ⓘ خواردن و خواردنەوەکان

ژەم

ژەم بریتییە لە خواردنی خۆراک لە کاتێکی دیاری کراو کە خەڵک خواردن ئامادە دەکەن و لەو کاتەدا دەیخۆن، وەکوو: ژەمی بەیانی، ژەمی نیوەڕۆ، ژەمی ئێوارە، ھەروەھا ژەمی تایبەتیش ھەیە وەکوو: ژەمی بۆنەی ژنھێنان، ژەمی جەژنەکان، ژەمی لە دایکبوو، ژەمی ھۆزەبانە، ژەمی ماتەمینی.

کۆلێرا

کۆلێرا یان وەبا ، نەخۆشیێکە بەھۆی بەکتریای ڤایبریۆ کۆلێرا تووشی مرۆڤ دەبێت، زۆربەی کات لە ڕێگەی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەوە بڵاو دەبێتەوە. نەخۆشیی کۆلێرا نەخۆشیێکی زۆر درمە و لە کاتی تووشبوونی چەند کەسێکی ناو کۆمەڵگە، زۆر بە خێرایی دەگوازرێتەوە بۆ کەسانی دیکە. پیساییی نەخۆشە تووشبووەکە سەرچاوەی سەرەکیی بەکتریای کۆلێرایە.

شیر

شیر شلەیەکی سپی ڕەنگە، لە مەمکی زیندەوەرەمێینە شیردەرەکاندا دروست دەبێت. پێش ئەوەی فێری خواردن ببن، سەرچاوەی سەرەکی خواردنی بەچکەی شیردەرەکان. لە دوای زاین، شیری دایک پێ دەوترێ ژەک کۆلۆستروم colostrum کە ژمارەیەکی زۆری دژە تەن antibody تیدایە لە لەشی دایکەوە دەگوازرێتەوە بۆ بەچکەکانی تاکو پارێزگاری بکات لە تووش بوون بە نەخۆشی، شیر گەلێ مادەی تری خۆراکی بەسودی تیدایە)کاربۆھیدرات لاکتۆزو کالسیۆم چەند کانزایەکی تر و چەندین ڤیتامین)،ھەروەھا سەرچاوەیەکی نایابی خواردەمەنی مرۆڤیشە. شیر وەک بەرھەمێکی ئاژەڵ بۆ خواردنی مرۆڤ بەکار دێت کە خیرا دوای زاین یان لە کاتی ئاوسیدا بەرھەم دێت، لە سەرانسەری جیھ ...

چەقۆ

چەقۆ ئامێرێکە بەکاردێت بۆ بڕێن و وردکردنی گۆشت و سەربڕینی ئاژەڵان و ھەروەھا بۆ شەڕ و بەرگری لە خۆ کردن، چەقۆ لە کانزا دروست دەکرێت جا ئەو کانزایە ئاسن بێت یاخود مس یاخود ھەر کانزایەکی تر وە دەمەکەی بە باشی تیژ دەکرێت و پاشان دەسکێکی داری یاخود پلاستیکی لێ دەبەسترێت و ھەندێ چەقۆی تایبەتیش ھەیە بە پێی داواکاری لە کانزای تایبەتی و دەسکی شوشە یان ھەر ماددەیەکی تر بە پێی داواکارییەکان دروست دەکرێن. ھیچ ماڵێک نیە چەقۆ تێدا نەبێت لە ھەموو ناندینێکدا مەتبەخێکدا چەقۆ ھەیە بە چەندەھا جۆر و شێوە و قەبارەوە تەنانەت لەسەر سفرە و خوانەکانیشدا ئامێرێکی پێویستی نان خواردنەو پێویستە دابنرێت.

شین ژووی

شین ژووی کە ھەروەھا بە خاتوو دای یان مۆمیای دیڤا ش ناسراوە مۆمیایەکی ٢١٠٠ ساڵە لە شانشینی ھانی ڕۆژاوا. مۆمیای شین ژووی تا ئەمڕۆ باشترین مۆمیای مرۆڤی سەردەمانی کۆنە کە دۆزرابێتەوە. شین ھاوسەری لی کانگ بوو، کە سەرۆکی بنەماڵەی دای بوو. شین ژووی زیاتر لە دوو ھەزار ساڵ دوای مردنی بەناوبانگ بوو کاتێک کە گۆڕەکەی لە ناو گردێک لە ھونان لە چین دۆزرایەوە. ئێستا مۆمیای شین ژووی و گەوھەرەکانی لە مۆزەخانەی پارێزگای ھونانن.

نەخۆشی سالمۆنێلا

نەخۆشی سەلمۆنێلا نەخۆشییەکی باوی بەکتیریایە کە کار لە ڕیخۆڵەی مرۆڤ دەکات. بە شێویەکی گشتی، بەکتیریای سالمۆنێلا لە ناو ڕیخۆڵەی مرۆڤ و گیانلەبەرەکانی تر دەژی و لە کاتی پیسایی کردن لە جەستە دێتە دەرەوە. لە زۆربەی کاتدا خواردن یاخود ئاوی پیس دەبێتە ھۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکە. بە شێوەیەکی گشتی زۆربەی تووشبوان ھیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکە پیشان نادەن. نیشانەکانی نەخۆشییەکە کە ھەندێک لە تووشبوان پیشانی دەدەن بریتین لە سگ چوون، تا و ئێشی گەدە کە لە نێوان ٨ تا ٧٢ کاتژمێر دوای تووشبوون بە دیار دەکەون. کەسانی تەندرووست لە زۆر بەی حاڵەتەکاندا بە چەند ڕۆژێک و بە بێ چارەسەری پزیشکی چاک دەبنەوە. لە ھەندێک ح ...

تورکیا

تورکیا بە فەرمی بە کۆماری تورکیا ناسراوە، دەوڵەتێکە بەشە گەورەکەی دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای ئاسیا و بەشە بچووکەکەی تری دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا. خاکی تورکیا گەرووی بۆسفۆر و دەدردەنیل و دەریای مەڕمەڕە کە دەریای ڕەش بە دەریای ئێژەوە دەبەستێت، و ئاسیا بە ئەورووپا دەگەیەنێت، ئەمەش وایکردووە کە شوێنێکی ستراتیژی و کاریگەری ھەبێت لەسەر ئەو دەوڵەتانەی بەسەر دەریای ڕەشدا دەڕوانن. تورکیا لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گورجستان، ئێران، ئەرمەنستان و ئازەربایجان، لە باشوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ عێراق، سووریا و دەریای ناوین، و سنووری دەریاییی ھەیە لەگەڵ قوبرس، دەریای ئێژە، یۆنان و بولگاریا لە ڕۆژاواوە، و ...

چا

چا یان چایی چای ناوێکی چینییە بەکاردێت بۆ ئەو درەخت و دەوەن و گەڵا و خواردنەوەیەی لە گەڵا دروستدەکرێت، ڕووەکەکەی هەردەم سەوزە، و شوێنی بنەڕەتی ڕۆژهەڵاتی ئاسیایە، لە شوێنی خۆیدا تا ٩ مەتر بەرز دەبێتەوە، بەڵام لە کێڵگەکاندا دەوەنی بچوکن درێژییان ٩٠-١٥٠ سم. گەڵاکانی ڕمییە لە شێوەدا و ڕەنگی سەوزی تۆخە، وگوڵەکانی سپی زەردباوی بۆنخۆشە، ولە سەدەی هەشتدا چێنراوە بە شێوەیەکی بازرگانی. چا بە خواردنەوەیەک هەژمار دەکرێت کە زۆرترین بەکارهێنانی هەیە لە دوای ئاوەوە، و گرنگترین وڵاتانی بەرهەمهێنی چا ئەمانەن: هیند، چین، سیلان، ئەندەنوسیا و ژاپۆن. و ئەو وڵاتانەی زۆرترین وەریدەگرن، شانشینی یەکگرتوو، وڵاتە یە ...

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →