ⓘ چاندی سیاسی

فەرھەنگی سیاسی

فەرھەنگی سیاسی بە ‘‘ کۆمەڵێک لە دیدگا و بیروباوەڕ و ھەستەکانی زۆرترین ئەندامەکانی کۆمەڵگایەک ئەوترێت لە بەرامبەر سیاسەت و حکومەتدا‘‘ و ‘‘ بیرکردنەوەی ئەندامانی ئەو کۆمەڵگەیە بەرامبەر بنەما فکری و ئاکارییەکانی سیستمێکی سیاسی لە خۆ ئەگرێت‘‘. فەرھەنگی سیاسی کۆمەڵگەیەک ئەکرێت ھەر یەک لە ئایدیاڵی سیاسی و شێوازی پێرەوکردنی سیاسی لە خۆ بگرێت. فەرھەنگی سیاسی ھەر کۆمەڵگەیەک لە درکپێکردنی زیھنی تاکەکانەوە بەرامبەر بە رەھەندەکانی سیاسەت سەرچاوە ئەگرێت و لە ژێر کاریگەری مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئتەزمونەکانی ئەو کۆمەڵگەیەدایە.

حوسێن مۆرۆوە

حوسێن مۆرۆوە ڕۆشنبیر، ڕۆژنامەوان و ڕەخنەکەری ئەدەبیی مارکسیستی خەڵکی لوبنان بوو. ئەو نووسەری کتێبیە بە نێوی فەلسەفەیی عەرەبی-ئیسلامی کە لە نێوی سوننەتی دەقە عەرەبیەکانی فەلسەفەیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ڕوانگەیەکی مارکسیستی بازخوانی دەکاتەوە.

چرا تیڤی

چرا تیڤی یەکەم کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئێزدییەکانە. چرا تیڤی کە دەمێکی درێژ ئامادەکاریی وەشانی دەکرد، لە ٤ی ئابی ٢٠١٢ دەستی بە وەشانی کرد. ئەو کەناڵە کە ھەموو بەرنامەکانی بە کوردییە، ئاگادارکردنەوەی مێژوویی و فەلسەفی بۆ بیروباوڕی ئێزدی دەکات. زۆربەی بەرنامەکانی بۆ ناساندنی چاند و ژیانی کۆمەڵگای کوردانی ئێزدی ئامادە دەکرێت. بەرنامەکانی دیکەی لەسەر ڕەوشی زمانی کوردی، ڕووداوەکان و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی، سیاسی و چاندی لە ژیانی ڕۆژانەی کوردستاندایە.

ئیسلامەتی

ئیسلامەتی سیستمێکی ئیسلامییە کە کۆمەڵەیەک یان حیزبی ئیسلامی ھەوڵ دەدەن ئیسلام وەک بنەما و ڕێساکانی دەوڵەت دابمەزرێنن بەتایبەت لە بوارەکانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیدا. ، زاراوەی ئیسلامەتی زۆرتر لەدوای ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر بەکارھات، زۆرجاران تۆمەتی نازانستییانە و تیرۆر دەخرێتە پاڵ ئەزموون و ھەژموونی ئیسلامەتییەکان بە لێکدانەوە ھەبوونی مێژووی قاعیدە و تاڵیبان ئەم لێکدانەوە نازانستییە لەوە سەرچاوە دەگرێت لە ئێستادا چەندین حیزبی ئیسلامیزمی میانڕەو یاخود مەدەنی ھاتوونە کایەوە لەوێنەی ئیخوان موسلمینی میسر و ئاک پارتیی تورکیا.

توورانیزم

توورانیزم یان پان توورانیزم بزووتنەوەیەکی کۆتایی سەدەی ۱۹یەم و سەرەتای سەدەی ۲٠ەمە بۆ یەکخستنی سیاسی و چاندی نەتەوەکان تورک، تەتەر، ئۆرالیک و خەڵکانی تر کە لە تورکیای ئێستا دەژین و ھەروەھا لە مەجەڕەوە بۆ زەریای ھێمن. وشەکە خۆی لە فارسیەوە ھاتووە توران کە بە واتای تورکستان یان وڵاتی تورکان دێت.

ئیسماعیل سابووری

ئیسماعیل محەممەد ساڵح ناسراو بە ئیسماعیل سابووری ھونەرمەندی گۆرانیبێژی کوردی خەڵکی شاری کرماشان بوو کە بە شێوەزارەکانی کوردیی باشووری و کوردیی ناوەندی گۆرانیی گۆتووەتەوە.

جیھانی ڕۆژاوایی

جیھانی ڕۆژاوایی یان جیھانی ڕۆژاوا زاراوەیەکە کە گرێدراوی بەستێن دەتوانێ خاوەنی چەندین واتای جیاواز بێ. بەم پێیە، پێناسەی ئەو شتەی کە ڕۆژاوا پێک دێنێ ژی دەگۆڕێ. بەریناییی جیھانی ڕۆژاوایی لەگەڵ تێپەڕینی سەردەمان و لە پێوەند لەگەڵ ھەلومەرجە مێژوویییە جۆراوجۆرەکاندا، ھەندێ جار پەرەی سەندووە و گەورەتر بووە، ھەندێ جاریش ھاتۆتە یەک و بچووکتر بووە. قووڵترین ڕیشەکانی چەمکی جیھانی ڕۆژاوایی لە ژیاری یۆنانی-ڕۆمی لە ئەورووپادا چەقیون؛ لەگەڵ ئەوە دوو ئاخێزگەی تریشی ھەیە کە بریتین لە: سەرھەڵدانی مەسیحییەت و پاشان لێکترازانی گەورە لە سەدەی ١١ھەمدا کە مەسیحییەتی کردە دوو نیوەی ڕۆژاوایی یا لاتینی و ڕۆژھەڵات ...

جوگرافیای مرۆیی

بەگشتی، جوگرافیای مرۆیی ھەموو لایەنەکانی دیسیپلینی گەورەتری جوگرافیا جگە لە ئەوانەی ڕاستەوخۆ بە جوگرافیای سروشتی و لایەنە تەکنیکییەکانی وەک کارتۆگرافی پەیوەندیان ھەیە، لەخۆ دەگرێ. لە زۆربەی وڵاتان، جوگرافیا بە دوو بەشی سەرەکی دابەش کراوە: سروشتیی و مرۆڤی. ئەم دابەش بوونە لە کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدە و ساڵانی یەکەمی سەدەی بیستەم ڕووی داوە. ئەوەی جێگای سەرنجە ئەمەیە کە دابەش بوونی ئەم ڕێژەیە زوو ڕووی دا؛ پاش ئەوەی ھەندێک لە ڕێبەران و پێشەنگانی جوگرافیا لە کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدەھەم بەو باوەڕەی گەیشتبوون، ئەم دیسیپلینە واتە جوگرافیا دەتوانێ شوێنێک بۆ خۆی لە زانکۆکان بکاتەوە ئەگەر لە ناوەڕۆکی ...

ئابوور

ئابوور یا ئابووری بریتییە لە بەرھەمھێنان، بەشینەوە یا گۆڕێنەوە و، بەکاربردنی شمەک و ڕاژە لە ناوچەیەکی جوگرافیدا. لەم پێناسەیەدا، شمەک و ڕاژە ڕادەدارن و، ئەو کارانەی کە لەسەریان ئەکرێ لە لایەن بریکارانی جیاجیاوە ئەکرێ. بریکار ئەتوانێ تاکەکەس بێ، ڕێکخراوە بێ، کاسبییەکی تایبەت بێ، یا تەنانەت حکوومەت بێ. لە ڕابردوودا، وا ئەزانرا کە تەنیا سەرچاوەگەلی سروشتی، کار و سەرمایە سنووری ئابوور دیاری ئەکەن. لە وەھا ڕوانگەیەکدا تەکنۆلۆژیا کە ئەتوانێ پرۆسەکان ئۆتۆماتیک و خێراتر بکاتەوە و، ئەو بڕە پارەیە کە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان خەرج ئەکرێ داشکێنێ و نوێکاری بەرھەمگەلی نوێ، بازاڕگەلی نوێ لەبەرچاو نەگیرابوو ...

چاندی زاڵ

فەرھەنگی زاڵ بریتیە لە زمان، ئایین، ڕەفتار، ڕێوڕەسمەکان، و داب‌ونەریتی جێگیربوو لە نێو ئەو کۆمەڵگەدا. ئەم تایبەتمەندییانە زۆربەی کات دەبنە نۆرمی ھەموو کۆمەڵگاکە. فەرھەنگی زاڵ ئاساییانە بەڵام نەک ھەمیشە فەرھەنگی زۆرینەی کۆمەڵگاکەیە وە لە ڕێگەی کۆنترۆڵ کردنی دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکانەوە بۆ نموونە ڕاگەیاندن، دامەزراوەکانی پەروەردە، نواندنی ھونەریی، یاسا، پرۆسەی سیاسی، و بیزنسەوە زاڵ دەبێت. ئەم چەمکە بەگشتی لە وتوبێژی زانستگایی دا لە ھەندێک بوار وەکوو کۆمەڵناسی، مرۆڤناسی و زانستە فەرھەنگییەکان دا بە کار دەھێنرێت. لە کۆمەڵگای فرەفەرھەنگ دا، فەرھەنگە جیاجیاکان بایەخیان پێ ئەدرێت وە بە یەک ئەنداز ...

یارسان

یارسان ، ئەھلی حەق یان کاکەیی گروپێکی تایبەتن کە ھەڵگری بیروباوەڕی ئاینی جیاوازن، لە گەلێک شوێنی کوردستاندا بڵاون، بە تایبەت لە کرماشان و گەرمیان. کاکەیی دانیشتووی کەرکووک و لێواری زێی نێوان ھەولێر-مووسڵ و شەبەک ئەمانە ھەموو بە بنەچەکی ھۆز و زمان و بیروباوەڕی ئاینی دەگەنەوە یەکتر. شوێنەکانی نیشتەجێ بوونی ئەھلی حەق لە کوردستاندا، لە کۆنەوە تا ئەم سەردەمە ھەندێک گۆڕانکاری بە خۆوە دیوە. بەڵام ئەوەی کە ھەمووان لە سەری پیداگری دەکەن ئەوەیە کە لە سەرەتادا ئایینی یارسان لە ناوچەکانی ھەورامان و شارەزوور و لوڕستان بڵاوبووتەوە و گەشەی کردووە، جا دواتر گەیشتووتە ناوچەکانی تری کوردستان و ئێران. بە بۆچ ...

ئەنارکیزم

ئەنارکیزم یان ئانارکیزم تیۆرییەکی ڕامیارییە بە ئامانجی پێکھێنانی کۆمەڵگەیەکی ئانارکی "بێ خاوەن و بێ سەروەر". بە واتایەکی تر، ئانارکیزم تیۆریایەکی ڕامیارییە، کە ئامانجی پێکھێنانی کۆمەڵگەیەکە کە تێیدا کەسەکان بە شێوەیەکی ئازادانە و یەکسان ھاوکاری یەکتر دەکەن. بەپێی ئەمە ئانارکیزم دژ بە ھەموو جۆرە سیستەمێکی قوچکەیی کۆنترۆڵە، چ لەلایەن دەوڵەتەوە بێت، چ لە لایەن سەرمایەدارەکانەوە. وەک شتێکی زیانبەخش بۆ کەسەکان و تاکایەتییان، ھەروەھا ناپێویستیشە. سووزان بڕاون کە کەسێکی ئانارکیستە، دەڵێ: لە کاتێکدا دەرکی خەڵکی لە ئانارکیزم توندوتیژییە بزاڤی دژەدەوڵەت ئانارکیزم ڕێبازێکە، نە یارییەکی سادە لەگەڵ دەو ...

کۆمۆنیزم

کۆمۆنیزم یان کۆلاگری فەلسەفەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتییە، هەروەها بزووتنەوەی سیاسی، ئابووری و ئایدۆلۆژییە کە ئامانجی سەرەکی بریتییە لە دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی کۆمۆنیستی کە تێیدا خاوەندارییەتی هاوبەش و ئامرازەکانی بەرهەمهێنان بێنە کایەوە، هاوکات چینەکانی کۆمەڵگا، پارە و دەوڵەت نەمێنێت. کۆمۆنیزم بە فۆرمێکی تایبەت دادەنرێت لە ناو سۆسیالیزم. کۆمۆنیزم چەندین قوتابخانەی فیکری و فەلسەفیی جیاواز لە خۆدەگرێت، بە گشتی خۆی لە مارکسیزم و ئەنارکۆ-کۆمۆنیزمە دەبینێتەوە لەپاڵ ئایدۆلۆژییە سیاسییەکانیش کە لە دەوری هەردوو هزردان. بەپێی کۆمۆنیزم، پێکهاتەی کۆمەڵگای ئێستا سەرچاوەی لە سەرمایەداری، هەروەها سیستمی ئا ...

                                     

ئانشلوس

ئەنشلوس وشەیەکی ئەڵمانی بە واتای یەکگرتنەوەیە. لە چاندی سیاسی و مێژوودا ئەم وشە بە ڕووداوی پەیوەست بوونی ئۆتریش بە خاکی ئەڵمانیای نازی دەوترێت. لە ڕێکەوتی ١١ی مارچی ١٩٣٨ ئۆتریش لە لایەن ئەرتەشی ئەڵمانیاوە داگیر کرا و دواتر لە ڕۆژی ١٥ی هەرئەو مانگە ڕیفراندۆمێک بەڕیوەچوو کە تێیدا ٩٩.٧٣% خەڵکی ئۆتریش دەنگیان دا بە یەکگرتنەوە لەگەڵ ئەڵمانیا.

                                     

ڕەوایی (سیاسەت)

لە زانستی سیاسیدا، ڕەوایی یا شەرعییەت یا مەشرووعییەت بریتییە لە ڕادەی وەرگیراوی و پەسەندکراویی دەسەڵاتێک لە لایەن جەماوەرەوە. "دەسەڵات" نیشاندەری پێگەیەکی تایبەتە لەناو حکوومەتێکی دامەزراودا، بەڵام "ڕەوایی" نیشاندەری سیستەمێکە لە گۆڕەپانی دەسڕۆیی -ی حکوومەتێکدا. ڕەوایی یا شەرعییەتی سیاسی مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ حکوومەتکردن، کە نەبوونی، حکوومەت تووشی داتەپین و قەتیسمانەوە لە کاری یاسادانان ئەکا.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →