ⓘ خواردنەوەکان

پابلۆ پیکاسۆ

پابلۆ پیکاسۆ نیگارکێشی ئیسپانی بوو و یەکێکە لە بەناوبانگترین نیگارکێشانی جیھان. لە شاری مەلەگەی ئیسپانی لە دایک بووە. ھەر لە کاتی دایک بوونیەوە چەند ناوێکی لێ نراوە، لەوناوانە پابلۆ دیێگۆ و فڕانچیسکۆ پاولا، ھیچ دانەیەک لەم ناوانە نەماون جگە لە "پابلۆ". ناوی "پیکاسۆ" ـشی لە دایکیەوە وەرگرتووە "ماریا پیکاسۆ" باوکیشی ناوی خوزێ ڕۆێز بلاسکۆ بووە. کە مامۆستای نیگارکێشی ووێنەگرتن بوو.

جیرارد بوتلەر

جیرارد بوتلەر. ئەکتەرێکی سەرکەوتوی هۆڵیودە. لە ڕێکەوتی ١٣ تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٦٩ لە پایسلی - سکۆتلەند لە دایک بووە. کۆتا مناڵی خێزانی بوتلەرە. دایکی مارگرێت و باوکی ئێدواردی ناوە. کاتێ جیرارد تەمەنی ٦ مانگ دەبێت خێزانەکەی پێکەوە دەچن لە کوێبیک لە کەنەدا دەژین، بەڵام زۆر ناخایەنێت لەتەمەنی دوو ساڵ و نیودا دایک و باوکی لەیەک جیادەبنەوەو جیرارد لەگەڵ دایکیدا دەگەڕێنەوە بۆ سکۆتلەند. خوێندنی لە قوتابخانەی ست مارگرێت لە پایسلی دەبێت و نمرەیەکی باش بەدەست دەهێنێت کە دەرفەتی ئەوەی دەداتێ لە کۆلیجی یاسا لە زانکۆی گڵاسگۆو بخوێنێت. بەڵام لەگەڵ خوێندنەکەیدا تامەزرۆی بەشی شانۆ دەبێت لەهەمان کۆلێج. جیر ...

پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە نیوزەلەندا

پەتای جیهانیی کۆڤید-١٩ لە وڵاتی نیوزەلەندا بەشێکە لە پەتای جیهانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ کە هۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی هەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢. لەڕێکەوتی ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٠دا یەکەمین باری تووشبوون لە نیوزەلەندا تۆمارکرا و هەتا مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ وڵاتەکە خاوەنی ٢،٠٠٥ تووشبووی پشتڕاستکراوە بوو لەگەڵ ٦١ باری گیانلەدەستدان.

ئانتوان لاڤوازیێ

ئەنتون لۆرێنت دی لاڤوازیێ ناسراو بە ئەنتۆن لاڤوازیی کەسێکی خانەدان و کیمیاگەر بوو و کەسایەتییەکی گرنگ بوو لە شوڕشی کیمیایی سەدەی ھەژدەیەم. ھەروەھا کاریگەرییەکی گەورەی ھەبووە لە مێژووی کیمیاو مێژووی زیندەوەرزانیی. لاڤوازیێ بەشێوەیەکی بەربڵاو لە ئەدەبیاتی گشتیدا ناسراوە بە باوکی کیمیای نوێ. بەشێوەیەکی گشتیوا لەقەڵەم دەدرێ کە دەسکەوتە گەورەکەی لاڤوازیێ بە بەرفراوانی ھەڵقوڵاوە لە گوڕینی زانست لە جۆرێتییەوە بۆ چەندێتی بۆ شیکردنەوەی زانستی کیمیایی. لاڤوازیێ ناسراوترین کەسە لە دوزینەوەی ڕوڵی گرنگی ئۆکسجین لە سوتاندا. لاڤوازیێ لە ساڵی ١٧٧٨ ئۆکسجینی ناساندو ناوی لێنا. ھەروەھا لە ساڵی ١٧٨٣ ھایدروجین ...

قاوە

قاوە خواردنەوەیەکی دەمکراوە کە لە دانەی قاوەی برژێنراو دروستدەکرێت، کە دەنکی بەری جۆری تایبەتی کۆفیا ن. کاتێک بەرەکانی قاوە لە ڕەنگی سەوزەوە دەگۆڕێن بۆ سوورێکی تۆخ – کاتێک دەگەیێت – دەدوورێنەوە، پاکدەکرێنەوە، و وشکدەکرێنەوە. دانە وشکراوەکانی قاوە بە پلەی جیاواز دەبرژێنرێن، بەپێی تامی خوازراو. دانە برژاوەکان دەھاڕدرێن و دەم دەکرێن بە ئاوێکی کوڵھاتوو بۆ دروستکردنی خواردنەوەی قاوە. قاوە تاریکە، تاڵە، کەمێک ترشاوییە و کاریگەریی وریاکەرەوەی ھەیە لەسەر مرۆڤەکان، بەھۆی کافاینەکەی کە تێیدایە. یەکێک لە بەناوبانگترین خواردنەوەکانە لە جیھاندا، و دەتوانرێت بە چەندان شێواز ئامادەبکرێت وەک ئێسپرێسۆ، پرێ ...

تاوان و سزا

تاوان و سزا ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری ڕووسی فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی نووسراوە. سەرەتا لە ساڵی ١٨٨٦، بە ١٢ مانگ لە پەیکی ڕووسیا بڵاوکرایەوە کە گۆڤارێکی ئەدەبیی بوو. دواتر وەک تاقە کتێبێک بڵاوکرایەوە. ڕۆمانەکە دووەمین ڕۆمانی درێژی فیدۆرە، ئەمەش لەدوای دە ساڵ لە دوورخستنەوە بۆ سیبێریا بوو. تاوان و سزا بە باشترین ڕۆمانی تەمەنی گەورەبوونی دۆستۆیەڤسکی وەک نووسەر دادەنرێت. ھەندێکجاریش وەک یەکێک لە باڵاترین شاکارەکانی ئەدەبی جیھانی تەماشا دەکرێت. تاوان و سزا سەرنج دەخاتە سەر ئەو ئازارە دەروونی و ناکۆکییە ئەخلاقیانەی کارەکتەری ڕۆمانەکە، ڕۆدیۆن ڕاسکۆڵنیکۆڤ هەیبوو. ئەو خوێندکاری پێشووی بەشی یاسا بوو، لە سەن ...

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →