆری ڕێژیم دەگوترێ کە نە دێمۆکراتن نە تۆتالیتەر، وەکوو: ڕێژیمە نیزامی‌یەکان، ھەندێک لە پاشایەتی‌یەکان، ھەندێک لە کۆماری‌یەکان و جۆرەکانی‌تر، بەڵام خاڵی ھاوبەشی ھەموویان کەڵکوەرگرتنی خراپە لە دەسەڵات. لە ھەموویاندا، دەوڵەت ...

لێکۆڵەر کۆنان

لێکۆڵەر کۆنان بریتییە لە زنجیرەیەک مانگا کە لەلایەن گۆشۆ ئۆیاماوە نووسراونەتەوە. ئەم مانگایە کراوە بە زنجیرەیەک ئەنیمێ و ئۆڤا و فیلمی ئەنیمێ و یاری ڤیدیۆ و کۆمەڵێک شتی تری ژاپۆنی. مانگاکە لە ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٤ دەستی پێکرد مانگاکە لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ لە ژاپۆن کرا بە ئەنیمێ. ئەم مانگایە بەردەوامبوو لە بڵاوبوونەوە، تا گەیشت بە زیاتر لە ١٠٠٠ بەش، ئەمەش وایکرد کە مانگای تایبەت بە لێکۆڵەر کۆنان بچێتە پلە ٢٢ لە درێژترین مانگا دەرچووەکان. مانگاکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا دوای ئەوەی ژمارەی تیراژە فرۆشراوەکانی لە ژاپۆندا گەیشتە زیاتر لە ١٢٠ میلیۆن تیراژ. لە ٨ی ئابی ٢٠١٧ مانگای لێکۆڵ ...

تاکەکەسێتی

تاکەکەسێتی ھەڵوێستێکی سیاسی، فەلسەفەی سیاسی، بیرۆکەیەک یان دیدگەیەکی کۆمەڵایەتییە کە پێ دادەگرێت لەسەر بەھای ڕەوشتی تاکەکەسیی و بەرز ڕای دەگرێت. لایەنگرانی تاکەکەسێتی پشتگیری ئامانج و ویستی کەسەکان دەکەن بۆیە سەربەخۆیی و پشت بەخۆبەستنی تاکەکەس بەلایانەوە نرخدارە وە بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەرژەوەندییە تاکەکەسییەکان دەبێت لەسەروو بەرژەوەندییەکانی دەوەڵەت و دەستە کۆمەڵایەتییەکانەوە بێت، کە لە ھەمان کات دا دژێتی دەکات لە دەست تێ وەردانی دەرەکی لە بەرژەوەندی تاکەکەس لەلایەن کۆمەڵگە و دامەزراوەکانەوە وەک حکومەت. تاکەکەسێتی زۆربەی جار پێناسەدەکرێت بە پێچەوانەوە و دژی تاکڕەوەیی، دیکتاتۆری و دەستە ...

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →